کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستی پێکرده‌وه‌

Tuesday, 12/06/2012, 12:00



 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌ی توانی ده‌نگی پێویست له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق کۆبکاته‌وه‌ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ (نوری مالکی)سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ، ئاماده‌نه‌بوونی (مام جه‌لال)سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ داواکردن له‌ په‌ڕله‌مان بۆسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌مالکی ، جارێکیتر سه‌رۆکی هه‌رێم که‌وته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد و جارێکیتر که‌وته‌وه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ، له‌ په‌یجی تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌ی بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالکی به‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌ ئه‌وا خییاری تر له‌ به‌رده‌ست دایه‌، ڕێگه‌ی تر ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ لادانی نوری مالکی .
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێ و پرسیاری لێوه‌ بکرێ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ی گرێته‌به‌ر بۆسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالکی چیه‌ ؟ بۆ ئایاسه‌رۆکی هه‌رێم بۆ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌ڕله‌مان بڕیارده‌دات؟ باشه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌کانی تری بێ ئه‌نجام نیه‌ ؟ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم به‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی جارێکی تر کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غداد ئاڵۆزتر ناکات ؟ ئایا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ هه‌رێم به‌ره‌وشه‌ڕ نابات ، یان ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ توانایدایه‌ به‌ هێز مالکی له‌سه‌ر کار لابات .؟ ئه‌مه‌ و چه‌ندین پرسیاری تر که‌ ده‌بێ ئێمه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی بکه‌ین .هیوادارم سه‌رۆکی هه‌رێم عاقڵانه‌ بڕیار بدات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یدابێت،به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد بخاته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی و حیزبه‌که‌ی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە