کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاوارێک بۆ هەمو مرۆڤ دۆستان ، ڕۆشنبیران ، ژینگە دۆستان ، خەمخۆرانی ئەم شارە جەنجاڵ و ماندوە .. پارێزەرانی تەندروستی ..دانیشتوانی ئازیزی ئەم ش

Wednesday, 16/07/2014, 12:00

1771 بینراوە




هەمو ئەزانین شەقامی سالم چەند جەنجاڵ و بارگرانە ..لە ئاست بینای ستی ستارەوە تا دورێیانی سەرچنار ، باخچەیەکی تیا نیە ..ئەو هەمو ئوتومبیلە شەوو ڕۆژ هات و چۆی پیا ئەکات..هەوای ئەو شەقامە پڕ ئەکات لە گازی ژەهراوی ..خەڵکی ئازیزی ئەم شارە ئەو هەوا ئالودەیە هەڵ ئەمژن ..لە کاتێک دا بە خۆشترین و گرانبەهاترین شوێنی ئەم شارە دائەنرێت ..

هەمو ئەزانن وێستگەیەکی کارەبا لە سەر ئەو شەقامە هەبو ، پێیان ئەوت کارەباکە ..بەرامبەر یانەی ئەندازیاران ...پانتاییەکی زۆری داگیر کردبو .. ئێستا ئەو وێستگەیە لابراوە ..گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر ..

بازرگانی چاوچنۆک و بەرپرسی نابەرپرس ..ئەوانەی لە خەمی گیرفانیان زیاتر هیچ خەمێکی تریان نیە .. ئەیانەوێ ئەو زەویە بکەنە شوێنی پڕۆژەیەکی گەورە , دو تاوەری بەرزی تیا دروست کەن ..بیکەنە شوقەی نیشتەجێبون و بە نرخێکی خەیاڵی بیفرۆشن ، تەنیا کەسانی دەوڵەمەند و خوا پێداو ئەتوانن بیکڕن ، ئەویش ژمارەیەکی کەمی خەڵکی ئەم شارەیە ، بە پەنجەی دەست ئەژمێررێن ، هیچ سودێکی خەڵکی کەمدەرامەتی تیا نیە .. هێندەی تر ئەرکی ئەو شەقامە قورستر و جەنجاڵتر ئەبێت و ..ئەو شەقامە ئەخنکێنێت ...مەهێڵن پرۆژەی وا لەو شوێنەدا دروست بکرێت ..ئەو شوێنە تەنیا شوێنی پارک (واتە باخچەیەکی گەورە) یە بۆ حەوانەوەی خەڵک .. لە دنیادا نەبوە ئەم بینا زەبەلاحانە ئەترنجێننە ئەو شوێنە تەنگەبەرانەوە ..هەمو شارانی دنیا بگەڕێ نابینی لەسەر شەقامی وا ، تاوەرری وا گەورە دروست بکرێت ...تاوەر پێویستە لە شوێنێک دا دروست بکرێت ..دەورو پشتی چۆڵ بێت ..چەندەها کیلۆمەتری بۆ تەرخان بکرێت ..

جێی سەرسوڕمانە چۆن شارەوانی سلێمانی مۆڵەت ئەداتە پڕۆژەی وا لە شوێنێکی وا نەگونجاو دا ..با ئیتر بەرژەوەندی بەس بێت ، کارێک بۆ حەوانەوە ی خەڵک و جوانکردنی ئەم شارە بکرێت ..با نمونەی پارکی دایک زۆر بکرێت ...





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)