کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیارەكەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ مایەی ناڕەزایەتی لایەنە سیاسی وكەسایەتیە نیشتمانییەكانی باشووری وڵات

Wednesday, 03/06/2009, 12:00


رۆژی 31-5-2009 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارەی هەموو لیستەكانی لەپاش تیروپشكردنی ناوەكانیان ئاشكرا كرد. تەنها لیستی هیوا ژمارەكەی رانەگەیانرا ، ئەمەش هەركەسێكی تووشی شۆك كرد. لەشەقامی خەڵك ونێوەندە سیاسی وراگەیاندنییەكاندا دەنگی دایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەنگی ناڕەزایی وهەڵویستی لایەنە سیاسی و كەسایەتییە رووناكبیرییەكان لەبەرامبەر ئەو بڕیارە شێوەی جیاوازی لەخۆ گرت، بەڵام ناوەرۆكی هەموو ناڕەزاییەكان لە دژی بڕیارەكە بوو، لەم بارەیەوە عەبدوڵڵا حاجی محمود ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان گووتی: ئێمە پیمان باشە هەموو گروپ و لایەنێك بەشداری هەڵبژاردن بكەن، چونكە هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتییە لەوچوارچێوەیەدا مافی هەموو لایەنێك هەیە بەشدار بن، سەبارەت بەلیستی هیواش ئەو مەرجە یاساییەكانی رەچاو كردبوو، وەكو كیانێكی سیاسی موسادەقەی هەبوو، مافی خۆی بوو بەشداری بكات. هەر لەم بارەیەوە دكتۆر نوری تاڵەبانی ئەندام پەرلەمان لەهەرێمی كوردستان گووتی: من پێم باشە لیستی هیوا بەشداری هەڵبژاردن بكات، باگەڵ بڕیار بدات كە ئەو لیستە مافی هەیە بچێتە پەرلەمان یان نا. هەر لەمبارەیەوە نووسەرو رووناكبیر بەرێز محمەد ئەمین پێنجوێنی گووتی: ئەو بڕیارە پێشلكردنی پرەنسیپەكانی دیموكراتییە، لیستی هیوا هەموو مەرجێكی بەشداری هەڵبژاردنی تیادا بوو، پێویستە ئەویش وەكو هەموو لایەنەكانی تر بەشداری بكات. بەرێز شێخ محمەد ئەحمەد بەرزنجی پارێزەر و سیاسەتمەدار بەمجۆرە بۆچوونی خۆی دەربڕی، ئەو بڕیارەی كۆمیسیۆنی باڵا بڕیارێكی ناڕەوایە، شەرمەزارییە، لیستی هیواش وەكو هەموو لیستەكانی تر پێویستە بەشدار بكات، ئەوە هەڵویستی توركیا وئەمریكا ودەسەڵاتی باشوورە جێگەی شەرمەزارییە. من بەتوندی شەرمەزاری دەكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە