په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی: مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ جاش‌و موستەشاره‌كاندا ده‌كه‌ین
Monday, 20/12/2010, 12:00
هاری ڤان بۆمڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا له‌دیدارێكی له‌ناوچه‌ی رزگاری رایگه‌یاند مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و جاش‌و موسته‌شاه كوردانه‌دا ده‌كه‌ن كه له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێن.
كاوه گه‌رمیانی، گه‌رمیان: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی به‌سه‌رپه‌رشتی هاری ڤان بۆمڵ، ئه‌ندامی پارتی سوسیالیست هۆڵه‌ندی له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گه‌یشته ناحیه‌ی رزگاری‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی كوردۆساید‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌ی رزگاری‌و ژماره‌یه‌ك له لایه‌نی سیاسی‌و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نفال، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان پێشوازییان له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كرد.
له پرسیارێكی ئاوێنه‌دا سه‌باره‌ت به‌و جاش‌و موستشارانه له هۆڵه‌ندا خۆیان حه‌شارداوه، هاری ڤان بۆمڵ رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یاسای هۆڵه‌ندا بڕوای هه‌بێت ئه‌و جاش‌و موسته‌شاراندا تاوانباران، ئێمه به‌دواداچون ده‌كه‌ین‌و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ جاش‌و موستشاره‌كاندا ده‌كه‌ین".
دواتر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كوردۆساید له كوردستان، ئه‌حمه‌د مه‌جید باسی له‌و ماندوبونه‌ی ڤان بۆمڵ له په‌رله‌مانی هۆڵه‌نداكرد كه دۆستێكی نزیكی گه‌لی كورده.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد حكومه‌ت له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا چوارده هه‌زار‌و پێنچ سه‌د گوندی رووخاندووه‌و ده‌یان سه‌رچاوه‌ی ئاوی وشك كردوه‌و گه‌لی كوردی كیمیاباران كردوه".
شایانی باسه له هه‌ر ئه‌مرۆ له رێوه‌ره‌سمێكدا له ناحیه‌ی رزگاری باخچه‌یه‌ك كه له سه‌ر پێشنیاری چاودێری كوردۆساید به‌ناوی هاری ڤان بۆمڵ دروستكرابوو، كرایه‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه هاری ڤان بۆمڵ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات‌و له گه‌ڵ دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی چالاكڤانی هه‌ڵه‌بجه‌یی سمینارێك ساز بكات.
پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندا، پارتێكی چه‌پڕه‌وه‌و 15 كورسی له كۆی 150 كورسی پارله‌مانی هۆڵه‌ندی به ده‌ست هێناوه. ئه‌وان یه‌كه‌م لایه‌ن بوون دۆسیه‌ی تاوانبار فرانس ڤان ئانراتیان له پارله‌مانی هۆڵه‌ندی هێنایه به‌رباس.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست