کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەپێتان چاك ناكرێت خەراپتری مەكەن!!

Tuesday, 19/04/2011, 12:00





ئەوەی بارودۆخی كوردستانی گەیاندووە بەوئاستەی ئەمڕۆ كەهاوڵاتیان دەنگی ناڕەزایی بەزبكەنەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت بكەن هۆكارەكەی ناددپەروەری وگەندەڵی و نەبونی خزمەتگوزاریە، بێگومان ئەوەی خەڵك داوای دەكات ئەومافەسەرەتایانەیە كەباوەڕناكەم لەهیچ قوژبنێكی ئەم جیهانەدا بوبێت بەگرفتێكی ئەوەندە گەورە كەچارەسەرنەكرێت وقەیرانێك بەدوای خۆیدا بێنێت ،ئەوبابەتانەی بەزۆری قسەی لەسەردەكرێت ساڵانێكە چەندبارەدەكرێتەوە و وەك نەخۆشی شیرپەنجەی لێهاتووە وچارەسەرناكرێت ئاووكارەبایە، بڕوام وایە حكومەت هەربەمەبەست ناخوازێت چارەسەری كێشەكان بكات ئەگینا لەوكاتەوە دەسەڵاتدارانی كوردستان بەڵێن ئەدەن ونایبەنەسەر هەروڵاتێكی تر بوایەتائێستا ئەتۆمی دروست كردبوو ،خەمی ئاو وكارەباچەند ساڵێكەوای لەخەڵك كردووە ئاگای لەوشتانەی دیكەنەمێنێت كەگرنگیەكەیان لەئاووكارەباكەمترنیە ئەگەرزیاترنەبێت، یەك لەبابەتەگرنگانەش كەرۆژانە ژیانی خەڵك دەسەنێت وزیانێكی ماڵی زۆر بەهاوڵاتیان دەگەیەنێت خەراپی رێگە وبانە، رێگەی هاتۆچۆی هەموشارەكانی كوردستان لەخەراپیدا یەكسانن ، لەوەش خەمتر ئەوەیە حكومەت كاتێك پڕۆژەیەك ئەنجام ئەدات بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگەكان ئەوەندە بەخەراپی كۆتایی پێدێنێت مرۆڤ هەزارخۆزگە دەخوازێت كەدەستكاری نەكرایەو هەروەكو خۆی بوایە ، لەوش خەراپتر ئەوەندە بەناڕێكی وبێ پلانی دەست بەكارەكەدەكات كەجارنیە لە لەپینەو تەراشكردنی جادەیەكدا زیان بەخەڵك نەگەیەنێت، هەرئەمساڵ لەسەرێگەی سلێمانی ـ كەركوك نزیك شارۆچكەی بەردەقارەمان لەوەرزی زستاندا جادەكەیان هەڵكەندو ماوەیەكی زۆربەوحاڵەوەمایەوە ،تەنانەت رێگەی هاتۆچۆی رۆژانەی ئەوخەڵكەی كەدانیشتوی شارۆچكەكەبون ئەوەندە زەحمەد بو كەتائەوچوارپێنج كیلۆمەترە جادەیە تەواوكرا سێ كەس ژیانی لەدەسداجگەلەزیانی ماڵی !! ئەوروداوەدەڵتەزێنانەش هەروا بەئاسانی تێپەڕی و هیچ كەس ولایەنێكی پەیوەندی دار خۆی بەبەرپرسیارنەزانی ولەهۆكارو ئەنجامەكانیشی هیچ بەدواداچونێك نەكرا !! بەڵنیایەوە ئەگەر لەپڕۆژەیەكدا سێ ئامێری لەوانەی كاری پێدەكرێت بشكێت وبسوتێت حكومەت چەندین لیژنەسازدەكات بۆئەوەی هۆكارەكەی بدۆزێتەوە !!ئایە گیانی مرۆڤەكان ئەوەندەبێ بایەخ بێت لای حكومەت ئیدی هاوڵاتیانی ئەم كوردستانە چۆن دڵیان بەودەسەڵاتەخۆشبێت وبەهی خۆیانی بزانن؟!!وادیارە ئەوپرۆژە سەقەتەی ئاماژەی پێكرا بەرەو تەكیەو چەمچەماڵ دەڕوات وناوبەناو پینەو پەڕۆدەكریت، سەقەتی كارەكەلەوەدایەپلانێكی گونجاوی بۆداناڕێژن كەبەجۆرێك بێت زیانی بۆهاولاتییان نەبێت، ئێوارە چواردەی چوارلەدەربەندی بازیان بەهۆی هەڵتەكاندنی جادەكەوە لەهەردوو سایدەكەدا دوو روداوی هاتوچۆرویدا بو نازانم زیانەكانی چیبو بەڵام بەهۆی تێكدانی جادەكەوە لەهەردوو بەرەوە ، دەبو ئۆتومبێلەكان چەندجارێك ئەم بەرو ئەوبەربكەن،لەو كێشەو بەرەیەدا روداوی هاتوچۆ رویدا ، بەوتەی پۆلیسەكان بەهۆی روداوەكەوە ئەوسایدەی بەرەوسلێمانی دەڕوات داخرا،لەئەنجامدا هەمو ئەوئۆتومبێلانەی لەكەركوكەوە دەهاتن وئەوانەی لەسلێمانییەوە دەهاتن روبەروی یەكتربونەوە،لەلایەك جادەكەیان هەڵتەكاندبو لەلایەكی دیكەوە روداوی هاتوچۆ رویدابو، ئەمە بوبەهۆی ئەوەی نزیكەی دوو كاتژمێر هاتوچۆ بەتەواوی بووەستێت، هەرچەندە ژمارەیەك پۆلیس وئاسایش و پۆلیسی هاتوچو هاتبون بۆئەوەی رێگەكەبكەنەوە بەڵام بەجۆرێك ئاڵۆز ببو ئاسایی كردنەوەی ئاسان نەبو،لەدوای چاوەروانییەكی زۆر شەوبەسەرداهات چەندپۆلیسێك گەڕانەوەدواوەو وتیان كاكە ئێمەكۆڵماندا لەكردنەوەی رێگەكە !! بۆیە ئەوەی دەیەوێت بڕوات لێرەنەمێنێتەوە پێویستە بڕوات بۆئاغجەلەر لەوێوە بگەرێتەوە بۆكانی شەیتان وئەوكات بێتەوە سەر رێگەی سلێمانی !!بەوشەوە ێخەڵك بەناچاری رویكردە ئەورێگەپڕلەتاسەوچاڵ ووێرانە نزیكەی یەك كاتژمێر رێگە بەناچاری خەڵك گرتییەبەر،ئایە ئەمەرێگەچاككردنە یان خەراپكردن؟! ئەمەچ ناهەقی ونارەوایەكە بەرمبەرخەڵك ئەنجامی ئەدەن و بەردەوامیش دوبارەی دەكەنەوە، چاككردنی رێگەیەك كەدوو ساید بێت چون دەبێت لەهەردوو بەرەوە كاری تێدابكرێت ، كاركردنێكیش كە ئەڵێی لەسەرپشتی كیسەڵ ئەڕوات،لەهەمویشی كارەسات تر لەكارێكی ئەوەندە مەترسیدار وگرنگدا كەژیانی هەزارن كەس دەخاتەمەترسییەوە تەنانەت گرنگی بەهێمای هاتۆچۆش نادرێت ، لەكاتێكدا پێویستە جگەلەهێماكانی هاتەچۆ پۆلیسی هاتوچۆش لەو شوێنانەدا ئامادەبێت كەكاری تێدا دەكرێت،ئەگەرژیانی خەڵكیش بەلاتانەوە بەهای نییە ، كەواتە تكایە لێی گەڕێن و چاكی مەكەن باخەراپترنەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە