هەڕەشەی چۆڵکردنی سەرا بۆ مانەوەی خەڵکە لەسەرا
Friday, 18/03/2011, 12:00
ئەنجوومەنی کاتی سەرا گەر واتێگەیشتبێ کەبەردەرکی سەرا بۆتە کێشەی دەسەڵات لەهەوڵی چۆڵکردنێتی لەو خەڵکە بەهەڵەدا چووە بەڵكو هەموو فشارەکان وئەوسیناریۆیانەی بوونی نیەو دزەی پێ ئەکرێ بۆ ڕاگەیاندنەکان تەنها بۆ دەست گرتنی زیاتری خەڵکە بەسەراوە،گەر سووتاندنی خێمەکانیش بکەنە پاساوی سووربونی دەسەڵات بەچۆڵكردنی ئەوە پێیان دەڵێم ئەوکارە سەرەتای سیناریۆکەی یەکێتی بوو بۆ بەتەقدیس کردنی سەرا لای خۆپیشاندەران گەر لاشیان وابێ کە یەکێتی ناتوانێ بەزەبری هێز پێیان چۆڵ بکات ئەوە دیسانەوە دەکەونە هەڵەیەکی ترەوە چونکە یەکێتی وپارتی بۆ گەیشتن بەئامانجێك هەرگیز باکیان بەخوێن ڕشتن نەبووەو ناشبێ بەسەدان پلانی وەك نالیا بۆ کۆتاییهێنان بەو گردبوونەوەی خەڵکی لەبەردەرکی سەرا پیادەدەکەن
یەکێتی وپارتی دەیانەوێ بەو شێوەیە هەم تووڕەیی خەڵک لەڕێی ووتارو پەیامەکانیان لەسەکۆی سەراوە هێور کەنەوە هەم دەیانەوێ زۆرترین کات سەرقاڵیان بکەن پێوەی تا هێدی هێدی ماندوویان دەکەن وبەرەوماڵەکانی خۆیان دەنێرنەوە.دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی لەژێرەوە سوپاسگوزاری ئەو خەڵکەن کە بەو شێوەیە مانەوەی دەسەڵاتیان مسۆگەر کردووەو ناوبەناو گوێ بۆ پەیامەکانی دەسەڵات دەگرن وسەرقاڵیان دەکەن .ئەوەتانێ لەدوای یەك مانگ خۆپیشاندانی بەردەرکی سەرا دوای ئەوەی داواکاریەکان درانە دەسەڵات وئەوانیش لەسەرەخۆ وبەبیانوی جۆراوجۆر گەمەدەکەن ،داواکاری خەڵک ئێجگار ڕوونە چ پێویست بە پایام وپەیامکاری دەسەڵاتداران دەکات چ پێویستیەکی بەپشتگیری دەسەڵاتدارانە،سەرۆکە تەزویرەکەشمان دوای ئەوەی لەسەر قسەی خۆی بۆ وازهێنانی پێویستی بە٥٠ هەزار دەنگ بوو هەر لەوبەردەرکی سەرایە زیاتر کۆکرایەوە وبەپێی ئەو دەنگە ڕازیانە بێ بۆ دەست لەکارکێشانەوەی مسعود ئێستا سەرۆك شەرعیەتی نەماوە ئەی خێرە لەڕێی گوێگرتن لەنوێنەرەکانیە وە شەرعیەتی پێ ئەدەنەوە؟
ئەنجوومەنی کاتی سەرا بۆ لەپلانی کوشتن وهەندێ شتی تر ئاگادارە بۆ لە کات وساتی هەڵکوتانە سەرخێمەکان وسووتاندنیان ئاگادار نەبوو؟!ئەی بۆ لەپلانە نهێنیەکانیان ئاگادار نیە؟برایانی بەڕێز ئێمە دڵۆپێك خوێنی گەنجێك بە سەروەت وسامانی دونیا ناگۆڕینەوە بەڵام هەموو شۆڕشێك قوربانی دەوێ میللەت قوربانی دا سەرەتای ڕمانی دزووجەردەکان دەستی پێکرد بەڵام گەمارۆدانی خەڵکی لەبەردەرکی سەرا سوودی هەردووبنەماڵە نەبێ بەسوودی کەس تەوا ونابێ،دواجار دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن بەر لەوەی کار لەکار بترازێ وخەڵکی لەسەرەخۆ لێتان دوور کەونەوە،لەگەڵ هەموو ئەوڕێگانەی یەکێتی دەیگرێتە بەر بۆ بڵاوەپێکردنتان لەڕێێ دابڕینی کۆمەڵ کۆمەڵ لێتان بیرێك لەتەنها ڕێگەی چارەسەر بکەنەوە کەدەسەڵات بهێننە چۆك وسەری پێ دانەوێنن کەئەویش دەرچوونە لەو بازنەی بەردەرکی سەرا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست