بابه‌کر دڕه‌یی : چاودێری ژیانی که‌سێتی و بنه‌ماڵه‌ییم بکه‌ن و لێی بکۆڵنه‌وه گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که شایسته‌م ئه‌و کات �
Wednesday, 24/02/2010, 12:00
له‌سه‌رتای ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکی غه‌م و په‌ژاره و ڕه‌ش پۆشی و ماته‌مینی دووه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی قاره‌مان ، له دووری هه‌زاران کیلومه‌تر له وولاته‌وه و له شاری کوه‌یته‌ی پاکستان ، چاوم که‌وت به به‌ڕێز (ئه‌بو به‌کر موسته‌فا حسین) ناسراو به بابه‌کر دڕه‌یی ، سه‌ره‌تای یه‌کتر ناسینمان به ئاڵ‌و گۆڕی بار‌و دۆخی په‌نابه‌ران له‌و شاره ده‌ستی پێ کرد و دواتر خۆ ئاماده کردن بۆ یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، له‌یه‌که‌م چاپێکهوتنمان زۆر شت مان پێکه‌وه گرێ دا که دواتر هه‌ندێ کاری هاوبه‌شی لێ که‌وته‌وه ، من ئه‌و کات بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌وم به دڵ بوو ، گه‌نجێکی 25 ساڵ بوو هه‌ستم کرد هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕشدایه چه‌ندین ناو و ناتۆری بۆ دروست ده‌کرێت و هیچیشیان نه‌یان توانی کار له که‌سایه‌تی ئه‌و بکات و دووری خاته‌وه له چالاکیه‌کانی ناو په‌نابه‌ران ، به‌و پێیه‌ی که خێزان دار نه‌بوو زیاتر ماوه‌ی به‌ستنی په‌یوه‌ندی و جم و جۆڵی هه‌بوو ، ژماره‌یه‌کی زۆری له کورده‌کانی به‌لوچ نزیک کرده‌وه له په‌نابه‌ران له‌وانه (عبدول ڕه‌حمان کورد که سه‌رۆکی پارتێک بوو ، سه‌ردار دینار خان که سه‌رۆک خێڵ بوو) و چه‌ند جار هاوکاری ماددی بۆ ئه‌و خیزانانه کۆ ده‌کرده‌وه که پێویستیان ده‌بوو ، واتا ژیانی به‌ڕێز بابه‌کر دره‌یی ناتوانرێت جیا بکرێته‌وه یان ده‌ربهێندرێت له لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی تێکۆشه‌رانی کوردستان ، ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی که له ئه‌نجامی به‌رده‌وام بوونی له هه‌وڵ و خه‌بات و دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتیمان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کاندیدی ژماره 14 یه بۆ په‌رله‌مانی عێڕاق ، که‌سێکی هوشیار و رۆشنبیره ، به ئاگایه له روودوهکانی جیهان وولات ، مێژووی ووڵاته‌که‌ی ده‌کاته هه‌وێنی کار کردن ، له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و سیسته‌می دیموکراسیدایه ، خێزانێکی به‌ختیاری هه‌یه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و رێزی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و منداڵه‌کانی به تینه به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین باوه‌ڕی به مافی ئافره‌ت پێشخستنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، که‌سێکه تینووه بۆ خزمه‌ت نه‌ک بۆ پله و سه‌روه‌ت . لێره‌وه له‌م چه‌ند دێڕه‌دا خۆی ده‌دوێنین و بزانین به‌رنامه‌کانی داهاتووی چین ؟.
* به‌ڕێز کاک بابه‌کر دڕه‌یی ئه‌ه‌وه‌ی من بزانم له‌دوای هێرشه‌کانی کیمیایی و ئه‌نفالی به‌د ناو به‌ره‌و ئێران و پاکستان به‌ڕێ که‌وتن ، ئه‌مه چۆن بوو بۆچی ئه‌و دوو جێگه‌یه ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : له ڕاستیدا ئێمه وه‌ک ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه و کادیری ئاڵای شۆڕش ، پێش هێڕشه‌کانی ئه‌نفال و کیمیایی له سه‌ر سنووری عێڕاق و ئێران بووین ،ووردتر بڵێم له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ بووین که سه‌ر به پارێزگای ورمێیه ، من له ساڵی 1986 به‌دواوه له‌وێ نیشته‌جێ بوم ، دوای کۆتایی هاتنی هێرشه‌کانی ئه‌نفال و وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان عێڕاق و ئێران ئیتر ئێران رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنین که خاکه‌که‌یان جێ بێڵین ، له ئێرانه‌وه دوو رێگا هه‌بوو بۆ ده‌رباز بوون به هه‌نده‌ران ئه‌ویش پاکستان و تورکیا بوو ، منیش به حوکمی ئه‌وه‌ی چه‌ند براده‌رێکم پێشتر رۆیشتبونه پاکستان بڕیارم دا به‌ره‌و ئه‌وێ بڕۆم ، چونکه ئه‌وێ باشتر بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو به‌عس و نه‌شمان ده‌توانی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتی بمێنینه‌وه ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆشیان که وتبونه ئێرانه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی ئه‌نفال . له مانگی مایسی 1989 گه‌یشتمه پاکستان و داوای په‌نابه‌ریم کرد له ڕێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی کۆمیساریای په‌نابه‌ران .
* چ چالاکیه‌کتان هه‌بوو له ماوه‌ی مانه‌وه‌تان له‌م وولاته ؟ ئایا کاری سیاسیشتان هه‌ر به‌رده‌وام بوو ؟ له ناو چ رێکخستنێکدا بوون ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پاکستان بووم په‌یوه‌ندیم به ئاڵای شۆڕشه‌وه هه‌بوو ، هه‌رچه‌نده خودی ئاڵای شۆڕش شتێکی وه‌های نه‌ما بوو ، به‌ڵام باوه‌ڕیشم به‌وه نه‌بوو که هاوکاری یه‌کێتی بکه‌م ، چالاکی سیاسی بۆ ڕێکخراوێکی وه‌ک ئاڵای شۆڕش له‌و ووڵاته کارێکی ئاسان نه‌بوو ،به‌تایبه‌ت که دۆخه‌که دۆخی دوای ئه‌نفال و کیمیایی بوو فه‌زایه‌کی شکست ده‌سته‌ڵات دار بوو ،به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی ترمان خه‌ریکی نواندی چالاکی بووین و داکۆکیمان له داواکانی په‌نابه‌ران ده‌کرد ، هه‌ڵبه‌ته من بۆ بڵاو کراوه‌کان جار جار شتم ده‌نووسی به‌ڵام زۆرترین کاتی ئێمه به‌وه وه ده‌ڕۆیشت که خه‌ریکی کێشه‌ی په‌نابه‌ریمان بین ئێوه خۆشتان وه‌ک (مامۆستا هیوا موحه‌مه‌د) ئاگادارن و شایه‌تی حاڵه‌که‌ی ئه‌وێن و یه‌کێک له چالاکوانانی ئه‌وێ بوویت .
* به‌ڵێ ئه‌و کات ژیانی کورده‌کانی پاکستان سه‌خت بوو ، ئێوه چیتان ده‌کرد بۆ چاککردنی باری ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ؟ هیچ به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌بوو ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : به‌ڵی ئێمه وه‌ک ووتم هه‌وڵی یه‌کخستنی ریزه‌کانی ناو په‌نابه‌رانمان ده‌دا و ده‌مان ویست ده‌نگمان یه‌ک بێت ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌ی داکۆکیکردن بووین ، بۆ نموونه مانگرتنێکی گه‌وره‌مان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌ی په‌نابه‌ران ناچار بکه‌ین بمان گوازنه‌وه بۆ وولاتانی ئه‌وروپی چه‌ند رۆژێکیش خراینه زیندانه‌وه ، چونکه پاکستان خۆی وه‌ری نه‌ده‌گرتین و ژیانێکی کوڵه مهرگیمان هه‌بوو ، ئه‌م هه‌وڵانه‌مان ده‌وری هه‌بوو ، ده‌مان توانی بچینه پێش . هه‌روا من له‌وێ به تایپێکی رێکخراوی ژنانی ئه‌فغانستان که لێمان وه‌رده‌گرتن له ماله‌وه که بریتی بوو له تاکه ژوورێک کاری نووسین و شتم ده‌کرد و له‌وانه نامیلکه‌یه‌کم بلاو کرده‌وه به ناوی (چی بکه‌ین) و تیایدا باسم له‌و هه‌نگاوه پیویستانه کردبوو بۆ رزگاربوونمان و به دی هێنانی ئامانجه‌کانمان وه‌ک په‌نابه‌ر .
* له‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 ئێوه گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان بۆ درێژه دان به‌کاری سیاسی ، ده‌کرێت هه‌ندێک له‌و باره‌وه بۆمان بدوێیت ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : به‌ڵێ له گه‌ڕانه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تر له ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراین ، من له ژیانمدا بۆ یه‌که‌م جار مه‌لابه‌ختیار (که ئه‌و ده‌م ههلسوڕێنهری ئاڵای شۆڕش ) بوو بینی له مانگی مایسی 1991 هه‌ر که دیتم هه‌ستم کرد که ئه‌م پیاوه کاری سیاسی له‌گه‌ڵدا ناکرێت به‌ڵام نه‌ده‌کرا دوای چه‌ند ساڵ کار کردن له‌گه‌ڵیان هه‌روا هه‌ڕه‌مه‌کی وازیان لێ بێنیت ،له ساڵی 1992 کۆنفارنسی ئاش به‌سترا و به به‌شداری 110 که‌س ، له‌وێدا له‌سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که قسه‌ی خۆمم کرد‌و به‌وه‌ش که به بێ قه‌ید و شه‌رت مه‌لابه‌ختیار هه‌ڵبژێردرایه‌وه من کۆنفرانسه‌که‌م جێهێشت و دوای ماوه‌یه‌ک له سفره‌وه ده‌ستم کرده‌وه به کاری سیاسی و له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وه‌ک کادیری ڕاگه‌یاندن ده‌ست به‌کار بووم ، دواتر له ساڵی 1994 بومه کارگێڕی مه‌لبه‌ندی ڕاپه‌ڕین و دوای ئه‌وه‌ش بومه سه‌رپه‌رشتیاری له‌شکر ، له‌گه‌ڵ روو داوه‌کانی ساڵی 1996 دیسان ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران و ئاواره بوونم هه‌ڵبژارد و وه‌ک قۆناغی دووه‌می ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستم به ژیان کرد له به‌ریتانیا .
*له به‌ریتانیا به‌شداری سیاسیتان هه‌بوه و له‌وانه له ناو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا ، چۆن بوو که تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆنگره‌یه کارت ده‌کرد ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : له به‌ریتانیا ده‌ستم کرد به کارکردن و هاوکاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، پێم وایه ئه‌و ماوه‌یه کاری باشمان کرد ، من و هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان شۆڕش حاجی و که‌مال میراوده‌لی و مه‌زهه‌ری خالقی و که‌سانی دیکه‌ش ئه‌ندامی کۆنگره بووین ، کۆنگره بوارێکی باش بوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له سیاسه‌تی حزبه کوردییه‌کانی کوردستانی عێڕاق و ناسینی خه‌ڵکانی سیاسی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ئاشنا بوون به که‌سه چالاکه‌کانیان و تێگه‌یشتن له کێشه‌کانیان و خه‌مه‌کانیان و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دروست کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان دا . له زۆر کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسه‌کاندا به‌شدار بووم .
* دیاره چه‌ند ساڵێکیشه له سلێمانی نیشته‌جێ بویته‌وه و سه‌ره‌تا له‌ناو کۆمپانیای ووشه و دواتر له‌گه‌ڵ گۆڕان وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی به‌رچاو کار ده‌که‌ن ، بۆچی کۆمپانیای ووشه‌ت هه‌ڵبژارد یان بۆ کارتان له دامه‌زراندنی کرد ؟ هه‌روا گۆڕان بۆ ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له له‌نده‌ن له مه‌کته‌بی بیر و هۆشیاری ده‌ست به‌کار بووم هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا کاک نه‌وشیروان موسته‌فا سایتێکی هه‌بوو به ناوی (ڕیفۆرم بۆچی) ، میش ووتارێکم بۆناردن و بیر‌و بۆچوونم سه‌باره‌ت به ریفۆرم روون کردبوه وه له ساڵی 2005دا کاک نه‌وشیروان ناردی به دوامدا و له‌و کاته‌وه هاوکارو نزیکین ،دیار بوو که ووتاره‌که‌ی من باش نوسرابوو . کاتێکیش کاک نه‌وشیروان له مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ست به کار بوو من وه‌ک لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ست نیشان کرام . ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه که من لێپرسراوێتیه‌کی قورسم خرابوه سه‌ر ده‌بوا زۆر سه‌رقال و ماندوو بم . ئیتر لێره‌شه‌وه خه‌لک ده‌زانێ کاری باشمان کرد و ئاقاری مهسهلهکهنیش بۆ کوێوه چوون . دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناو یه‌کێتی کاک نه‌وشیروان کشایه‌وه و دوای چه‌ند مانگێ هاتینه ده‌ره‌وه ، من ڕا‌سپێردرا بووم که ستافی نووسین و ڕادیۆ و رۆژنامه په‌یدا بکه‌م ، به شانازییه‌وه ده‌ڵێم هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی پێم سپێردرا ههموویانمم به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام دا و زۆربه‌ی ستافی کۆمپانیای ووشه له‌سه‌ر راو پێشنیاری ئێمه دامه‌زراون و دیسان شانازییه بۆ من که هه‌موویان له کاره‌کانیاندا سه‌رکه‌وتوو بوون . دوای دوو ساڵ له لێپرسراوێتی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمپانیای ووشه و ووته بێژی کۆمپانیاکه ، کاتێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی رێکخسته‌وه من وه‌ک لێپرسراوی ڕایه‌ڵه پیشه‌ییه‌کان دیاری کرام ،که گه‌وره‌ترین ڕایه‌ڵی ڕێکخستنی پیشه‌ییه و هه‌زاران که‌س له خۆ ده‌گرێت و له‌مه‌شیاندا کاری باشمان کرد ، ئێستاش کاندینی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانم به‌مه‌ش ده‌ستم له کاره‌کانی ترم کێشایه‌وه چونکه بڕیارێکی وا هه‌بوو که نابێت کاندیده‌کان کاری سیاسی یان ڕاگه‌یاندنی له ئه‌ستۆ بێت ، ئه‌مه‌ش بێگومان بڕیارێکی باش بوو .
* ئێستا به‌رێزتان کاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن به ژماره 14، به‌رنامه‌ی تۆ جگه له به‌رنامه‌ی کاری بزووته‌وه‌ی گۆڕان شتێکی ترت هه‌یه گه‌ر بچیه ناو په‌رله‌مانی عێڕاق به‌ده‌ستی بێنیت؟ بابه‌کر دڕه‌یی : به‌رنامه‌ی من به گشتی جگه له‌به‌رنامه‌ی گۆڕان شتێکی تر نیه له‌م قۆناغه‌دا ، چونکه به‌ڕاستی به‌رنامه‌که زۆر باش ئاماده کراوه و پێم وایه ووتنی ئه‌وه‌ی که که‌سێک هه‌یه ده‌توانێ ئه‌و به‌رنامه‌یه تێپه‌ڕێنێت مه‌نتقی نیه ، به‌رنامه‌که زۆر باشه و گه‌ر بتوانین ئه‌و خواستانه‌ی له‌وێدا هه‌ن جێ به‌جێیان بکه‌ین ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینه گۆڕان هێنه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ میلله‌ته‌که‌مان.
پێت وایه بزوتنه‌وه‌ی گۆران ژماره (329) ده‌نگی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێ ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : به‌ڵێ چونکه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌وه‌ی 25-07 جیاوازتره و ده‌بینین خه‌ڵکی گه‌رم و گوڕترن و شه‌پۆلی گۆڕانیش هه‌ڵکشاوه بۆسه‌ر ، متمانه‌ی خه‌ڵک به گۆڕان رۆژ له دوای رۆژ به‌رز تر ده‌بێت ، به پێی ئه‌وه‌ش که لیستی کراوه‌یه ئه‌وه ململانێکان توندن و رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵکیش زیاتر ده‌بن .
* ئه‌ی له رووی ئارامی بانگه‌شه‌کانه‌وه ده‌ڵێن چی ؟ چه‌ند شتێک رووی دا وه‌ک سه‌رپێچی کردن له یاساکانی کۆمسیون ، ئێمه به ده‌وری خۆمان په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر کۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ خستنه رووی سه‌رپێچیه‌کان که روو بده‌ن ، داواشمان له رێگه‌ی بانگه‌وازه‌وه خستوه‌ته به‌رده‌م خه‌لکی کوردستان به گشتی و گۆڕان خوازان به تایبه‌ت که په‌یڕه‌وی ئه‌وه بکه‌ن له یاسا لانه‌ده‌ن و بانگه‌شه‌یه‌کی شارستانیانه بکه‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێکدا که باش به‌ڕێوه چوونی پرۆسه‌که له‌ده‌ستی حکومه‌تدایه نه‌ک ئێمه چونکه ده‌سته‌ڵات به‌وانه و هێزی پۆلیس و ئاسایش له ژێر ده‌سته‌ڵات و فه‌رمانی ئه‌واندایه ، پێم وایه که به‌ئه‌ندازه‌ی ویستی خۆیان گرفتیان بۆ ئێمه دروست کردوه .
* پێت وایه به‌ڕیزتان وه‌ک بابه‌کر دڕه‌یی کاندیدی گۆڕان ده‌نگی ته‌واو ده‌هێنیت ؟ بابه‌کر دڕه‌یی : به‌ڵێ به‌ڕای هاوڕێ و دۆستانم پێیان ووتم که به‌بۆچوونی ئه‌وان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست دێنم له پارێزگای سلێمانی ، ئه‌وه‌ی که له‌وانم بیستوه و خۆشم له‌ناو خه‌ڵکدا ده‌بینیم خه‌ڵکێکی زۆر له گۆڕان خوازان و لایه‌نگرانی خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی که من خۆم کاندید کردوه . چونکه من وه‌ک نووسه‌رێک درێغیم نه‌کردوه و وه‌ک گۆڕانێس هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌شدار بووم و کاری سیاسی دیکه‌ش خاوه‌نی 28 ساڵ خه‌باتم و وه‌ک لێپرسراوێتیش هه‌رگیز له غرور و خۆ به‌زل زانینه‌وه نزیک نه‌بوم .
* ئه‌ی چی به لایه‌نگران و دۆستانی خۆت و به‌گشتی جه‌ماوه‌ری کورد ده‌ڵێیت ؟ پێیان ده‌ڵێم من که‌سێکم 28 ساڵ ئه‌زموونی سیاسی له پشتمه‌وه‌یه ، چاودێری ژیانی که‌سێتی و بنه‌ماڵه‌ییم بکه‌ن و لێی بکۆڵنه‌وه گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که شایسته‌م ئه‌وکات ده‌نگم بده‌نێ وه ئه‌گه‌ر جیگه‌ی باوه‌ڕتانم ئه‌وه داواتان لێ ده‌که‌م هیمهتم بۆ بکه‌ن لای هه‌موان ، چونکه به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م ده‌نگ دان به من ده‌نگ دانه به گۆڕان و به‌رنامه‌یه‌کی پاک و بێ فرت و فێڵ .
* سوپاس بۆ به‌ڕێزتان بابه‌کر دڕه‌یی کاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێڕاق به ژماره 14 سه‌رکه‌وتوو بن . بابه‌کر دڕه‌یی : سوپاس بۆ ئێوه‌ش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست