کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی ژیرانە لە گەڵ هەموو ئەگەرەکان کار دەکات و ئۆپۆزسیۆنیش کەتوونەتە گیانی یەکتر

Saturday, 05/10/2013, 12:00

1669 بینراوە



مەبەستم ڕێکاو ڕێک یەکیەتیە بەڵێ مەبەستم یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە . خۆ ئەگەر یەکیەتی پێگوازە بکات لە بەرەی دەسەڵات بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن ، لێرەدا مەبەستم لەوە نیە یەکیەتی یان بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەشداری بکەن یان نەکەن لە حکومەت بەلکو زیاتر مەبەستم لەوەیە کە یەکیەتی زیاتر خۆی بەلای بەرەی ئۆپۆزسیۆن دا بخا لە بڕیاردانەکان ، جا چ لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بێت یان شەریکە دەسەڵات بێت و لە ڕێگایەوە بو هەردو لایان بۆ خۆیان و تەواوی ئۆپۆزسیۆن ، زۆریان بۆ دەچیتە سەر . نەک هەر تەنیا زۆریان بۆ دەچیتە سەر بەلکو سنورێکی زۆر فراوانیش بۆ ئەو پاشا گەردانیەی پارتی دادەنێن ، کە بە دەنگ زۆر لە پێشەوەن و بە ناوچەی جوگرافیش زۆر لە دواوەن کە دەڵێم زۆر لە دواوەن مەبەستم لە ناوچەی جیۆگرافی و دابەش بوونی دەنگەکانە تیایاندا . تەلەفزیۆنی ڕووداوی پارتی و بە قسەی خۆیەوە لە سولێمانی کە ٤۳٪ی دەنگدەری کوردی پێک دەهێنێ ، ۱۲ ٪ی دەنگیان هێناوە ، لە بەرامبەرەکەی ئۆپۆزسیۆن بە ئەو هەموو تەزویرەشەوە بە پێکەوەیی کورسیەکانیان بە قەدەر پارتی لە هەولێر کە ۳٥٪ی دەنگدەری کوردی پێک دەهێنێ ، هێناوە یانی ٥٠٪ . لە دهۆکیش کە ئیستحقاقی هەلبژاردنی ۲۲٪ ە مەگەر خوا پێی بزانێ ، ئەگینا پارتی بە چ پێوەرێک ۷٥٪ی دەنگەکانی بە دەست هێناوە . لە هەلبژاردنی پێشتر بە قسەی ئەمەریکیەکان کە گۆتیان ڕیفراندۆمان کردووە و ئەگەر بێت و هەلبژاردن بە پاکی بکرێت ، یەکگرتووی ئیسلامی دەیباتەوە . کەواتە لە ڕووی زۆنی ناوچەی هەلبژاردن ، موژدەیەکی خۆش ناداتە پارتی کە بتوانن کۆنتڕۆلی خۆیان بە بێ منەت بکەن و باکیان نەبێ بەو ناوەی کە دەنگی زۆریان بە دەست هێناوە . خۆ ئەگەر ئیستحقاقە ۲۲ کورسیەکەی پارێزگای دهۆک لە ناو هاوکێشەکە دەربینین ، ئەوا گۆڕان دەبیتە براوەی یەکەم ، کە تا زۆر ڕادە ، ڕۆشنایی نیە لە دەنگەکانیان لە ڕوویەکەوەو لە ڕووی تریش نە دەنگەکانی یەکیەتی وە نە هی گۆڕانیش لەو پارێزگایە نەگەیشتوونەتە دروینەوەی یەک کورسی لە لایەکی ترەوە . ئەو ناوچەیە و لەوەتی هەلبژاردن لە کوردستان دەکرێت کە دەکاتە زیاتر لە ۲٠ ساڵ لە ڕووی ئیستحقاقی دەنگدەرەوە وەک ئەوە وایە کە ناوچەکی داخراو بیت بە نسبەت حیزبەکان و کراوەش بیت بە نسبەت پارتی . بەڵام بە ئیستفتاکان و جولەی جەماوەری و شتی ترەوە ، دیمەنەکی ترت دەداتێ کە ئەو ناوچەیە وەها داخراو نیە . ئەگەر باس لە زۆنی کۆنتڕۆلی ناوچەکەش بکەین ، کەس نیە ئەوە نەزانێ کەڕێکەوتنی ستراتیجی و هاوبەشی دەسەڵات لە نێوان یەکیەتی و پارتی و دابەش کردنی ناشەفافانەیان لە بەرهەمی نیشتمانی و ئیدی و ئیدی ، دادی ئەوەی نەدا کە ئەو دوو پارتەو هەر یەکەیان بە جیا کەنەیان دەتوانێ بستێ لە قەلەمڕەویەکەی خۆی بۆ لای ئەمەکەی تر درێژ بکات . ئەدی بە من ناڵێن ئەگەر نوخبەی دەسەڵاتی یەکیەتی پارتی نەکاتە کوێخوا ، چۆن دەتوانن كێخوایەتی بە سەر کورد فەرز بکەن . تا مام جەلال لە ناو هاوکێشەکان بوو ، پارتی دەیویست کوێخوایەتی بە سەر کورد بکات بەڵام بە وجودی مام جەلال کەمتری بۆ دەچووە سەر . مەسەلەکەش زیاتر لە بەر ئەوەوە بوو ئەو بەڕێزە نەیدەهێشت دەنگە سیاسیەکانی یەکیەتی پەرتەوازەی تێ بکەوێ واتە هەر بابایەو بە ئارەزووی خۆی تەسریحاتی جیاو دژ بە یەکتر بدات ، بەڵام لە غیابی مام جەلال لێدوانە سیاسی و کارو کاردانەوەکانیان وەها پەرتەوازەی تێ کەوتووە ، ئەوە وەک ئەوە وایە کە هەربابایێ و تەکەتولی سیاسیە بە جۆرە ئاڕاستەیەک لێدوان و کارو کاردانەوە دەکات مەگەر نەک هەر ئاگای لە خۆی نیە بەلکو نازانێ ، لێدوان و کارو کاردانەوەکانی لە کوێش دەمەیتەوە ، پارتیش وەک ئەوە وایە وەک بڵێ دوور لە چاوی مام جەلال بە ئارەزووی خۆم کەییان دەکەم . با بە دیوی کەمهێنان و زۆرهێنانی کورسیەکان ، کارو کاردانەوەکان بەڕێوە نەبەین . وەرن یەکیەتینە با لە زۆنی سولەیمانی بەڕێوەبەرایەتیەکی هاوبەش لە نێوان ئێوەو ئۆپۆزسیۆن دامەزرێنین ، کاکینە وەرن با نیوی دەسەڵات لە بن دەستی ئێوە بێت و نیوەکەی تریش با بۆ ئۆپۆزسیۆن بێت بە مەرجێ لە بن باری پارتی وەرنە دەرێ ، ئەو قسانە بەو مانایە نیە کە حوکم یان شەراکەتی حوکم لە گەڵ پارتی نەکرێ ، با لەو شتانەی کە بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتیە ، با ئەو شەراکەتیە بکرێ ، بەڵام کاکینە دە وەرنە دەرێ لە شەراکەتیە ناشەفافەکان بە تایبەتی لە حەقلی نەوت . ئەگەر وەبیری خۆتان بێننەوە وەختی خۆی پارتی لە ڕێگەی دەروازەی ئابووری ئیبراهیم خەلیل ما چما بە ئێوە نەکات بۆ باڵادەستبوونی خۆی ، ئەوە لە کاتێکدا بوو کە بەشی هەرە زۆری جومگەکانی هێز لە بن دەستی یەکیەتی دابوو و بۆشی چووە سەر . دە ئێوەش وا بکەن . ئەخر کۆنتڕۆڵی گرێبەستە نەوتیەکانتان داوەتە بن دەستی پارتی و بەشی شێری نەوتی خامیش لە زۆنی ئێوەوە دەردەهێنرێ لە پای چی . هەر لە بەر ئەوەی پارتی لە قازانجی نوخبەیەکی دیاری کراوتان ، هەندەک لە پارەی نەوتتان بە سەر دابەش دەکات . بڕوا بکەن ئەگەر نەوتی خامە دەرهێنراوەکە زۆرەکەی بکەوتبا ناو زۆنی پارتی ، هەر ئاوڕیشی لێ نادانەوە . بڕوا بکەن ئەگەر بە پێکەوەیی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن ، کابانیەکی باش بکەن ، لەو بەشە بودجەی کە لە بەغدا دێت لە گەڵ داهاتی ئەو بەشە نەوتیەی کە لە زۆنی سولەیمانی دەردەهێنرێ و لە ڕێگەیەوە دەتوانن بەرهەمێنانێکی زۆر بکەن و هەلی کاری زۆر جوانیش بڕەخسێنن و خەلکیش دەتوانێ زۆر لە جاران بە ئاسوودەتر بژی . کاری وەهاش نە بە نا یاسا لێک دەدرێتەوە نە ڕێگریش دروست دەکات بەوەی کە ئێوە نەتوانن شەراکەتی حوکم لە گەڵ هەولێر بکەن . لە هەموو دونیا بوژانەوەی لۆکالەکان دەکەوێتە بن دەستی شارەوانیەکان زیاتر نەک ناوەند دە ئێوەش وا بکەن ، ئەگەر نوخبەتان ڕازی بوو بە سەرچاو ئەگەر نا پاڵیان دەن و ئۆپۆزسیۆنیش پشتان دەگرێ . مەجال بدەنە پارتی با حکومەت دامەزرێنێ ، سەرپشکیان بکەن چ جۆرە حکومەتێک دا دەمەزرێنن ، گرنگ نیە حکومەتەکە زۆرینە دەبن یان کەمینە بەڵام بۆ ئێوە وا باشترە هەلوێست و بەشدار بوون و نەبوونتان تێیدا بە پێکەوەیی بێت لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن و لۆکالی خۆشتان وبەڕێوە بردنی و وەبەرهێنانی زیاتر بدەنە بن دەستی حوکمی شارەوانی خۆتان و بە پێکەوەیی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن. مەهدی کاوانی/ بەریتانیا


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)