کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" تاوانی جنسی" کچان لەئێراندا کەم بۆتەوەوگەیشتە تەمەنی چواردە ساڵی

Friday, 15/10/2010, 12:00


بەرێوەبەری سازمانی پەروەرش و پاراستنی کۆمەڵایەتی، راگەیاندووە کە ئاستی تەمەنی تاوانی جنسی کچانی ئێرانی دابەزیوەو بە 14 هەتاکۆ 18 ساڵ گەیشتووەو ئەم کێشەیە لە ناوچە دواکەوتووەو زرەرمەندەکان ودەورووبەری شارەکان زۆرتر بەرچاو دەکەوێت.
نەسرین چوبند، بەرێوەبەری گشتی سازمانی پاراستن لەژیانێکی تەندروست، لەلێدوانێکیدا لە 14 ی رەزەبەردا بە هەواڵ رسانی ئیسنای گووتووە" کەلتووری هەڵەونادروستی هەندێک لە قەومییەتەکان بۆەتە هۆکاری ئەوەی کە کچان لە دەرەوەی ماڵەوە، بەدوای خۆشەویستی وسۆزداریدا بگەڕن و هەر بەم بۆنەوە، زۆر کاتیش رووبەرووی تەجاوزی جنسی دەبنەوە. چوبند، پرۆگرامەکانی کاناڵە ئاسمانییەکانی، وەکۆ هۆکاری سەرەکی لە دابەزینی تەمەنی ئەو کەسانەی کە تاوانی جنسی پێکدێنن دەزانێـت وووتی؛ لەم پرۆگرامانەدا" بە تحریک کردنی غرایز جنسی ونفسی" و هاندانی کەسان بۆداوای عشقگەلێکی نوێدا، هۆکاربوونە تا ئاستی نەخۆشیەکانی کۆمەڵایەتی لەوانە، تاوانی جنسی و هەڵهاتنی کچان لەماڵەوە زۆرتر بێتەوە. مستەفاجەمال ئۆمیدی، جێگیری دادستانی گشتی و شۆرشی تاران لە بیست وشەشی پۆشپەردا بەهەواڵدێری فارسی راگەیاندووە کە؛ هەڵگرتنی ماددەهۆشبەرەکان، کرداری نامشروع"دوور لەشەرع" وهەڵهاتن لەماڵەوە، زۆرترین تاوانەکانە کە لەلایەن کچانەوە پێکدێت.
هەروەها، تەها تاهری، قائممقامی بنکەی تێکۆشان لەدژی ماددەهۆشبەرەکانی لەمانگی " گۆڵان" لە کەم بووینی تەمەنی گیرودەبوون بەماددە هۆشبەرەکانەوە لەئێران لە" 15 هەتا 16 ساڵە"یەو هەتاکۆ دووا ناوەندییە ووتوویەو بەکارهێنانی جگەرەو ماددەهۆشبەرەکان لەنێوان قۆتابیانی کچدا، رووی لەزیاد بوونە. بە ووتەی بەرێز ئۆمیدی" بەگشتی تاوانبارانی کچ لە چینی لاوازو بێ بەهرەی کۆمەڵگا پێکدێن، لەبواری ئابووریدا، کەم وکوڕی موچەیان هەیەو لەبواری کەلتووری و خوێندن لە ئاستێکی خوارەوە جێدەگرن و زۆرتر لە شارە دوورەکانی هاتوون و ئێستاش لەتاران نیشتەجێن. بەڵام ئێمە لەحاڵێکدایە کە لە کچانی هەڵهاتوو ئامارێکی دروست لەدەستدا نییەو بەرێوەبەران ئەمەش راناگەێنن. بەگوێرەی دوایین راپۆرتەکان، بەرێوەبەری گشتی ئۆفیسی کاری زەرەرمەندانی کۆمەڵایەتی بهزیستی زستانی ساڵی "1388 هەتاوی" ووتی؛ رێژەی کچانی هەڵهاتوو لەماڵەوە دیار نییە، چونکە مۆمکنە هەموویان سەردانی ئیداراتی بهزیستی نەکەن و یان لەلایەن هێزی ئاسایشییەوە"ئینتزامی" دەستگیر نەکرابن.
سەیدحەسەن موسوی چەلەک لەگەڵ بێ ئاگابوونی لەئاماری کچانی هەڵهاتوو لە ساڵی 1388ی هەتاوی، ووتی؛ لەساڵی 1387، دوو هەزار و 500کچ هەڵهاتوون و لە ئیداراتی بهزیستی قەبوول بوون کە یان خۆیان سەردانیان کردووەو یانیش لەرێگەی پەیوەندی بە تیمەکانی گەڕۆک و پەیوندی تەلەفۆنی 123لەگەڵ خزمەتگۆزارییەکان، ئاشنایەتیان پەیدا کردووەو پەیوەند بە ئیدارەی مۆداخەلەی لە قەیرانی بهزیستی بوونە. لەپاڵ ئەم ئامارانەوە، مەجید ئۆمیدی، بەرێوبەری گشتی کەلتووری ئیدارەی نەتەوەیی گەنجان سەبارەت بە زیادبوونی 30% ژیانی بێ هاوژینی گەنجان لەشارە گەورەکانی ئێراندا، بەتایبەت بەرزبوونەوەی ژیانی بێ هاوژینی لەنێوان کچانی گەنجدا، هۆشیاریداو ئەوەی بە دیاردەیەکی"نارەحەت" شۆبهاند.

سەرچاوە: ماڵپەری ژنی رۆژ"زنی روز"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە