ئاسۆكه‌مال ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیست بۆ نوچه‌نێت: تیرۆر و تۆقاندن وسه‌ركوتی نهێنی له كوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵك �
Wednesday, 26/05/2010, 12:00
پارتی له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندایه و ده‌یه‌وێت به ناوی لێژنه‌وه كات به‌سه‌رببات
"تیرۆر و تۆقاندن له كوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵك بێده‌نگ نابن"
ئاسۆكه‌مال ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، له‌سه‌ر كوژرانی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس و پرسی لێژنه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه، ده‌ڵێت "پارتی له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندایه و ده‌یه‌وێت به ناوی دانانی لیژنه‌وه كات به‌سه‌ر به‌رێت و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان به‌نادیار بسپێرێت و به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م تاوانه ده‌ربكات،" ئاسۆ ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه چیتر " تیرۆر و تۆقاندن و سه‌ركوتی نهێنی له كوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵك بێده‌نگ نابن".
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سایتی نوچه‌نێت، ئاسۆكه‌مال ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پرسی كوژرانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاشكرایكرد كه هه‌ڵده‌ست به كاروباری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی بكوژی رۆژنامه‌نووسه‌رده‌شت عوسمان ئاسۆكه‌مال ده‌ڵێت "مه‌سعود بارزانی ئه‌م لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی داناوه به‌بی ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت كێن؟ ئه‌بێ پرسیار له بارزانی بكرێت ئه‌و لیژنه‌یه له كێ ده‌شارێته‌وه؟!!
ئاسۆ كه‌مال ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه ئه‌ی مه‌گه‌ر ئاژانسی پاراستنی پارتی هیچ كات به‌هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی كوژرانی سه‌رده‌شت ده‌رنه‌كه‌وتوه، پاراستنی خه‌ڵكی كوردستانی مسۆگه‌ر نه‌كردوه؟ یان ئه‌گه‌ر ترس له فشاری رۆژنامه‌نوسانه له‌سه‌ر لیژنه‌كه، هیچ كات ئه‌وه‌نده باسی به‌رقه‌راری ئازادی رۆژنامه‌نوسان له هه‌ولێردا نه‌كراوه، كه قسه‌كه‌رانی میدیاكانی سه‌ر به پارتی سه‌ره‌یه‌كی دورودرێژیان بۆ گرتوه بۆ پیاهه‌ڵدانی. چ شتێك شاراوه‌یه له‌م تیرۆره‌دا كه نه‌توانرا رۆژانه له ڕێگای میدیاكانه‌وه ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناڕازیه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌كاری ئه‌و لیژنه‌یه و ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه؟
بۆچی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی یونامی و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال ناداته‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یانه‌كان باسكراوه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی پرسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌موو شه‌قامی كوردی زۆربه‌ی وڵاتانی تری گرته‌وه له ناره‌زایی و بێده‌نگ نه‌بوون له‌ئاست ئه‌و شێوه كوژرانه رێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال یونامی و داوای به‌شداریكردنیان كرد له‌ولێژنه‌یه به‌ڵام وه‌ك ئاسۆ كه‌مال ده‌لێت "بۆچی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی یونامی و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال ناداته‌وه كه ئاماده‌ن و داوای به‌شداری كردن ده‌كه‌ن له‌و لیژنه‌یه‌دا وه‌ك كه‌یسی تیرۆری ره‌فیق حه‌ریری له لوبنان و زۆر كه‌یسی گرنگی تری دنیا؟ ئه‌و به‌گومانه‌وه ده‌روانێت له‌و لێژنه‌یه و گوتیشی "ئایا ئه‌مه زیاتر ڕووی بێلایه‌نی لیژنه‌كه ده‌رناخات؟ له‌به‌ر ئه‌وه مافی كێ یه ئه‌و لیژنه‌یه دابنێ و كه‌سه‌كان و به‌رنامه‌ی كار و بڕیاره‌كانی دیاری بكا؟
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌بێت كه ئه‌م لیژنه‌یه دیاری بكات؟
سه‌باره‌ت به‌بێلایه‌نی ئه‌ولێژنه‌یه كه‌بۆ ئاشكرابوونی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان پێكهێنراوه، هه‌مان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیست له قسه‌كانیدا گومان ده‌خاته روو چونكه ئه‌و پێیوایه لێژنه‌كه زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌بێلایه‌نی كاری خۆی بكات، ئاسۆكه‌مال گوتی "ئایا سه‌رۆكی هه‌رێم كه سه‌رۆكی پارتیه ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌بێت كه ئه‌م لیژنه‌یه دیاری بكا له كاتێكدا پارتی خۆی هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه په‌نجه‌ی تاوانباری بۆ ڕاكێشن؟ یاخود وه‌زاره‌تی ناوخۆی پارتی ده‌توانی جێگای باوه‌ڕی ئه‌و خه‌ڵكه‌بێت كه توڕه‌ن له سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات؟
هه‌مان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیست روونیشكرده‌وه "ئایه ئه‌و لیژنه‌یه ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم دایبنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی حزبیه ،هه‌ر چه‌ند به حوكمی پیشه‌كه‌یان ئه‌م ده‌زگایه نزیكترین كه‌سن كه زانیاریان لابێت له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه و ناڕازیانی سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی.
هه‌روه‌ها ئاسۆ كه‌مال به‌پرسیاره‌وه قسه‌ده‌كات و ده‌شڵێت "بۆچی تا ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی خۆی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لاده‌ده‌ن و ئه‌م لیژنه‌یه ئاشكرا ناكه‌ن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕۆشنه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پارتی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌و شێوانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م لیژنه‌یه ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وا زه‌مینه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك زیاتر ده‌كات. هه‌ر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه له پارتی و وه‌زاره‌ته ناوخۆكه‌ی بێ به‌ته‌نها یا كه‌سانێكی سه‌ربه‌پارتی یاخود ڕێگا بگرێت له به‌شداری یونامی و ئه‌منستی و رۆژنامه‌نوسان و بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین و ڕای گشتی".
تیرۆر و تۆقاندن وسه‌ركوتی نهێنی له كوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵك بێده‌نگ نابن
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسڵ به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه له زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه رژانه سه‌رشه‌قام و ده‌نگی ناره‌زاییان نیشاندا، ئاسۆ كه‌مال له‌سه‌ر بێده‌نگ نه‌بوونی خه‌ڵكی كوردستان و ئازادیخوازان سه‌ره‌تا له بۆچوونی جیاوازی به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه قسه ده‌كات و گوتی "جیاوازی قسه‌ی به‌رپرسانی پارتی له‌سه‌ر لیژنه و به‌رپرسیارێتی پارتی له‌م تیرۆره، نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه پارتی له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندایه و ده‌یه‌وێت به ناوی دانانی لیژنه‌وه كات به‌سه‌ر به‌رێت و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان به‌نادیار بسپێرێ و به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م تاوانه ده‌ربكا.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌مان حیزب گوتیشی "ده‌رسێك كه بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات فێری ده‌سه‌ڵاتیان كرد ئه‌وه‌یه كه تیرۆر و تۆقاندن وسه‌ركوتی نهێنی له كوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵك بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ری و ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت ئه‌م هێڵه سووره‌ی خۆی بزانێت ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لێژتر ببێ". ئاسۆ كه‌مال پێیشیوایه "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئازادیخوازه‌ی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین ده‌رسێكی تریش فێری ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سیناریۆی لیژنه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ی نهێنی و كه‌مپینی "دز بگرن دز بگرن" ده‌سه‌ڵات ناتوانی خواستی به‌سزاگه‌یاندنی بكوژانی سه‌رده‌شت و نه‌هێشتنی تیرۆری ئازایخوازان له‌لایه‌ن ده‌زگای تیرۆری نهێنی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌بیربه‌رێته‌وه و ده‌بێت لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه و دادگایی بكوژانی سه‌رده‌شت ئاشكرا و جه‌ماوه‌ری و دوور له ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێـت".
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست