لەداخی دۆڕانیان لەبەرامبەر لیستی گۆڕان جەلال تاڵەبانی سەرجەم لیوای تایبەت و فەوجی سکرتاریەتی قەڵاچوالانی عقوبە دا
Monday, 10/08/2009, 12:00
جەلالی تاڵەبانی خەڵەفاوو دۆڕاو کە هەمیشە بانگەشەی سەروەری یاسا ئەکات بەڵام خۆی و ژن و ژنخوشك و کوڕو بنەماڵەکەی بونەتە گوندەو کەڵەگا بەسەر سەری یاساوە. خۆیان حاکمی موتڵەقی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیانن لە تەواوی سنوری سلێمانی. جەلال خۆی بە بەر چاوی هەمو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجەوە گەورەترین تاوانبارو دەست سوربو بەخوێنی پەپولەکانی هەڵبجەو سەرجەم ناوچەکانی تری کوردستان فڕۆکەوان تاریق محەمەد ڕەمەزانی ئازاد کردو دواتریش دەسەتە پیس وشومەکانی خۆی بە چواردەوری خۆی ئەسڕیەوە یاساو ماف و خوێنی کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجەی لەلا بەپوشێك بو. خوێنی زیاتر لەپێنج هەزار قوربانی هەڵبجە و دۆڵی بالێسان و شەهیدانی شاری سەردەشتی کوردستانی رۆژهەڵاتیشی کردە قوربانی چاوی ڕەشی عەرەبە شۆفینیەکان ئێستاشی لەگەڵدا بێت داکۆکی لە سوڵتان هاشم وعەلی کیمایی دەکات ئەگەرچی ماوەیەکی تر سوڕڕی ئەم داکۆکردنەی جەلال لە لەتاوانباران ئاشکرا دەبێت. جەلالی خۆفرۆشی دوێنێ و دۆڕاو ڕیسوابوی ئەمڕۆ لەبەر چاوی هەمو خەڵکی کوردستان . بەبەرچاوی هەمو جیهانەوە لە شاشەی تەلەفیزۆنەکانەوە لەبەردەم تورکە فاشیەکاندا بە چۆکدا هات و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە خەونی شاعیرانە وەسف کرد. ئەوە لەکاتێکدا کە خۆی و حیزبە چەواشەکەی بە هەزاران ڕۆڵەی ئازاو بەجەرگی ئەم گەلی کوردەیان بەناوی شۆڕش و ڕزگاری و سەربەخۆی کوردو کوردستان لەجەنگدا بەکوشتن دا. بەدەیان گوندی ئەم کوردستانە کاول و وێران کران بەدەیان هەزار ڕۆڵەی خەباتگێڕو چاو نەترس لە زیندانەکانی بەعسی فاشیدا یان لەسێدارەدران یان نیوەی تەمەنیان لە زینداندا بردە سەر. کەچی ئەم کابرا دۆڕاوو ڕیسوا بوە هەمیشە دوبارەی دەکاتەوە ودەڵێت ئێمە خەباتمان کردوە بەبێ ئەوەی یەکێك لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بچوکترین زیانی مالی و جەستەی و دەرونی پێکەوتبێ . کەچی هەتا ئێستاش ئەوانەی قوربانی دەربون و خوێنیان بەخشی و ماڵیان کاول بو. وەك پێویست مافی خۆیان پێنەدراوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی جەلال تاڵەبانی خۆی و ژن و کورو ژنخوشکەکانی و خزمە نزیکەکانی وەك سن و کیسەڵەو کوللە کەوتونەتە دزین و خواردنی بودجەو سەروەتو سامان و داگرکردنی هەرچی زەوی باش و پر پیت و بەرەکەتەو داگیر کردنی هەمو شوێنە گەشتو گوزاریەکانی ئەم کوردستانە کردنی بەموڵکی خۆیان و کەچی ئەوەندە بێ ئابڕوانە کەچی لە وەڵامی موعید فەیازی پەیامنێری ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت وتی ئێمە هیچمان نیە لەم کوردستانە وەك خانو زەوی هەمو جارێكیش هێرۆی خاوەن زەبەلاحترین کۆمپانیای نۆکان کەژنمە پێم دەڵێ لەبەر ئەوەی پارەمان نیە ئەگەر مردین شارەوانی دەمانێژێت.. منیش دەڵێم نا وانیە میللەت ڕێزمان دەگرن . خوا دەزانێ موعید فەیاز لە دوای چاوپێکەوتنەکە چەندە بە جەلالی دوڕو درۆزن وڕیسوا پێکەنیبێت . چونکە جەلال لە درۆکردن و لە پاشقول گرتندا برایم زەبۆکیش ناتوانێت شان بدات لەشانی چونکە جەلال ئەبو جەهلێکە بۆ خۆی. بەڵام ئەوەی کە جێگەی پرسیارە ئایا ئەگەر وەك ئیدعای بۆ دەکەن یاسا سەروەرە کابرایەکی گەوج و دزو درۆزن دو ڕوی وەک جەلال تاڵەبانی لەمێژوی ژیانیدا ئەم هەمو تاوان و خیانەتە لە ژمارە نەهاتوەی دەرهەق بە میللەتی کوردو دۆزەڕەواکەی کردوە لە ئێستاو لەڕابوردو بۆ ڕۆژێك یاسا شمولی لێپرسینەوەی نەکرد .؟ یان جەلال با سەکرتیری حیزبیش بێت ناتوانێ بەبێ یاساو دادگا کوێرانە خەڵکی عقوبەبدات ئەو جەکدارانە یان ئەو پێشمەرگانەی سەکرتاریەت وەك خۆیان هەمیشە زوڕنای بۆ لێدەدەن کەسەر بە وەزارەتی پێشنەرگەیەو پێشمەرگەش ئەرکی داکۆکیکردنە لە خاكی کوردستان . وەزارەتی کارو باری پێشمەرگەش کە بەناو بەشێکە لەم حوکمەتەی شلۆق و بێ یاسایەی نێچیری هەرزەگۆو نەزان و دز بە حساب دادگای تایبەتی سەربازیان هەیە لە سەر هەر هەڵەیەك کەڕودەدا لە ڕیزەکانی پیشمەرگە دەبوا ئەو دادگا سەربازیە عقوبە یان سزا بدات نەك جەلال ببێتە گوندەو کەڵەگا بەسەر یاساوەو بە بە ئاراەزوی خۆی بە بەهانەی ئەوەی دەنگیان بەلیستی گۆڕان داوە نەهێڵێت ئەو پێشمەرگانە سەردانی کەسوکاریان بکەن کە ماوەی 25 ڕۆژە بە بڕیاریکی قەرەقوشیانەی جەلال ماڵەوەیان لێ مەنع کراوەو خوا دەزانێ ئەم عقوبەدان و بڕیارە کوێرانەیەی جەلالی دۆڕاو کەی کۆتایی دێت . بۆیە دەبێت تێكڕای خەڵکی ستەمدیدەو زیان لێکەوتوان کەسوکاری سەرجەم شەهیدان و کیمیاباران ماڵکاولکراوان ئەوانەی گوندو ڕەزو باخو سەرچاوەی داهات و ژیانیان سوتاو تائێستاش قەرەبو نەکراونەتەوەو جەلالو ژن و کوڕو بنەماڵەکەیان لە بەری ئەو ڕەنجە دەخۆن و بونە ملیارد دێر.. هەمویان تێکڕا سكاڵای یاسایی لەسەر جەلال و بنەماڵەکەی و جاشو ئەڵقە لە گوێکانیان تۆمار بکەن تا میللەت بتوانێت سزاو عقوبەیان بدات ئەوەی دزیویانە بیگێڕنەوە چونکە هەر ئەم میللەتە بو بەدرێژایی هەمو شۆڕشەکان قوربانی داوەو بوەته سوتەمەنی و بۆ پاراستنی خاکی کوردستان سینگی کردۆتە قەڵخانی گوللەی داگیر کەران و هەر میللەتیش بو ڕاپەڕینی کردو هەر میللەتیش بو ئەوانەی کردە باڵادەست و بەسەرکردەی خۆی قوبوڵی کردن هەر میللەتیش بو لەم هەڵبژاردنەدا تڕۆی کردن هەر ئەم میلەتەش دەتوانێ لەوەزیاتریش تڕۆیان بکات و سنورێك بۆ دەستدرێژی و دزیو بەد ڕەوشتی و کارە نایاساییەکانیان دابنێت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست