کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ گۆڕان ..له‌مۆمێکه‌وه‌ بۆ چرایه‌ك بۆ ڕووناك کردنه‌وه‌ی ماڵی کورد

Sunday, 28/06/2009, 12:00


به‌گۆڕان..له‌چرایه‌که‌وه‌ بۆ خۆرێك بۆ ڕووناك کردنه‌وه‌ی کوردستان
شه‌مشه‌مه‌خوێن مژه‌کان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئۆقره‌یان لێبڕاوه‌به‌ هه‌ڵگیرساندنی مۆمی گۆڕان ،باش ئه‌زانن که‌ چیتر جێگه‌یان نابێته‌وه‌ له‌و هه‌رێمه‌ تاریکستانه‌ی که‌ ١٨ ساڵه‌ خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ لێ قه‌وماوه‌ی‌ئه‌مژن

شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان به‌هه‌رچوارلادا زیقه‌زیقیانه‌و به‌ڵێنی خۆر هه‌ڵهاتن به‌خه‌ڵکی ئه‌ده‌ن ؟!ئاخر خه‌ڵکینه‌‌ که‌ی بیستوتانه‌که‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ ئاره‌زووی به‌ڕووناکی گه‌شاوه‌یی ڕۆژگاربێت...!! ١٨ ساڵه درۆبه‌دوای

درۆ بۆ خه‌ڵکی ئه‌که‌ن که‌ئه‌م شه‌وگاره‌تاریك وساردانه‌ئاڵۆزی ناوچه‌که‌دروستیکردوه‌و تاوانی ئه‌وانی تیادانی یه‌ وئه‌وان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی خۆردان وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ڕووناکی خۆر ناترسن چونکه‌

ئه‌وان باشترین چاویلکه‌ی شه‌مسی به‌کارئه‌هین،ئاخر خه‌ڵکینه‌ هیچ کاتێك بینیووتانه‌ شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ چاویلکه‌ له‌چاوکات..؟!! چه‌ند سه‌یره‌ به‌هه‌ڵگیرساندنی مۆمێك ئائاوا زیڕه‌یان کردووه‌،له‌م گوێ سه‌ربان بۆ

ئه‌وگوێ سه‌ربان ئه‌فڕن وبه‌هه‌موو ده‌نگیان زیقه‌ زیق ئه‌که‌ن ،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵکی نه‌یانناسێت. کاك نا دختۆر نێچیری دۆلار ئه‌ڵێت زیاتر له‌ ٣٠ دانه‌ گرێ به‌ستی نه‌وتیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دنیادا،باقیی وه‌سه‌للام.که‌س باسی پاره‌ی وئه‌و نه‌وته‌ نه‌کات که‌چه‌نده‌ وه‌ بۆ کێیه‌،ئاخر ده‌نگ ده‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان له‌ چ سوچێکی ئه‌م دنیایه‌دا ڕوویداوه‌ که‌ هه‌رێمێك خۆی نه‌وت بفرۆشێت به‌ڵام چاوه‌ڕوانی پاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌ز بێت بۆ خزمه‌ت کردنی هاوڵاتییه‌کانی وه‌ سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش %٨٠ ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆخۆیی هه‌ڵلووشێتوه‌که‌سیش بۆیی نه‌بێت قسه‌ بکات!! پاش ئه‌وه‌ شه‌کرێکی تری شکاندو ووتی گه‌وره‌ترین کارگه‌ی وه‌به‌رهه‌م هێنانی

کاره‌با له‌نه‌وت له‌که‌مترین کاتدادروستمان کرد که‌له‌هه‌مووجیهاندا شتی وا ڕووی نه‌داوه‌.جا بۆ باسی داهاتی کاره‌باکه‌ ناکه‌یت که‌چۆن ئه‌وش ئه‌دزن.خۆ نه‌وته‌که‌ هی باوك وباپیری تۆ نی یه‌ به‌ته‌نها ئه‌وه‌ مڵکی هه‌موو ،

هاوڵاتی یه‌کی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ پاشان دروست کردنیشی به‌بووجه‌ی خه‌لکی که‌له‌ به‌غدای وه‌ر ئه‌گرن درووست کراوه‌،ئیتر بۆ مینه‌ت به‌سه‌رماندا ئه‌که‌یت

له‌م به‌ریش شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه‌کی تر به‌ناوی دختۆر به‌ڵغه‌م هه‌مان ئه‌و ڕستانه‌ی که‌کاتی خۆی بۆ ملهوڕه‌کانی به‌غدای ئه‌نووسی زیقانی و وه‌ریگیرا بۆ کوردی ووتی ناحه‌زانی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌یانه‌وێ ڕیزه‌کانی میلله‌ت

تێکبده‌ن وچه‌ند شه‌کرێکی تری شکاند .....با له‌تۆش بپرسم ناحه‌زانی میلله‌ت ئیوه‌و تورك وفارس وعه‌ره‌بن، ئێوه له‌گه‌نده‌ڵی ودرۆ کردن به‌ولاوه‌ هیچی تر نازانن .ئێ خۆ سیانه‌که‌ی تریش نه‌هاتوون به‌رامبه‌رتان

بووه‌ستن وداوای کورسی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن،ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌رامبه‌رتان وه‌ستاوه‌ میلله‌ت خۆیه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی کاك نه‌وشیروان که‌هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی تۆو ئاغا خڵه‌فاوه‌که‌ت په‌رۆشی ئه‌و خه‌ڵکه‌و کوردستانه‌

زۆر زۆر شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئێوه‌ که‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی لیستی گۆڕان دایناوه‌،خاڵه‌کانی پاش وپێش ئه‌که‌ن وبۆ خه‌ڵکی باس ئه‌که‌ن ئه‌ی ١٨ ساڵه‌ بۆ له‌گوێی جه‌لال و مه‌سه‌ سه‌ر سه‌به‌ته‌دا خه‌وتون

هه‌رخۆتان به‌خۆتان بن هیچ هێزێك نی یه‌ مۆمی گۆڕان بکوژێنێته‌وه‌ تازووه‌ شار چۆڵ که‌ن و بچنه‌وه‌ کونی گوێسه‌ربانه‌کان
/سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە