داعش لەکەرکوک نمایشی سەربازی دەکات
Sunday, 22/06/2014, 12:00
1737 بینراوە
بۆچی قومارچی ئایندەی دۆڕاوە؟ چونکە ئەڵتەرناتیفێکی بۆ قومار نیە.
کوردیش هەمێشە لە سیاسەتدا دۆڕاوە. چونکە ئەڵتەرناتیفی بۆ دۆزی سیاسی نیە .
دەک خەجاڵەت بی مەسعود بۆ خۆت و سیاسەتێک، کە دەیکەیت
لە ڕووی پڕاکتیزەکردنی سیاسیەوە . شیعە مەزهەبێکی دینی ئیسلام نیە. بەڵکو ئایدیۆلۆژێتێکی سیاسیە.ئایدیۆلۆژیتی شیعە لە ئاست پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەی فارس دروست بوو.
کەناکۆکی کەوتە نێوان معاویە وكچەزاکانی پێغمبەر(حەسەن و حسین)لەسەر دەسەڵات(دەوڵەتی ناسیونالستی عەرەبی)یەوە. ناسوینالیستی فارسی چاودێری ئەدموسفیری باڵە ناکۆکێکانی سیاسی عەرەبی بوو. بۆ ئیران و ناسوینالیستی فارس گرنگ نەبوو. معاویە یان کچەزاکانی محەمەد سەردەکەون.گرنگ بۆ ناسونالیستی فارس دژی دەسەڵاتی ناسوینالیست عەرەب بن . معاویە بێ یان کچەزاکانی محەمەد. کێ تێکشکا دۆستی دەبن.ئەنجام کچەزاکانی محمەد(حەسەن وحسین) تێشاکان و بوون بە دۆستی ناسونالیستی فارس . شیعەش بوو بە ئایدیۆلۆژی فارسی دژی دەسەڵاتی ناسوینالیستی عەرەبی (معاویە).
ئیران بۆ کوشتنی کوڕەزاکانی محەمەد(حەسەن وحسین) دەگرین بە زنجیر لە خۆیان دەدەن. لێ ئەگەر معاویە شکستی بخواردایە . کوڕەزاکانی محەمەد ببونایە بە ڕابەری دەوڵەتی ناسیونالیستی عەرەبی . فارس شینی بۆ معاویە دەکرد . نەک(حەسەن و حسین) من رێزلە فارسەکان دەگرم تا ئەو سنورەی بەرژەوەندی نەتەوەی خۆیانیان لا پیرۆزە. نەک کۆلۆنیالیکردنی مافی نەتەوەکانی تر.
زۆر دڵنیام زۆر زۆر زۆر کەم کەس لە سیاسەتمەداران و کادیرانی میدیای کوردی دەزانن داعش چیە؟چۆن دروست بوو؟کێ کۆمەکی داعش دەکات.ئەمانە کۆمەڵە پرسیاریکن.سەرانی گەوجی کورد ومیدیای سیبەر و دەسەڵات وەڵامیان بۆی نیە.
سوپای داعشی سەدر لە کرکۆک
من لە دیدی بەرژەوەندی نەتەوەی و زانستی سیاسیەوە دەڕوانمە کێشەکانی کوردستانی گەورە . عیراق . ناوچەکە ، جیهانەوە. لەم ڕووەوە دەڵێم سەرکردایەتی کوردی و پەرلەمان و میدیای دەسەڵات و سێبەری دەسەڵات زۆر گەوجن.
کورد شانازی بەوە دەکات باشوری کوردستان لەداعش دەپارێزێ. بەڵام رێگە بەداعشێکی تر ڕەوتی(سدر)دەدا نمایشی سەربازی لە شاری کەرکوک بکات ئەم پرسیارە گرنگە. -
دەکرێ ؟ ڕێگە دەرێ ؟ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نەجەف و کەربەلار بە بەرگی کوردیەوە نمایشی سەربازی بکەن؟ ئایا بۆ بەرژەوەندی و پێگەی سیاسی ناوچەی ونێودەوڵەتی پاراستنی شاری بەغداد لە داعش پێویسترە یان شاری کەرکوک؟ بۆ سدریەکان لە شاری بەغداد نمایشی سەبازی ناکەن؟ بۆ عەرەب گرنگ نیە کێ لە بەغداد دەسەڵاتی هەیە ئەبو جعفری منسور. مەلیک فەیسەڵ . سەدام . مالکی. جعفری. مەهدی.یان یاس غزڕ(لەتەک رێزما بۆ هونەرمەندانی دەنگ خۆش). گرنگ عیراق شوناسنامەی عەرەبی بپارێزی .چاوی کورد دەرێ.
بۆ لەم ساتەدا ئەم نمایشەلەو شارە ئیستراتیجیە کوردیە(کرکوک)کرا ؟بۆ کورد رێگەی بەم نمایشە سەربازییە سوکایەتیە بەکوردستانبوونی کەرکوک دا؟ سوپای بەعس و سوپای مالکی و سوپای جعفری سوپای سدر یەک کرۆک (سترۆکتۆر) یان هەیە . ئەویش سوپای کۆلۆنیالیستی عیراقن. تکایە ئەم لینکە کلیک بکە .
http://arabic.rt.com/news/75029کاک نەوشیرەوان و مەسعود ئەو نمایشە مانای چی ؟
یانی بۆ ئێوە نیە باسی کوردستان بوونی کەرکوک بکەن .
چونکە ئێمەی (عەرەب) سدام . مالکی . جەعفەری .سدری . مەهدیش زیندوو ببێتەوە
کەرکوک عیراقیە نەک کوردستانی.
جارێکی تر دەک خەجاڵەت بی مەسعود . بۆ خۆت و سیاسەتیک دەیکەیت.