کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێکهێنانی حکومه‌ت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان ناکات

Sunday, 30/03/2014, 12:00

1977 بینراوە













(ئه‌وه‌ی خراپی ئه‌کات، ناتوانێت چاکی بکات)
هاوکات له‌گه‌ڵ بێتوانایی پێکهێنانی حکومه‌تدا پاره‌ له‌ بانکدا نامێنێت و فه‌رمانبه‌ران موچه‌ وه‌رناگرن. لای هه‌ندێک که‌س گرفتی بانک ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ راست نییه‌. پێویسته‌ چه‌ند راستییه‌ک بخه‌یه‌نه‌ به‌رچاو:

1. چۆڕانه‌وه‌ی بانک له‌ پاره‌ په‌یوه‌ندیی نییه‌ به‌ دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه‌. چۆڕانه‌وه‌ی بانک په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ سروشتی پارته‌کان و حکومه‌ته‌کانیانه‌وه‌ که‌ پارت و حکومه‌تی سیاسیی نین.
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووی "کۆنتراکت" ئه‌و زانیارییه‌ی خستۆته‌ روو که‌:
"هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێک سیاسیی نییه‌."

2. چۆڕانه‌وه‌ی بانک یه‌کێکه‌ له‌و ئاکامه‌ ئابورییانه‌ی که‌ نه‌بوونی حکومه‌تێکی سیاسیی و له‌ هه‌مان کاتدا پیسخۆریی خستویه‌تیه‌وه‌.

3. پێکهێنانی حکومه‌ت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوریی ناکات که‌ چۆڕانه‌وه‌ی بانک یه‌کێکه‌ له‌ ده‌رکه‌وته‌کانی. ئه‌وه‌ی خراپی کردووه‌ ناتوانێت چاکی بکات.

سه‌رئه‌نجام
نه‌بوونی حکومه‌ت قه‌یرانه‌ به‌ڵام دروستبوونی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان ناکات.
وه‌کو کۆنتراکت 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسیبووی:

چاره‌سه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارته‌کانه‌.

گه‌لی کورد پێویسته‌ له‌ کۆنتراکتێکی سیاسییدا خۆی رێکبخاته‌وه‌. ئه‌گینا دوباره‌کردنه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌مان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌م ئه‌نجامه‌ دژوارانه‌ شکستی گه‌له‌که‌ قورستر ده‌کات. خۆ رێکخستنه‌وه‌ش له‌ کۆنتراکتێکی سیاسییدا ئه‌رکی حیزب و ده‌سته‌ڵاتداره‌کان نییه‌. ئه‌وان سروشتی خۆیان ده‌رخستووه‌. ناتوانن شتێک بکه‌ن جیاواز له‌وه‌ی که‌ تائێستا کردوویانه‌. وه‌کو "کۆنتراکت" 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسیبووی:
"پارته‌کان ئه‌و قۆناغه‌یان به‌جێ هێشتووه‌ ره‌خنه‌یان لێ بگیرێت."

خۆ رێکخستنه‌وه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی یه‌ک به‌ یه‌کی ئه‌ندامانی گه‌له‌. پێویسته‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئێمه‌ بۆیااخچیی، حه‌ماڵ یان مامۆستا بێت خۆی به‌ شێخ مه‌حمودو قازی محه‌مه‌د بزانێت له‌ ئاستی کێشه‌ی خاک و نه‌ته‌وه‌دا.

ناسر حه‌فید
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ کۆنتراکت





[email protected]
2014/02/11

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)