حه‌سيب رۆژه‌بانی له كه‌ركوك(٢٠٠) ده‌فته‌ر دۆلاری به گه‌نده‌لی بردووه
Thursday, 29/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری كهركوكحهسيب رۆژبه‌يانی که یه‌کێکه له خزمه هه‌ره نزیکه‌کانی ته‌حسین شاوه‌یس، له ئه‌وروپا گه‌ڕایه‌وه، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عيراقیش له كه‌ركوك وه‌ده‌ركه‌وت، خۆی كرده پيناسه‌ی ماده‌ی ٥٨ی ئه‌وكاتی كه‌ركوك . خۆی كرده‌وه وارسی شه‌رعی كه‌ركوكيیه‌كان.
له‌ماوه‌ی ٢ ساڵدا ئه‌وه‌ندی ليدوانی نابه‌جێ دا‌و، رۆژنامه‌ی ماده‌ی ٥٨ی ده‌ركرد، له یه‌ک کاتدا ٢٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له نيچيره‌ڤان بارزانی وه‌رگرتوو، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی نه‌سرين به‌رواری هاوسه‌ری غازی ياوه‌ر 15 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ويش وه‌رگرت، بۆ جاريكيش له تاله‌بانی ١٠ ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرتبوو، له ميزانيیكه‌ی پاريزگای كه‌ركوك و له ميزانيه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاريزگای كه‌ركوك كه خۆشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاريزگابوو، مانگانه زياتر له ٢٠ مليۆن ديناری وه‌رگرتبوو، ته‌نها بۆ ده‌ركردنی گۆڤاريك كه نه نووسينگه‌ی هه‌بوو نه شوينيك؟!
بۆ ماوه‌ی يه‌كسال دوو ژماره‌ی لێده‌ركرد، دواتري به هۆی ده‌ستووره‌وه ناوی رۆژنامه‌كه بووبه ١٤٠ وئه‌ويش له رۆژنامه‌وه كرديه گۆڤاری ١٤٠ و ئيستا ماوه ماوه ده‌ريده‌كات!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له زاری راگه‌ياندنی ئه‌نجومه‌نی پاريزگاوه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ئيستا ئه‌نجومه‌ن داوای ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار له حه‌سيب رۆژبه‌يانی ده‌كه‌ن كه ماوه‌يه‌ك له ليژنه‌كانی پيش ماده‌ی ١٤٠ وه‌ك هاوكاری و قه‌ره‌بووی ئاواره‌كان بووه، له ٥ مليۆن دۆلار ته‌نها ٣ مليۆن دۆلاری خه‌رج كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ خۆی هه‌لگرتووه، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسی ئه‌وه‌يان كردووه حه‌سيب رۆژبه‌يانی هه‌رچۆن به‌ناوی ماده‌ی ١٤٠ بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌يك ده‌يان ده‌فته‌ر دۆلار له به‌رپرسانی عيراقی و هه‌ريم وه‌رگرتووه، به‌هه‌مان شيوه گه‌وره‌ترين گه‌نده‌لی ئه‌نجامداوه، ئيستا ٣ خانووی له هه‌وليرو سليمانی و يه‌ك ويستگه‌ی به‌نزينخانه و ساختمانيكی له لوبنان كريوه.. بۆيه گه‌ر ئه‌و پارانه نه‌گيريته‌وه پيده‌چيت حه‌سيب بدريته دادگا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست