حەمەوەتمان: دووپاترى یهدهگهکانی کۆسرهت ، لای مامی خۆمانه ،ژیانی بهدهست " مام" ه !.
Friday, 15/05/2009, 12:00
1356 بینراوە
یەكێكى تر لەوبەرپرسە نەفام و گەوجانەى تاڵەبانى كەبەس لە ئینسان ناچێ حەمەوەتمانى لێپسراوى مەڵەبندى ڕێكخستنى پشدەرە بەرپرسێكى تاسەر ئێسقان دز ماستاوچى بەكرێ گیراو ئیتلاعات جاسوس .. بەشێوەیەكیش ئاستى ڕۆشنبیرى و فكرى سفرە هەردەبێ بڵێیین خۆزگەمان بە .... ئەوەى مایەیى خۆشحاڵیە محەمەد وەتمان بەبەرچاوى خەڵكى ناوچەكەوە ئەوەندەى خەریكى كۆكردنەوەى پارە و ماستاوكردن و ئەرز كڕین و خانوو كڕین و سوڵح كردن و چارەسەركردنى كێشەیە بەپارە ، ئەوەندەى خەریكى تاپۆكردنى پشدەر و قەڵادزێ یە لەسەر خۆى و منداڵە نەخوێندەوارەكانى ئەوەندە لەخزمەتى یەكێتى و ڕێكخستن دانیە ئەوەندەى خەریكى ماستاوكردن و مەدح و سەنا و بەشان باڵ هەڵدانى جەلالە ئەوەندە لەخزمەتى خەڵكى تێكۆشەر و كەسوكارى شەهیدان و هاوڵاتیان و ئەندامانى حزبەكەیدانیە ، وەك كادیرێكى هاوڕێم لەمەڵبەندە زۆرجار ئەڵێ .. خۆزگە قەڵادزێ چوار حەمەوەتمانى ترى تیابوایە تائەوەندەى تر جەلال و یەكێتى لاى خەڵك ناشیرینتر و قێزەونتر بوونایە .
خوێنەرانى كوردستانپۆست ئەوەى من ئەمەوێ بۆتان باس بكەم ئەمەیە فەرموون سەیر بكەن تاڵەبانى چۆن پیاوە گەوج و نەخۆش و نەخوێندەوارەكانى لەخوارەوە فێركردوە لەكۆڕ و تەعزیە و بۆنە و ئاهەنگەكاندا پەلامارى نەیارەكانى بدەن ئەوەتا لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لەپرسەیەكدا لەقەڵادزێ كەدەیان ڕیش سپى و پیاوماقوڵ و مامۆستاى ئایینى و خەڵكێكى زۆرى لێ ئەبێت لەپڕ حەمەوەتمان وەك .... بەژوور ئەكەوێ و لەپرسەكە دائەنیشێ و باسەكە ئەبێتە باسى ئەم وەزعەى ئەمڕۆى كوردستان و یەكێتى .. حەمەوەتمان بەزمانێك كەخۆشى نازانێ چ ئەڵێ و چ باس ئەكات شێتانە ئەكەوێتە مەدح و ستایشى جەلال تاڵەبانى و بەئارەزووى خۆى قسه ئەكا و پێیى لێ ئەنێت و وەك تراكتۆرى سێ گاسن بەئارەزووى خۆى بەناو ئەكەوێت و ئەیكێڵێ ...
یەكێك لەئامادەبووانى پرسەكە لەحەمەوەتمان ئەپرسێت و ئەڵێ كاك محەمەد تۆ پێت وانیە و ترستان نیەلەوەى دواجار كۆسرەتیش دووبارە هەر بگەڕێتەوە لاى نەوشیروان ؟ حەمەوەتمانى بەلاشە زل و بەعەقڵ بچووك وەك ئەوەى قسە بۆ منداڵانى باخچەى ساوایان بكات دووجار زمانى دەرئەهێنێت و بەلالێوەكانى دائەهێنێت وەك ئەوەى پەیامێكى زۆر گرنگى پێ بێت بۆ ئامادەبووانى پرسەكە ئەڵێت ..
ناكۆسرەت ناتوانێ پشت لەمام جەلال بكات ؟ مام جەلال واى لێ نەكردوە كەس بزانێت ؟ وەك دەزانن كۆسرەت نەشتەرگەى بۆ كراوە و جیهازیان بۆ داناوە لەئەمریكا ؟ ئەو جیهازەش بەپاترى ئیش ئەكات ؟ ئەمریكا پاتریە زیادەكانى ئەو جیهازەى داوە بەمام جەلال ؟ هەر كاتێك پاتریەكانى خۆى سقوت بكات كۆسرەت ئەبێ ئەوانەى بخەنەسەر كەلاى جەنابى مام جەلالە ؟ بۆیە ئەگەر بروا بۆ لاى نەوشیروان ئەوە مام جەلال پاتریەكانى ناداتێ ئەوكاتیش كۆسرەت وەك فڕفڕۆكەى لێ دێ و سەرى بۆ ناوەستێ و ئەمرێ ؟ بۆیە لەترسى ئەوە ناتوانێ مام جەلال جێ بێلێ و بێ دەنگى كردوە ؟ لەگەڵ كۆمەڵێك قسەى ترى سوك و بێ مستەواى بازاڕى كەئینسان هەر پێیى عەیبە لەو مینبەرە پیرۆزە بیانخاتەڕوو ...
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ..
ئێوە بڕیاربدەن بەرپرسى ئۆڕگانێكى حزبى سنوورێكى بەرفراوانى وەك پشدەر و قەڵازێ واتا قەزایەك و پێنج ناحیە ئەمە دەڕبڕ و پەیامى حزبەكە و سكرتێرەكەى بێت بۆ خەڵك ئەبێ چاوەڕوانى چیان لێ بكەین ؟ كۆسرەت ڕەسوڵێك واى لێ بێت حەمەوەتمانى بێ دەماغ بەو هەموو بێ عەقڵى و بێ مەعریفەیەیى خۆیەوە سوكایەتى پێ بكات وەك كاك ئارام ئەحمەد ووتەنى كۆسرەت فیشەكێك بنێت بەنێوچاوانى خۆیەوە زۆرزۆر باشترە ..
بەڵێ خوێنەران ئائەمانەن پیاوەكانى جەلال ئائەمانەن كادیرە جوانەكانى یەكێتى ئائەمانەن پردى پەیوەندى نێوان حزب و جەماوەر .. جاوەرە خوا بەو ڕۆژە نەكا ئەمە بچێتە سەركردایەتى ... ئەوسا حاڵى ئەم حزبە سۆشیال دیموكراتە جوانتر و ڕازەوتر ئەبێ ئەوسا ئەبێ هەر بەپەلە دیلێت لەسەر دیلێت لەم حزبە بكەین .