کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کەوتن بە پشتدا

Friday, 05/07/2013, 12:00

1673 بینراوە





تێپەڕاندنی هەردوو پرۆژەی درێژ کردنەوە وادەی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان لە ڕۆژی ٣٠ حوزەیراندا، هاوکێشەیەکی وای لەدوای خۆی هێناوەتە کایەوە ،کەوا جگە لە بنەماڵەی تاڵەبانی، بنەماڵەی بارزانیشی بە تەواوەتی خستۆتە گێژاووی مان و نەمانەوە. ئەم تێپەڕاندە دوا جار سەری هەردوو مافیاکەی تیا ئەپەڕێ و بەرەو مێژوویەکی قێزەوەن ئەڕۆن.
خوێنەری بەڕێز، بیهێنەرە پیش چاو خۆت ، کاتێ کەسێك بەپشتا ئەکەوێ وەیان شتێك بەر پشتی سەری یەکێ بکەوێت، ئاکام ئەو کەسە گەر نەمرێت ، ئەوا حەتمەن تووشی ئیفلیجی و شکستێکی گەورەی تەندرووستی ئەبێ و دواجار ، یا تاماوە پێوەی ئەناڵێ و کەمئەندامی ئەکا وەیان یەکسەر ئەیکوژێ و لەناو ئەچێ. ئەمە لەبەرئەوەی کە پشتی سەر ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە نوخاعی شەوکی و بەبڕبڕەی پشتەوە تێپەڕ ئەبێ و بەستراوەتەوە بە سەنتەری مێشکەوە. بۆیە ئەگەر تووشی هەر بەرکەوتێك بکەوێ وەیان مرۆڤ بەپشتی سەردا بکەوێ، ئەوا مردن و ئیفلیجبون تاکە هەڵبژاردەن.
وەك ئاشکرایە، مەسعود بارزانی هەر کاتێك وویستبێتی کەتنێک وەیان تاوانێك بەئەنجام بگەیەنێ، ئەوا کوردستانی بەجێهێشتوەو خۆی لە دەرەنجامەکانی دزیوەتەوە. وە نەشمان بیستوە کەوا مەسعود لەکاتی هیچ قەیرانێك کاتێ لەدەرەوەی ووڵات بوبێ، خێرا سەفەرەکەی کۆتایی پێهێنابێ و گەڕابێتەوە بۆ تاوتوێ کردن و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی. بەڵکە ،خودی مەسعود هەمیشە دروستکەری هەموو کێشەو قەیرانەکان بوەو ،دواتر وا خۆی نیشان داوە کەوا ئاگای لێی نیەو زۆر بەپەرۆشەوە بەنیازە چارەسەری کێشەو قەیرانەکان بکات و خۆی وەك فریاد ڕەسێك بناسێنێ. کەچی ئەم جارە وەك لەمیدیاکانی پارتیەوە بیستمان، کەوا مەسعود سەردانەکانی ئەوروپای وەستاندوەو خێرا گەڕایەوە بۆ هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
مەسعود وا هاتۆتەوەو خەریکی کۆبونەوەیە لەگەڵ یەکیتی و ڕەنگە دواتر لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئەوەی بزانرێ کەئایا وواژوو لەسەر ئەم دوو پرسەی ٣٠ حوزەیران ئەکا.. لێرەدا، مەسعود وەك ئەوە وایە کەوا کەسێك لە خنکاندنێكی حەتمی لەئاودا ڕزگار بکا و نە ئەو و، وەنەو ئەکەسەی لەئاودایە مەلە بزانن.. یەکێتی کەوا هانی مەسعود ئەیا واژوو لەسەر ئەو دوو پرسە بکا، ئەو کەسەیە کە لەئاوەکە داوای یارمەتی ئەکا و جگە لەمەسعود کەسی تر شك نابەن بۆ ئەوەی لەو خنکاندنە ڕزگاریان بکا.. کەچی نازانن کەوا مەسعودیش نەئەو مەلەوانە شارەزایەیە کەبتوانێ یەکێتی ڕزگار بکاو نە تازە ئەشتوانێ لەئاوەکە خۆی ڕزگار بکاتەوە.
ئاماژەکان وا دەرئەکەون کەوا مەسعود لەکۆتاییدا واژوو لەسەر بڕیارە بەزۆرینەکەی پەرلەمان بکا. ئەمەش لەهەموو حاڵەتێکدا ئەو کەوتنەیە کەوا مەسعود بەپشتی سەردا ووزە و نووزەی لێئەبڕێ و کۆتایی پێئەهێنرێ. مەسعود ج وواژوو لەسەر ئەو بڕیارانە بکا،وەیان نەیکا، ئەوا لەهەردوو بارەکەدا دۆڕا و شکت خواردوو لێی دێتە دەرێ، بابزانین چۆن: دەرئەنجامەکان بەم شێوەیەن.
١- با وای دانێین کەوا مەسعود ڕازییە بەدرێژکردنەوەی وادەکەی خۆی و خولی ئێستای پەرلەمان. ئەوا بێ یەك و دوو ، جگە لەناڕەزایی ناوخۆ، ناڕەزایی هەرێمی و فشاری دەرەکی لەسەر زیاتر ئەبێ و دواجار ئۆپۆزیسیۆن هیچ ڕێگە چارەیەکی تر لەبەردەستیان نامێنێ ، تەنها بایکۆت کردنی پرۆسەی سیاسی لەهەرێم و هێنانی خولێکی تر لە ناڕەزایی و خۆپیشاندان.. کەوەك ئاشکراشە ، ئاکامەکانی ئەم جارە وەك ئەوەی ١٧ شوباتی ٢٠١١ نابێ و بەکۆتایی فەرمانڕەوایی بنەماڵەیی کۆتایی دێ. دیارە یەکێ لەو هەنگاوانەی ئۆپۆزیسیۆن کە ئەتوانن بیگرنە ئەستۆ، پەنابردنە بۆ دادگای فیدڕاڵی وهەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی هەولێر. وەیان یەکێ لەو ئەگەرانەی تر؛ پەنا بردنە بۆ ئێران و دەست تێوەردانی لایەنی هەرێمی و ڕەنگە دواجار ، داوای یارمەتی سەربازی و هێز بێ لە ئێران بۆ پاراستنیان لە میلیشیاکانی پارتی و یەکێتی. خۆ ناشبێ ئەو ئەگەرەش باس نەکەین لەوەی کەوا ئۆپۆزیسیۆن ئەتوانن لە حاڵەتێکی وەك ئەمەدا ، پەنا ببەن بۆ دروست کردنی حکومەتی هەرێمی لەناو هەرێمی کوردستاندا، وەیان وەك ئەوەی پێی ئەوترێ حکومەتی سێبەر، هەروەك چۆن کاتی خۆی لەدوای جەنگی عێراق، UN ناوچەوی دژە فڕی لەکوردستان و لەژێر هێڵی ٣٦ دروست کرد بۆ پاراستنی کورد دژی هێزەکانی سەدام ، ئاوهاش ئۆپۆزیسیۆن ئەتوانن هەمان ئەگەر دژ بەهێزەکانی پارتی و یەکێتی پێك بێنن. کەواتە لەم حاڵەتەدا نەك هەر ئارامی نامێنێ بەڵکە ، سەراپای کوردستان ئەکەوێتە حاڵەتێکی شەڕو شۆو لێکترازان کەوا هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ خودی مەسعود.
٢- خۆ ئەگەر بێتو مەسعود واژوو لەسەر ئەو دوو پرسە نەکا کەلەپەرلەمان لەقازانجی یەکێتی و پارتی دەرچوو، ئەوا دەرئەنجامەکان بەم شێوەیەیەی لای خوارە ئەبێ:
 واتە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی ئەبێ و هەریەك لە پارتی و یەکێتی بەلیستی جیا بەشداری ئەکەن و هەردووکیان ئەبن بە ڕەقیب و چاودێر بەسەر یەکەوەو هیچیان ناهێڵن تەزوویر و فرت و فێڵ لەیەکتری بکرێ..
کەوا بوو ، بێ بوونی تەزوویر و دەنگی زیاتر، هەردوو پارتی و یەکێتی دەنگی کەم دێنن و ئەبن بە کەمینە لەهەڵبژاردنەکاندا.. وەیان ئەتوانین بڵێین ئەبن بە نەیار و ئۆپۆزیسیۆن لە خولی داهاتووی پەرلەمان و حکومەتدا، ئەمەش بەکوردی و کرمانجی، واتای لێسەندنەوەی دەسەڵات لەو دوو پارت و دوو بنەماڵەیە. کە ئەمەش هەموان ئەیزانین لەدەرەوەی هزر و تێڕوانینی ئەم دوو بنەماڵەیەن.. هیچ کات ئەم دوو بنەماڵەیە بەخەونی شاعیرانەش نەیان دیوەو باوەڕ بەوە ناکەن کەوا دەسەڵات لەڕێگای هەڵبژاردنەوە بدۆڕێنن و بیەن بە پارت و لایەنی تر.
خۆ ئەگەر بیتو هەڵبژاردنیش دوابخرێ وەیان نەکرێ، ئەوا ئەم جارەش دۆڕاوی یەکەم و دووەم هەر دوو بنەماڵەکە ئەبن و کوردستان بەرەو قەیرانێکی قووڵی سیاسی و بارێکی ناهەموار دێننەوەو جگە لە شەڕی ناوخۆو کێشەی گەورە هیچ ئاکامێکی باش ناخوڵقێنێ.
وەك ئاشکرایە، لەم حاڵەتەدا گەر مەسعود واژووی خۆی نەکا،ئەوا دەستوور یەکێ لەو ئەگەرانەیە کەبخرێتە ڕاپرسیەوە. کەخرایە راپرسیەوە، ئەوا یەکێتی و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەنگی پێنادەن. کەواتە لەمەشدا پارتی خۆی لەقەرەی ئەو دۆڕاندنە نادا.. کەواتە هیچ هەنگاوێکی ئەرێنێ لە واژوو کردن و نەکردن بۆ قازانجی پارتی و یەکێتی بەدی ناکرێ. بۆیە مەسعود ئەم جارە بەپشتی سەردا کەوتوەو بەتەواوی ئیفلیج بوە و چاوەڕوانی مردنی تەواوی لێ ئەکرێ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)