بارزانی وه‌ك خودا و پارتی وه‌ك سویچ پلاك
Tuesday, 15/07/2014, 12:00
ئێستا یارییه‌كه كۆتایی پێ هات ئیتر كاتیه‌تی ئه‌م قسانه بكه‌ین، ئه‌م قسانه گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كۆتایی یاریهكهداین و هه‌ڵوێسته‌كان و گه‌رم كردنی بازاری سیاسیه‌كان به‌بۆنه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی كۆتایهات .
من هه‌مه‌یشه بروام به‌وه هه‌یه ،هه‌تا دبلۆماسیه‌تی كورد بریتیبێت ، لهملكهجی ئێران و تورکیا، ئه‌وا بێگومان ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه.
ده‌بێت ئێمه بگه‌ینه ئه‌و بروایهیی هه‌تا ، بارزانی و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانیش كێشه‌ی دۆزی كوردیان كردوه بهكیَشهی پاره و نه‌وت ،واته كورد وەک نه‌ته‌وه رزگاری ناوێت، به‌ڵكو پاره‌ی ئه‌وێت، بۆیه هه‌تا ئێمه خاوه‌نی ئه‌و عهقڵهبین به‌راستی رێك راسته هه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه.
هه‌ر ئه‌و كاته‌ی جه‌نابی بارزانی ده‌وڵه‌تی كوردی بجوككردهوه له ریفراندۆم و گه‌رانه‌وه بۆ میلله‌ت، ئا له‌و كاته‌وه من ووتم پارتی ده‌یه‌وێت خۆی بكاته پاڵه‌وان بازارگه‌رمی خودی بارزانی ، تاوای نیشان بدات ته‌نها ئه‌وه خه‌می كورد و ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ویستی پارتی كردی و كۆمه‌ڵێك مرۆڤی بێبیركردنهوه خسته سه‌ر رێگه‌ی خۆشباوه‌ری خۆی و به‌م لاو بهوملا هه‌ڵی ده‌په‌راند و كه شاییه‌كه بگێرن، ده‌وڵه‌تی كوردی دروستده‌كه‌ین و بژی پارتی و بژی بارزانی.
ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كورد بیر له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ینه‌وه پێویست ناكات ریفراندۆم بكه‌ین، هیچ بڕگه‌یه‌ك له‌یاسای ده‌ستورییدا نیه ئاماژه به‌ریفراندۆم بكات، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ناوچه‌کانی دەرەوەی هەرێم و بەپێی مادەی ١٤٠ وازلێهێنراون، بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسیان له‌به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هات دوای ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی عێراق. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كورد پابه‌نده به حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكییه‌وه، ئه‌گه‌ر نا چ پێویستیه‌كی به‌ریفراندۆم نیه كه بته‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نیت.
سیفه‌تی پارتی وایه هه‌میشه ئه‌زمه دروست ده‌كات، هه‌میشه ئه‌ندامه‌كانی كه‌م بینن یان وه‌ك سویچ پلاك وان، واته هه‌ركاتێك بارزانی بیه‌وێت عه‌قڵیان بكوژێنێته‌وه سویچ پلاكه‌كه دادهداتهوهو هه‌موویان دهكونه تاریكی و كه‌سێك نیه ئیتر قسه‌بكات، هه‌ر كاتێكیش بیه‌وێت هه‌موویان بكه‌ونه قسه ئه‌وا سویجهكه هه‌ڵده‌داته‌وه ئیتر شار پردهوبێت له‌ده‌نگه ده‌نگ و پیا هه‌ڵدانی بارزانی، هه‌میشه بارزانیش بۆ پیاههڵدانهكانی ئه‌و سویچهبهرزدهكاتهوه.
به‌داخه‌وه له‌ناو پارتی كۆمه‌ڵێك مه‌خلوقی بێبیركردنهوه هه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی چاوبكه‌نه‌وه ده‌ڵێن دونیا ده‌بینین هه‌موویان له‌چاوی بارزانیه‌وه سه‌یری دوونیا ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێك بارزانی بخه‌وێت هه‌موویان خه‌وتوون، هه‌ركاتێك بارزانی به‌خه‌به‌ربێت هه‌موویان به‌خه‌به‌رن، به‌لام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا سویچه‌كه به‌ده‌ست بارزانیهوهیه كه‌ی بیه‌وێت ده‌یانخاته شه‌وو، كه‌ی بیه‌وێت ده‌یانخاته رۆژ.
بۆیه ئیتر پێویسته كه‌مێك ده‌موچاویان بشۆن كاتێك بارزانی وتی ئێستا رۆژه، یه‌كسه‌ر بروانهكهن، پێویسته خۆت هه‌ستیت رۆژببینیت نه‌ك له‌كونجی ژورهكهتهوه هاواركهیت بژی بارزانی.
واته متمانه ته‌نها بهخۆتكه و له‌وه تێبگه‌ن هه‌موو پیاوێكی سیاسی ، درۆكانی زۆرترن له‌راستیه‌كان، بارزانیش یه‌كێكه له‌و پیاوه سیاسیانه نهخودایه نه‌هیچ.
كاتێك كه‌سێك ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت پێویسته لات ئاسایبێت، ئه‌گه‌ر بشڵێن وانیه ئه‌وا ئه‌و پیاوه سیاسیه‌ی ئه‌و سیفه‌ته‌ی نه‌بێت پیاوی سیاسی نیه‌و، به‌ڵكو پیاوی لائیرادهییه. ئیتر خۆتان بریاربده‌ن كه‌ی ده‌خه‌ون كه‌ی هه‌ڵده‌ستن و كێ ده‌په‌رستن.
ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌ت كوردییه‌كه‌ش خۆمان خۆش، ئێستا جه‌نابی بارزانی ، به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌یه كێی ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران و كێ ده‌بیچته سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پشكی پارتی چی ده‌بێت و چۆن قبوڵی بكات.
......................
لەسەر ناونیشانی ئەم وتارەم ئه‌مه‌وێت پبڵێم، كاتێك من ئه‌ڵێم بارزانی وه‌ك خودا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی و بارزانی پێیان وایه ره‌خنه گرتن له بارزانی تاوانه ، بۆیه به‌و سیفه‌ته بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و رایه‌یان هه‌یه بارزانیان وه‌ك خودا شوبهاندوه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه من نیم بڵێم بارزانی خودایه ، ئه‌وه پارتی وا ده‌ڵێت و واده‌ی شوبهێنێت. به‌ڵكو من ده‌ڵێم بازانی مرۆڤێكه‌و وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكیتر هه‌ڵه‌ده‌كات و خاوه‌نی ره‌خنه لێگرتنه، نهخودایهو نه‌هیچ، كه‌وایه پێویسته ئه‌م ره‌خنانه‌ی لێبگرین و به‌ده‌نگی به‌رز پێی بڵێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست