کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوایى مەلا بەختیار نۆرەى ژن براكەیەتى

Friday, 24/04/2009, 12:00

1405 بینراوە


لەوە ئەچێ قاچ گرتنى كاك نەوشیروان و قسە ووتن بوبێت بە ویراسى و لێپرسراوە گەندەڵەكانى كوردستان ئەگەر خۆیان تاقەتیان نەما ئەم سەرەیە بدەن بە كەسانى تر , مەلا بەختیار دەمێكە جیقە جیقى دەست پێ كردوە و بەو دڵە ڕەشەیەوە بەرامبەر بە كاك نەوشیروان هەموو شتێك ئەڵێ , بەڵام بەم قسانە مەلا سوكترو كاك نەوشیروانیش گەورەتر ئەبێت , ئەو دڵڕەشى و قینەى مەلا بەخ بەخ دراوە بە سەردەشت حەمە ساڵحى ژن براى مەلا بەختیارو بەڕێوەبەرى سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیار , لەم ڕۆژانەدا ڕۆژنامەیەكم بینى بە ناوى ئاڕاستە كە كۆمەڵێ خوێندكارى بێ لایەن دەرى ئەكەن نوسێنێكى ئەم ژن برایەى مەلام تیا خوێندەوە كە سەراسەر نوسینەكەى قسە ووتن بوو بە كاك نەوشیروان و ستایش كردنى یەكەم داهێنەرى جاشایەتى مام جەلال ,سەردەشت و مەلا بەختیاریش زۆر باش ئەزانن ئەمڕۆ بەڕاستى خەڵك پێى عەیبە كەسێكى وەكو جەلال تاڵەبانى بە سەركردەى خۆى بزانێ یان مەسعود بارزانى , ئەبوایە سەردەشت باش ئەو ڕاستیەى بزانیایە لە ماوەى هەژدە ساڵ حوكمى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و دزەى كوردیدا چى بەرامبەر بەم میللەتە كراوە , تەنانەت ئەگەر خۆخەڵەتاندن نەبێت تۆش باش ئەزانیت ئەمانە چیان كردوە و چ خێرو بەرەكەتێكیان بۆ كورد پێبوە ,بۆیە ڕیفۆرم و گۆڕان هەڵ قۆزتنەوە نیە و ئەوانەشى داواى ڕیفۆرم و گۆڕان دەكەن ئەو كەسە پاك و بێ گەردانەن كە جەنابتان بە تۆزى پێى هیچیاندا ناگەنەوە , ئەگەر ئەمانیش ئەو ئاڵایەیان بەرز نەكردایەتەوە ئەو ە ئەو كاتە میللەت ئەیكردو ئێوەشیان وەكو جەماعەتى ئەمنە سورەكە بەبڵۆك سەرتان پان دەكرایەوە و جارێكى تر نەتان ئەتوانى لە مەكتەبى ڕێكخراوەكانەوە قاچى تێكۆشەران بگرن , منیش ئەڵێم ڕیفۆرم گۆڕانكاریە بەڵام ئەو ئامانجەى تۆ باسى دەكەیت زۆر هەوڵ درا بۆ چاك كردنى بەڵام دزو گەندەڵ و دیكتاتۆرو هەڵقۆزەرەوەكانى وەكو تۆ ناهێڵن , بۆیە لەو حاڵەتەدا میللەت لە پێشترە و ئەبێت میللەت بكەیت بە ئامانج و شەقێكیش لەو حیزبە هەڵبدەیت كە ئامانجەكانى شێواندوە , ئەو ئامانجەى جەنابتان باسى دەكەن ئێستا خزمەت بە میللەت ناكات و دژى میللەتە بۆیە ڕوخاندنى باشترە لە مانەوەى و ئێكسپایەر بونى , بۆ نابێت گەندەڵێك تاسەر ئێسقان گەندەڵ بوبێت داواى ڕیفۆرم بكات ئەى بۆ ئەبێت مام جەلالى جاش شەست و شەش بكرێتە شۆڕشگێڕ, ئەو گەندەلەى تاسەر ئێسقان كە داواى ڕیفۆرم ئەكات زۆر لە تۆ باشترە كە تۆ ئەو هەموو گەندەڵى و دزیە ئەبینى كەچى چاو ئەنوقێنى بەڵام ئەو هاتۆتە قسە , بۆ ڕەوا بێت فایلدار ببێتە مەكتەبى سیاسى بەڵام گەندەڵێك بیرى كردۆتەوە و ڕیزى ئێوەى بەجێ هێشتوە و داواى ڕیفۆرم بكات خراپ بێت , هەموومان باش ئەزانین كەسێك نیە لە ناو باڵى ڕیفۆرمدا داواى سامان و پلەى كردبێت ئەوا خاوەن پلەو پۆستەكانیش واز دەهێنن ,كاك نەوشیروان لە بەرزترین پلەوە وازى هێناوە و پلە و كورسیەكەى كردوە بە قوربانى گۆڕانكارى و ڕیفۆرم , دڵنیابە ڕٍیفۆرم باش ئەگاتە ئامانج و ئەوەندەشى نەماوە , نازانم جەنابتان باس لە ئەنجامى كام هەڵبژاردن ئەكەن , ئەو هەڵبژاردنەى ئاغاكەتان تا بەیانى نەخەوت و مەمنونى ئەندام كەرتێك ئەبو بۆ دەنگ , یان ئەو هەڵبژاردنەى پێنج ملێون دۆلارى تێچو ,ئەو هەڵبژاردنەى چەندین ئامر سریە و لەسەر دزى دەوركراوى تیا بوو بە كارگێڕو لێپرسراوى كۆمیتە , كەس گەنجى هان نەداوە , ئەوە ئەو ناعەدالەتیەى ئێوەیە گەنجى كوردى ووریا كردۆتەوە و داواى گۆڕان ئەكەن و ڕوەو گردەكە ئەڕۆن و هەنگاوى شەریفانە ئەنێن , جەنابتان باسى دەملێون دۆلار دەكەن و گوایە ڕیفۆرم پەیامەكەى لە پێناوى ئەو پارەیە و گردێكدا دۆڕاندەوە ,جارێ ئەو پارەیە مارەیى دایكى كەستان نیە , وە تاڵەبانیش بۆیە ئەو پارەیەى دا بۆ ئەوەى كاك نەوشیروانى پێ بێ دەنگ بكات ,بەڵام بە پارەى خۆتان ئاگرتان لە ماڵى خۆتان بەردا و ریفۆرمیش بوو بە ئەمرى واقیع و ئێستا قورسایى ڕیفۆرم باش ئەزانن و ئەگەریش باش نایزانن ئەوا ئەوەندەى نەماوە گەردە لولى ئەو ڕیفۆرمە ڕاتان بماڵێ , سەیرى ئەم برادەرە بكەن چەندى ئەقڵى تەسكە و بەردەوام وا بیر دەكەنەوە ئەوەى چەند ساڵە یەكێتى بوە نابێت قسەیەك بكات و ڕەخنەیەكیش بگرێ و ئەبێت مل كەچى مام بێت , كاكى نوسەر سەبریش سنورى خۆى هەیە و ئەوەى لەم هەموو دزى و گەندەڵیە بێ دەنگ بێت ماناى ئەو پەڕى دۆڕانیەتى , ئەگەر تائێستا قسەش نەكرابێت ماناى ئەوە نیە بۆ گەندەڵى قسە نەكراوە بەڵام كاتى نەبوە , ئێستا كاتیەتى و هەموو قسە دەكەین و شەڕى گۆڕان دەكەین , سى و سێ ساڵ بەعس كردى بە 10 ڕۆژ هەمووى ڕوخا , ئێوەش ئەوە چارەنوستانە , با بیرم نەچێت باستان لەوە كردوە تەمەنى مام و كاك نەوشیروان نزیكى یەكە و مام دوو نەخۆشى هەبوە یەكێكیان چارەسەر كراوە و ئەوى تریان ماوە چارە ئەكرێ ,و كاك نەوشیروانیش چەندین نەخۆشى هەیە , سەنگینى سەركردە بە ساغى و نەخۆشى نیە , بە مانەوەیەتى لە سەنگەرى خەڵكدا , ئێستا كاك نەوشیروان ئەو سەركردەیەیە بە دەستى خاڵى بەڵام بە بەرنامە و كردەوە جوانەكانى و ڕابوردوە پاكەكەى چۆتە دڵى خەڵكەوە و ئەو هەموو حەماسەى خەڵكیش ماناى ئەوەیە ئەو سەركردەیە چەندە خۆشەویستە لاى خەڵك , بەڵام مام جەلالى بە ڕەفتار سوك و بە لاشە قورس و بە دەستى پڕلە دۆلارى دزراوى ئەو میللەتەوە سوكترین سەركردەى ناو كوردستانە , لە سوكیا مەگەر مەسعود بارزانى شان بدات لە شانى , كاك نەوشیروان ڕێگایەكى نیشان داین دواى ئەویش ئاڵا هەڵگرى زۆر بوە , بەڵام مام جەلال ئەگەر سبەینێ منار بوە وە یەكێتى ئەبێتە هەزار پارچەوە , نەوشیروان مستەفا ڕوناكەرەوەى ڕێگاى ڕیفۆرم بوو , تاڵەبانیش پردێكى ڕزیوو داڕوخاوى ڕٍێگاى گەندەڵى و دزیە و هاكا لە بنەوە ڕوخا و جارێكى تر دنیا نابینەوە , تەمەنى ئێوە و یەكێتى بەندە بە تەمەنى ئەو پیرە فێڵبازەوە ئەو نەما ماناى وایە ئێوەش فت , كەواتە ئەو بەیانیەى لە خەو هەڵدەستن و هەواڵى مەرگى تاڵەبانى ئەبیستن ئەبێت بە دوو هەواڵ ئەوى تریان بۆ یەكێتى , تاڵەبانى ئەگەر بە جەستەش وەكو جەنابت ئەڵێى ساغ بێت بەڵام بە ئەقڵ و كارو كردەوەكانى نەخۆشە , بەڵام كاك نەوشیروان ئەگەر بە جەستەش نەخۆش بێت بە ئەقڵ و كارو كردەوەكانى وەكو گوێزى ساغ وایە , حەزیش دەكەم باش دڵنیات بكەمەوە گۆڕان زۆر نزیكە و ئەو ڕۆژەش كە جاڕى زەماوەندى مەرگى كۆتایى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى تیا ئەدرێ هەر نزیكە و ئەو كاتە مە سجێكت بۆ دەنێرم , حەزیش دەكەم تۆش قەڵەمەكەت بخەیتە خزمەت خەڵكەوە نەك ئەم دەسەڵاتە مافیایەوە , نوسەرە قەڵەم فرۆشەكانى بەعست بیرە با تۆش وات لێ نەیەت

(دەنگدراوە: 0)