جووندیانى ڕادیۆى بەچ دەردێك بردووە ؟؟
Monday, 06/04/2009, 12:00
1157 بینراوە
دواى ئەوەى لەیادى 30 ى ساڵەى دامەزراندنى ئێزگەدا سووكایەتى كردن سەرجەم كادرەكانى ئێزگەى گرتەوەلەلایەن خوودى ئازاد جووندیانى ماوەیەكە وازهێنانى بەكۆمەڵ لەئێزگەى دەنگى گەلى كوردستان سەرى هەڵداوە هۆكارى ئەم تەنگژەیەش بەدەرەجەى یەكەم بەڕێوەبەرە لەبەر ئەوەى پیاوێكى كەم تەجرەبەو بێ تەحەموولە ڕاى كەسى بەلاوە مهم نییەو خۆى بە هەمووشتێك ئەزانێت
ئەوەتا چەندین كادرى پێشكەوتوو بەتوانى ئێزگەكە ئیستقالەیان داوەتە دەست سەربەست جیهاد و وازیان هێناوە یان دوور خراونەتەوە بە بیانووى جۆراو جۆر وە ئێستا هەریەكە لەوانە لە دەزگایەك یادوو دەزگاى ترى ئیعلامیى وەرگیراون و بایەخیان پێدراوە لەبەر ئەزموون و تەجرەبەى زۆریان لەبوارەكەدا لەناو ئەوانەشدا (لێپرسراوى هەواڵ و جێگرەكەى كەعەموودى فەقەریى ئێزگەكەن ، لێپرسراوى بەشى ستۆدیۆ ، ئامادەكارو پێشكەشكارى بێدارانى شەو كەبەرنامەیەكى شەوانەیەو بەنەمانى فەراغێكى زۆر ئەخاتە ناو بەرنامەكانى ئێزگەوە) هەروەها چەندین كادرى تریش پەیوەندییان كردووە بە كەناڵەكانى ترى ڕاگەیاندن یاخوود گەڕانەوەیان بۆسەر وەزیفەى حكوومیى بەمەبەستى دۆزینەوەى ئیش بۆخۆیان دەرباز بوونیان لە ئێزگە لەبەر ئەوەى بێزارن لەكەش و هەواى ناو ڕادیۆیەكە
سەرەتاى دەست پێكردنى ئەم تەنگژانەش لەوێوە سەرچاوەى گرت كەهێرۆ و بەرهەم و جووندیانى لەسەر داواى سەربەست جیهاد كادرەكانى ئێزگەیان پۆلێن كرد بەسەر سێ ئاستدا و بەخەڵاتى جۆراو جۆر و جیاواز تەكریمیان كردن