کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی به‌ڵگه‌ و دۆکۆمێنت کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌

Sunday, 27/02/2011, 12:00


لە دوێنیەوە مەحمود سەنگاوی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە شاری كەلار هێزێكی دەمامكداری خۆی هیناوەتە ناو شارەكه‌ و لە چەندین گەنج و رۆژنامەنوسیان داوە و زۆریشیان دەستگیركردوون، مەبەست لەو ترس و تۆقاندن و رەشبگیرییە، ته‌نها بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندەرانی شاری كەلارە.
كوردستانپۆست داوا دەكات لە گەنجانی شاری كەلار، که‌ بەڵگەكانیان لەسەر ئەو رووداوانه‌ی دوێنی و ئەمڕۆ کۆبکه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناوی ئەو رەشبگیرییه‌ و تاوانه‌کانی مەحمود سەنگاوی بۆمانی بنێرن، چونکه‌ ئێمه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ینه‌ پۆلیس و له‌ رێگای جه‌ند رێکخراوێکه‌وه‌ سکاڵای له‌ سه‌ر تۆمار ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مڕۆ به‌ ئاشکرا لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت، بۆ پاشه‌ڕۆژ ده‌بێته‌ دۆکۆمێنتێک و وه‌کو تاوانبارێک نێو ده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌یسه‌که‌یدا ده‌کرێت، چونکه‌ ئه‌م کابرایه‌ ناسنامه‌ی سویدی هه‌یه‌ به‌ ئاسانی راپێچی دادگا ده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە