وەستا حەسەن پێشێلكاریی له بریارێكى عومەر فتاح دەكات
Sunday, 01/02/2009, 12:00
1913 بینراوە
بەپێى بریارێكى ئەنجومەنى وەزیران، که خودى عومەر فتاح، له ڕۆژى 23-8-2008 دەریكردووە، نابێت بە هیچ شێوەیەك (بیر)ی ئیرتوازى لێبدرێت جگە لە هەندێ شوێنى تایبەت، كە پێویست بكات وه‌ك شوێنە خزمەتگوزارییەكان، یان نەخوشخانەكان، ئەویش لە رێگاى ئەنجومەنى وەزیران یان لایەنى پەیوەندیدار بەو كارەوە (مۆڵەت)ی دەدرێتى، بۆ به‌رپه‌رچیدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ی عومه‌ر فه‌تاح، وه‌ستا حه‌سه‌نی بەرێوەبەرى ئاسایش، که ناحه‌زی عومه‌ر فه‌تاحه، له زۆر کۆڕ وکۆمه‌ڵی نێو ئاسایش‌دا، باسی ده‌کات و هێرش ده‌کاته سه‌ری، ته‌نانه‌ت قسه‌ی له سه‌ر ئه‌و فهمانهی عومه‌ر فه‌تاح کردووه، به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر ڕۆژێ ده‌ستم هه‌بوایه، عومه‌رم ئه‌هێنا و له به‌ر ده‌می ماڵه‌که‌ماندا، بیرێکم پێههڵدهکهن، ئیستا لە گەرەكى ئاشتى تەنیشت پاركى ئازادیى و لە بەرچاوى ئەو خەڵكە دەستى كردووە بە بیرهەڵكەندن بێ ئەوەى حسابێک بۆ جێگرى ئەنجومەنى وەزیران و بریارەكەى دەربكات. وەستا حەسەن بۆ دروستكردنى خانووە تازەكەى، كە بە خوێنى هەزار شەهید داگیریكردووە، چەندین حیمایەوە پاسەوانى بەدیار بیرەكەوە داناوە، رەنگە ئەو حمایانەى، كە دایناوە بۆ بیر و ماڵەى گەردایبنایە بۆ فرۆكەوانەكەى هەڵەبجە رەنگە رزگاریى نەبوایە. وا له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند دێره‌دا، وێنه‌ی خانووه‌که‌ی کاک وه‌ستا حه‌سه‌نتان بۆ ده‌نێرم، هیوادارم کوردستانپۆست، ئه‌م نووسینه‌م بۆ بڕازێنێته‌وه و ده‌ستکارییه‌کی باشی بکات، چونکه من نووسه‌ر نیم.
پۆلیسێکی ئاسایش