گۆران جهلال: بەبێ ئاگاداریى حیزب قادر عهزیز، زیاتر لە (700) هەزار دۆلاری سەرفكردووە
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
ئهو کێشهیهی که له نێوان ئهندامانی مهکتهبیی سیاسیی و کۆمیتهی ناوهندیی و سکرتێری حیزبی زهحمهتکێشاندا روویان دا، ههردوولایان یهکترییان شهرعییهتیان به دهسهڵاتی حیزبی خۆیان دهدا، ههر لایهنه ئهویتری تۆمهتبار دهکرد، بۆیه به پێویستمان زانی بۆ ئهو مهبهسته گفتۆگۆ لهگهڵ بهڕێز کاک گۆران جهلال ئهندامی سهرکردایهتیی ئهو حیزبهدا بکهین:
1- له چهند رۆژی رابردوودا جیابونهوهیهک له نێوان مهکتهبی سیاسیی و کۆمیتهی ناوهندی و سکرتێری حیزبی زهحمهتکێشان روویدا، هۆکارهکانی چییه، ئایا هۆی چییه، که یهکهم ههنگاوتان سڕکردنی سکرتێر حیزبهکهتان بوو تا ڕۆژی کۆنگره؟وەڵامى: سەرەتا دەمەوێ رایبگەیەنم ئەوەى روویدا جیابوونەوە و ئینشیقاق نەبووە، بەڵكو كۆمیتەى ناوەندى حیزب لەسەر پابەند نەبوونى سكرتێرى حزب بەدیسپلین و پەیرەوی ناوەخۆ لەپۆستەكەى تاكو بەستنى كۆنگرە تەجمید كراوە، هۆكارەكانى لە سێ تەوەردا خۆى دەبینێتەوە:
یەكەم: بوار ئازدى رادەربڕین و رەخنەگرتن لە حزب نەمابوو، هەموو جۆرە شێوازێكى ناحیزبى لەبەرامبەر مەكتەبى سیاسیی و كۆمیتەى ناوەندى و كادیرانى حزب پەیرەو دەكرا، ئەوەى هیچ حیسابى بۆ نەدەكرا پەیرەوى ناوەخۆ و بریارەكانى پێنجەمین كۆنگرەى حزب بوو، بەجۆرێك هەموو ئۆرگانەكان راستەوخۆ لەلایەن سكرتێرى حیزبەوە سەرپەرشتى دەكران و كەمترین راوێژ بە هەیئەت و ئۆرگانەكانى حزب دەكرا، كە ئەو بارەش جۆرێك لەپاشەگەرادانى و مەحسوبیەت و مەنسوبیەتى لەحزبدا دروست كردبوو.
دووەم: لەبارى سیاسى حیزب هیچ بەرنامەو رێبازى سیاسى حزب دیار نەبوو، بەبێ گەرانەوە بۆ سەركردایەتى بریارى هاوپەیمانى چوار قۆڵی لەلایەن سكرتێرەوە درابوو، هەروەها مەسەلەى لیستى هەڵبژاردن و چۆنیەتى بەشداریكردن لەهەڵبژاردنیش گرفتێكى تر بوو.
سێیەم: مەسەلەى درایى حزب نەك هەر شەفاف نەبوو، بەڵكو دارایى حیزب راستەوخۆ لاى خودى سكرتێرى حزبهکه خۆی بوو، هەر خۆشى بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆمیتەى ناوەندى. سیاسەتى مالى بەپێى میزاجى خودى سكرتێر بوو، هەر بۆ نموونە ئێمە زیاتر لەساڵێكە عهجزى مالیمان هەیە، هەموو مانگەكان بەبرینى مووچەى كادیر و پێشمەرگە بەشێكى ئەو كورتهێننا پر دەكەینەوە، كەچى بەبێ ئاگادارى مەكتەبى سیاسى و سەركرادایەتى زیاتر لە (700) هەزار دۆلار لەلایەن خودى سكرتێر سەرفكراوە، ئەوە سەربارى نەزانینى بڕو جۆرى سەرف و داهات، بەكورتى دارایى حزب هیچ شەفافیەتى تیدا نەبوو، هەروەها لە لایەنەوە زۆر گەندەلى لەدرایى حزب بەئاشكرا دیاربووە.
2- ئایا ئیوه ئهو مافهتان ههیه سکرتێر سڕ بکهن، چونکه (قادر عهزیز) دهڵێت تهنیا کۆنگره ئهو مافهی ههیه ؟وەڵام: بەپێى ماددەى حەوتەم لەپەیرەوى ناوەخۆى پەسەند كراوى پێنجەمین كۆنگرەى حزب هاتووە: (هەر ئەندامێك لە هەر ئۆرگانێكى حزبیدا بێت ئەگەر ئەركەكانى جێبەجێنەكاو بەپێچەوانەى پەیرەوى ناوەخۆ هەڵسوورێ، هتد.....) هەروەها بەپێى برگەى دووەم لەماددەى هەشتەمى هەمان پەیرەودا هاتووە كۆمیتەى ناوەندى (بەرزترین ئۆرگانى حزبە و بەرپرسى جێبەجێكردنى سیاسەت و بریارو راسپاردەكانى نێوان دوو كۆنگرەیە)، بۆیە ئێمە بەپشتبەستن بەو مادانەى پەیرەوى ناوەخۆ ئەو مافەمان هەیە دەتوانین سكرتێر تەجمید بكەین.
3- قادر عهزیز له کۆنگره رۆژنامهوانهکهیدا سلێمانی وتی، گوایه ئێوه دهستی دهرهکی لهپشتانه . دهکرێت روونکردنهوه لهم بارهوه بدهن ؟وهڵام: ئەو قسەیهی بەرێز قادر عەزیز زیاتر لە نوكتە دەچێت، من نازانم بەچ پیوەرێك سەرجەم كۆمیتەى ناوەندى حزبێك بە شەو رۆژێك ببێتە دەستى دەرەكى، جا ئەگەر ئێمە دەستى دەركیمان لە پشتە بۆ بەرێز سكرتێرى حزب ناڵێ ئەو دەستە كێیە؟ لەوەش سەیرتر ئەى ئەگەر ئێمە دەستى دەرەكین بۆ داوا دەكات لە گۆنگرەى هاوبەش چارەسەرى كێشەكان بكەین؟ بەبرواى من مەسەلەى دەستى دەرەكى تۆمەتى حازر و ئامادەیە و كۆنیشە، هەموو جارێ، كە شتێكى وادەبێت لەجیاتى ئەوەى كەسەكان لەخۆیان بپرسن كێشەكان لەكوێیەوه سهرچاوهیان گرتووه، بێن و بەخۆیان دابچنەوە و واز لەعەقلیەتى شمولى بهێنن، هەمان تیئۆرى موئامەرەى عەرەب دووبارە دەكەنەوە، ئەو قسەیه لەقسەى حاكمە تۆتالیتارەكانى عەرەب دەچێ، یەك منداڵ بڵێت لەل، ئەوان دەڵێن دەستى ئیسرائیلە، بەراشكاوى دەیلێین ئەو بریارەى ئێمە بریارێكى 100% زەحمەتكێشانەیە و زادەى ئەو هەموو پێشێلکارییهیە كە سكرتێرى لەناو حزب بەناوى سكرتێرەوە كردویەتى.
4- ئهو هۆکارانه چییه که ههموو 2 ساڵ جارێک جیابونهوهیهک له حزبتان دروست دهبێت ؟ وەڵام: رەنگە زیادڕۆیى نەبێ ئەگەر بڵێم لەسەرجەم ئەو جیابوونەوانە، سكرتێر بەشێك بووە لە كێشەكان، بەڵام ئێمە هەر داكۆكیمان لەحزب كردووە و باوەرمان وابووە، دەتوانین لە رێگاى ئسولى و حزبى سكرتێرى حزب بگەرێنینەوە سەر رێگاى حزبایەتى، بەڵام سكرتێرى حزب لەجیاتى بیركردنەوە لە هۆكارەكانى ئەو جیابوونەوانە، مەسەڵەكەى بەسەركەوتنى خۆى لەقەلەم داوە و وایزانیوە سكرتێر قەلایەكى لەشكان نەهاتووە، خۆ ئەگەر كاتى خۆى بێت و لەو خەڵكانە بپرسن دەزانن هۆكارەكان زۆربەیان ئەستۆى سكرتێرى حزب دەگرێتەوە، لەگەڵ جیاوازى لە سەردەمێك بۆ سەردەمێكى تر.
5 . بهرنامهتان چییه دوای ئهو کێشانهی ناو خۆتان ؟ ئایا دهتوانن گۆڕان و شتی نوێ بکهن ؟ ئهمه دڕیژهدانه بهو میتۆده کۆنهتان که سهرکهوتونهبوون یان گۆران لهناو حزبتان دهبێت ؟وەڵام: بەرنامەمان ئەوەیە پابەندى سەرجەم ئەو بریارانە بین، كە لەكۆنگرەى پێنجەم داومانە، هەروەها لە بەرنامەمانە كۆنگرى شەشەم بكەینو لە شێوازى ئیشكردن و دامەزراندنى ئۆرگانەكانى حزبدا گۆران بكەین و جارێكى تر هیچ پۆستێكى موقەدەس ناهێلین، بەڵكو تەنها موقەدەس سیستەم و بەرنامەو پەیرەوى ناوەخۆ دەبێت، هەروەها بەدڵنیاییەوە میتۆدە كۆنەكانى وەك سكرتێرى گشتى و دەنگدانى بەچەپلە رێزان دەگۆرین و تائەوپەرى رادە حزب ئۆرگانیزمە دەكەین.
6- ماوهیهکه دیدار و چاوپێکهوتن لهگهل پارتی و یهکێتی دهکهن ئامانجتان چییه ؟ ههست ناکهن بهو دیدارانهتان ئهوه دهردهکهوێت که پارتی و یهکێتی دهیانهوێت ئێوه به شهرعی لهقهلهم بدهن و قسهکانی قادر عهزیز راست دهردهچێت که دهستێک لهپشت ئێوه ههیه ؟وەڵام: مەسەلەى دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ یەكێتی و پارتى شتێكى ئاساییە، بەتایبەتیش لەوەزعێكى نائاسایى وەك ئەوەى لاى زەحمەتكێشان روویدا. خۆ ئێمە هەردەم ئەو جۆرە دیدارانەمان هەبووە، ئامانجیش لەو دیدارانە روونكردنەوەى دیدى خۆمانە و خستنەرووى كێشەكانە، هەروەها ئەو دوو حزبە لەخانەى دۆستەكانى زەحمەتكێشانن هەتا لەوكاتەى سكرتێرى حزبیش لە پۆستەكەى بوو. دەبێ بگوترێ ئێمە زۆربەى حزبەكانى كوردستانمان دیوە وەك (كۆمەلى ئیسڵامى، یەكگرتووى ئیسڵامى، حزبى سۆسیالیست، حزبى شیوعى كوردستان، بزوتنەوەى دیموكراسوازان، بزوتنەوەى گەلى دیسموكراسى، پارتى پارێزگاران) و زۆریش لەحزبەكانى كوردستانمان دیووە، كەواتە سەردانەكانى ئێمە لەچواچێوەى بەرنامەى خۆمان بۆ روونكردنەوەى هەڵوێستى خۆمان بووە، پاشان بەهەر پیوەرێك بێت شەرعیەتى حزب لاى زۆرینەى هەڵبژێردراوى كۆنگرەیە، كە خۆى لە سەركردایەتى حزب دەبینێتەوە، دیارە دیدارى ئەو دوو حزبەش هەر لەو مەسەڵانەوە سەرچاوەى گرتووەو راستیەكیش هەیە، هەموو ئەندامانى سەركردایەتى ئەو حزبە لەلایەن هەموو لایەنە سیاسیەكان زۆر ناسراون و بەقسەى خودى سكرتێرى هەلچپەسێردراویش بێت، ئەوا تارۆژى 27ى مانگى رابردوو، هەموومان كەسانى دڵسۆز بووین و پاك بووین، بەچ پیوەرێك لە 28ى مانگەوە بوین بەدەستى ئەملاو ئەولا، بەڵام دیارە هەموو كەس راستیەكان دەبینێ و سەردەمەكەش وایە، شتى شاراوە ناماوە، ئێمە هێندە لەخۆمان دڵنیاین، قسەكان هەر چۆن بكرێن لەزووترین كاتدا بۆ هەموو لایەكى دەسەلمێنن ئێمە چینو چەندیش حزبەكەى خۆمانمان خۆش دەوێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست