ھەژدە ساڵە....
Thursday, 05/03/2009, 12:00
1669 بینراوە
بەڕێزان
ئەم ھۆنراوەیە بۆ شێرکۆ بێکەس نوسراوە. باوکی شێرکۆ، فایەق بێکەسی نەمر سڵی لە دەسەڵات نەکردەوە و بۆ بەرژەوەندی کورد بیست و حەوت ساڵەی بەروی ئەدمۆنزی نوێنەری دەسەڵاتا خوێنەوە. کەچی شێرکۆ نەک ھەر وەک باوکی دەرنەچوو بەڵکو تەواو بووە بە شایەر. شایەری دەرباری دەسەڵات. بێکەس و شێرکۆ کوری دوو ھەڵوێستی جیایان ھەیە بەرامبەر دەسەڵات.
ھەژدە ساڵە بێدەنگی تۆ
ھەژدە ساڵە نەھامەتی
ریسوا کردن
دەمودەزگا ھەڵتەکاندن
سوکایەتی بە کورد کردن
لەوە ناچێ ھیچ لەمانە ببینی تۆ
ھەژدە ساڵە بێدەنگی تۆ
ھەژدە ساڵە شین و ڕۆڕۆ
کەچی ھێشتا بێدەنگی تۆ
چیکەی ئەوێ
تاکو ھەستی ناسکی تۆ
ھەر بۆ جارێکیش بێتە گۆ؟
************
پارتی و یەکێتی بەشیان کرد
پەنجا پەنجا وەکو دوژمن، نەوەک برا
قسەت نەکرد
ھیچت نەوت
بێدەنگ بوی تۆ
شەڕی براکوژیشیان کرد
بە کوشتنیاندا نەوەی نۆ
ھەر نەت وت بۆ
*************
بەڵام بەخوا
کە پارتی سەدامی ھێنا
ھەستت بزوا
نەک ھەر شیعر
جنێوت دا
کەچی کاتێ
یەکێتی لەشکری ھێنا
ھینی خۆی نا
لەشکری ئێرانی ھێنا
ھەرھیچ فزەت لێوە نەھات
ھەر نەت وت بۆ؟
لایەنی یەکێتیت گرت تۆ
تۆی دەستخەڕۆ
دیارە شاعیری یەکێتی
کەی شاعیری میللەتی تۆ
**********
کە کەس نەما
کە خاک نەما
کە رەش نەما
سپی نەما
کە رەنگ نەما
کە کورد فەوتا
شیعری تۆ بۆ کێیە شێرکۆ؟
ھەژدە ساڵە بێ دەنگی تۆ
ھیچت نەوت
بۆ چێکسازی
بۆ نەھەشتنی گەندەڵی
یان بە دڵتە چارەی مامە و
پینە و پەڕۆ؟
*************
ھەژدە ساڵە بێدەنگی تۆ
ھیچت نەوت
بێدەنگ بوی تۆ
کە کوردیان کوشت
تەعەدایان
لە نامووسی شەھیدان کرد
سوکایەتیان بەکورد کرد
شەرەفیان برد
ئەتکیان کرد
ئەو مناڵەی ئاواتی ھەموو کوردێ بوو
لەباریان برد
کەچی ھێشتا
بێدەنگ بوی تۆ
بۆچی ئیتر کورد ناوت نێ
شاعیری خۆ؟
ھەر بە شاعیرت دانێ بۆ؟
نەخێر حاشا
تۆ شاعیر نی
سەد مەخابن شایەری بنەماڵەی تۆ
بێکەس ئەگەر زیندوو بوایە
ئەو خۆی ئەیوت
بریا وەجاخ کوێر بومایە
کوڕی وەک تۆم ناوێ شێرکۆ! ا
**************
ھەژدە ساڵە بێدەنگی تۆ
چاوەڕێی چیت؟
دە پێم بڵێ بۆ نقەت لێوە نایێ بۆ؟
چەند ساڵی کەی ئەوێ تا تۆ
ھەر وەک بێکەس
بە رووی ئەمانا ھەڵشاخێی؟
چەند ساڵی کەت ئەوێ ھەیڕۆ
تا بێیتە گۆ
چەند ساڵ چەند ساڵ
شەش، حەوت، ھەشت نۆ؟
بیرت نەچێ
ھەژدە ساڵەو بێدەنگی تۆ
٢٥\٢\٢٠٠٩