هات هات باى تەكەتوول هات
Sunday, 08/02/2009, 12:00
1258 بینراوە
ئەى كوردینە ئەى مەردینە بادەست لەناو دەستكەین هەموو بۆیەكییەتى خاكى وەتەن بۆیەكێتى بچین هەموو كوردین هەموو ئەگەر بەووردى سەرنج لەپیت بەپیتى ئەم دێڕە شعرە بدەین ولەیەكەیەكەى ووشەكانى ووردببینەوە و لەگەڵ ئەم بارودۆخەى ئێستاى كوردستان بەراووردى بكەین دەبێت شاعیرەمەزنەكەى سەر لەگۆڕ دەربێنێ و داواى لێبووردنمان لێبكات پێمان بڵێت ئەى كوردیینە نامەردینە باتەكەتوول بكەین هەموو بۆ بەرژەوەندى تاكەكەس بۆ فەسادى بچین هەموو كوردین هەموو كوردین هەموو داواى لێبوردنت لێئەكەم شاعیرى بەرز و بەرێز چونكە شعرەكەت لەگەڵ واقعى ئەمڕۆى كورددا ناگونجێت بۆیە دەستكاریى دەكەم داواى لێبوردنت لێدەكەم بەپێى شعرەكەت تۆ لەمڕۆدا كورد پەروەر نیت چونكە دەڵێیت بابۆیەكیەتى خاكى وەتەن بچین هەموو كوردین هەموو كەئەمە لەم سەردەمەدا لەڕێبازى كودایەتیماندا نییە داواى لێبورنت لێدەكەم شعرەكەت دەقاودەق دەگۆڕم لەبەرئەوەى ئەگەر پەیڕەوى بكەم لەهیچ دائیرەو دەزگاو شوێنێكى حزبى و حكومى دانامەزرێم لەبەرئەوە شعرەكەت دەكەم بە ئەىكوردینە ئەى مەردینە باتەكەتوول بكەین هەموو خزمایەتى بكەین هەموو دزیین هەموو دزیین هەموو لێم ببورە شعرەكەت هەڵدەگێڕمەوە چونكە دەبم بەكەسى دەرەجەیەكى ناو حزب حسابى چاكم بۆدەكرێت ئیمتیازم دەبێت پلەم بەرز دەبێت داواى لێبووردنێكى زۆرت لێدەكەم مەبدەئییەن شعرەكەت پەیڕەو ناكەم چونكە سەرم دەچێ بەقوڕدا و بۆتاهەتا تیادەچم زۆر ببورە بەو زمانە ئەدبییە پاراوەى تۆ قەڵس دەبم چونكە لەبەرژوەندییما نییە لێم ببورە بۆ ئەوەى نان بڕاو نەكرێم شعرەكەت لەبەر ناكەم لێم ببورە لێم ببورە پیاوەتى واناكەم لێم ببورە خاكم خۆشناوێت لێم ببورە تەكەتوول و ماستاوچێتیم ئەوێت لێم ببورە حەزم بەكێتى و یەكڕیزى كوورد نییە چونكە مادییەن زەرەرمە لێم ببورە بۆیەكێتى ناچم هەرگیز حەزم بە جەماعەتگەرییە لێم ببورە لێم ببورە لێم ببورە .