کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


محمود سەنگاوى هەڕەشە لە ئەندامانى رێكخراویی گەشەپێدان دەكات

Thursday, 26/01/2012, 12:00




لەگەرمیان سێ رێكخراوى كۆمەڵگاى مەدەنى كە مەحمود سەنگاوى هاوكارى و بودجەیان پێدەدات ، عەدنان قوربانى سەرپەرەشتى دەكات،لەدژى قائیمقامى قەزاى خانەقین هانى داون راپرسییەك ئەنجامبدەن و بە قازانجى سەنگاوى بشكێتەوە.
سەرچاوەیەك لە رێكخراوەكان بە كوردستان پۆستى راگەیاند" مەحمود سەنگاوى هەڕەشەى لە ئەندامانى رێكخراوى گەشەپێدان كردووە، كە لەبارەى ئەو راپرسییەدا ئەو سێ رێكخراوە هەڵوێستیان هەبووە ،چونكە ئەو كەسانە راپرسییان ئەنجامداوە خەڵكى ناوچەكە نەبوو،سەرچاوەكە،وتى" رێكخراوى گەشەپێدان قبوڵیان نەكردووە كە رێكخراوى تر لەدەروەى خانەقین بێن راپرسی ئەنجامبدەن،چونكە خەڵكى ناوچەكە نەبوون، وتیشی" بە گوشارى مەحمود سەنگاوى ئەو رێكخراوە كپكراوەتەوە نەیانتوانییەوە هەڵویستیان هەبێت كە لەبەرژەوەندى مەحمود سەنگاوى كاریانكردووە راپرسیەكە بە قازانجى مەحمود سەنگاوى شكاوەتەوە لەباڵاكەى تریان داوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە