کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قائیمقامى ڕانیە وازبێنێ تەڵاقى دەكەوێ ، چۆن وازدەهێنێ !!

Friday, 01/04/2011, 12:00


ئەم دەسەڵاتە ئەم خەڵكەى وافێركردووە ئەگەر گەیشتنە سەر كورسى دەسەڵات تاپۆى بكەن لەسەر خۆیان و وازنەهێنن ، ئەگەر بێزاریش بوون هەر وازنەهێنن بەڵكو وەك گۆرانى داواكراو داوا بكەن پۆستەكەیان بۆ بگۆڕن ، لەجیاتى ئەوەى جەنابى بەرپرس بەشانازیەوە خۆشحاڵ بێ بەوازهێنان و دەست لەكاركێشانەوە بەپێچەوانەوە وازهێنان و ئیستقالەكردن لەپۆستەكانیان بەشەرم و شوورەیى و عەیبە دەزانن ئەمەش ڕەنگدانەوەى هەمان واقیعى بەرپرسەكانى سەرەوەیە ، وەك چۆن كورد دەمێكە فەرموویەتى ماسى لەسەریەوە بۆگەن دەبێ نەوەك لە كلكى ئەو بەرپرسانەى خوارەوەش بەهەمان شێوە دەڵێن خۆ ئێمە لەجەلال تاڵەبانى و سەرۆكى هەرێم و حكومەت و وەزیرى ناوخۆ كەمتر نین ئەوان چۆن دەڵێن تەنها مردن لەكورسیمان جیا دەكاتەوە ئێمەش بەهەمان شێوە .
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەڕۆوژنامە و سایتەكان وا بڵاوكرایەوە كە قائیمقامى ڕانیە جەنابى مامۆستا عەلى حەمەد بەگ دەست لەكار دەكێشێتەوە و واز دەهێنێ و دەڵێ بەسە با پۆستەكەم بۆ كەسێكى تر بێ ، من هەرزوو كەوتمە گومانەوە گووتم ئەگەر وابێ ئەمە موعجیزەیە ، بەڕاستى موعجیزەیە ، قەت نەبووە بەرپرسانى ئەم هەرێمە گەندەڵستانە خۆیان واز بهێن و دەست لەكاربكێشنەوە و دەست بەردارى پۆست و پلە و پایە و ئیمتیازەكانیان بن ، دواتر هەر لەخۆمەوە گوتم دیارە ئەم باهۆزى گۆڕانەى كەهەڵى كردوە و ئەم ناوچەیەیى گرتۆتەوە ئەم بەرپرسەش لێرەوە هەستى بەو مەترسیە كردوە خۆى دەست بەردارى پۆستەكەى دەبێ ، دەڵێ نەوەك دوایى خەڵكى دەروازە دیسانەوە پێم بڵێن مامۆستا بیرتە لەڕاپەڕینى 5 ى 3 لەكوێ بوویى و خەریكى چى بووى ؟.
من لەگەڵ گومانەكان زۆر خۆشحاڵیش بووم ووتم دەى بەڵكە ئەمە ببێتە نەریتێك و چەند قائیمقام و مودیرناحیەیەكى تریش چاو لەجەنابیان بكەن و دەست بەردارى پۆستەكانیان بن ، قیروسیا تا دەسەڵات و حكومەتێكى عادیل و سەربەخۆى میللەت دێ بۆ دادگایى كردنیان هەرچى دزى و گەندەڵى هەیە و كردوویەتى گەردنی ئازابێ ، بەڵام بەداخەوە هەر زوو گومانەكەم بووە یەقین و دەركەوت كە جەنابیان هەڵەى نەكردووە و دەستى لەكار نەكێشاوەتەوە ئەوە منم بەهەڵە داچووم و وامزانیوە جەنابیان چیتر ناچێتەوە سەر كورسى دەسەڵاات ، نەخێر ئەو وازناهێنێت ، ئەو سوپەرمانى گەندەڵیە و ماندوو نابێ ئەو بەو هەموو تەمەنەى خۆیەوە تازە هەست دەكا لەسەرەتاى ڕێگایە ، ئەو تواناى كارى هەیە بۆیە داواى كردوە پۆستەكەى بۆ بگۆڕن ، ئەمەشم كاتێك زانى كەگوزەرێكم كرد بەنێو سایتەكاندا لەسایتى ڕووداو بەمانشێتى گەورە ئەوەم بەرچاو كەوت كەجەنابى قائیمقامى ڕانیە داواى كردوە پۆستەكەى بۆ بگۆڕن نەوەك خوانەخواستە دەستى لەكار كێشابێتەوە .
دیارە بەحوكمى ئەوەى جەنابیان پیاو و ئەڵقە لەگوێیى بەرهەم ساڵحە دوایى ئەوەى ساڵى پار بەناشەرعى كردى بەجێگرى پارێزگارى سلێمانى بەڵام ئەنجومەنى پارێزگا قبوڵیان نەكرد و بڕیارەكەیان هەڵوەشاندەوە ، چونكە گووتیان جەنابى پارێزگار خۆى بەناشەرعى هاتووە ، بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین جێگرەكەشى بەناشەرعى و بەبڕیارى حزب و بەكون فەیەكونێك قائیمقامى ڕانیە بكرێت بەجێگرى پارێزگار ؟ بۆیە ڕەتیان كردەوە و نەكرا بەجێگرى پارێزگارى سلێمانى ، ئێستاش دەنگۆى ئەوە هەیە كەڕانیە دەكرێتە ئیدارەیەكى سەربەخۆ دیارە جەنابى قائیمقام خۆى بۆ ئەوە خۆش كردوە بۆیە وازدەهێنێ لە قائیمقامى ، چونكە خۆشى دەڵێ ئەگەر داوایان لێ كردم ڕەتى ناكەمەوە .
قایمقامى رانیه‌: داوام كردووه‌ پۆسته‌كه‌م بگۆرن ئه‌گه‌ر بۆ نزمتریش بێت
28/03/2011 13:47:00 رووداو نێت
گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین:
10 ساڵ خزمه‌تكردن له‌یه‌ك پۆستدا بۆ خۆم‌و خه‌ڵك ناخۆشه‌
فه‌رمان چۆمانى
رووداونێت-رانیه‌
قایم قامى قه‌زاى رانیه‌ رایگه‌یاند، ده‌ستم له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ داوام كردووه‌ پۆسته‌كه‌م بگۆرنئه‌گه‌ر بۆ نزمتریش بێت،چونكه‌ مانه‌وه‌م له‌ 10 ساڵ زیاتر له‌ یه‌ك پۆستدا بۆ خۆم‌و خه‌ڵك ناخۆشه‌.
عه‌لى حه‌مه‌د به‌گ قایمقامى قه‌زاى رانیه‌ به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند "ده‌ستم له‌ كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ چه‌ندجار داواى ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش كردووه‌ قبووڵیان نه‌كرد، دواتر پێم گوتن كاره‌كه‌م بگۆڕن ئه‌گه‌ر بۆ پله‌ى نزمتریش بێت، من بێتاقه‌ت نه‌بووم تواناى كارم هه‌یه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ قایمقامم و له‌و پۆسته‌دام و مانه‌وه‌شم له‌و هه‌موو ساڵه‌دا بۆ پۆستێك ناخۆشه‌ بۆ خۆم‌و خه‌ڵك".
ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك‌و به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌یه‌ك بۆ پۆسته‌كه‌ى قایمقامى رانیه‌ خۆیان ئاماده‌ كردووه‌، عه‌لى حه‌مه‌د به‌گ له‌مباره‌وه‌ گوتى "نه‌مزانیوه‌ هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكى ناحیه‌ وازى له‌كاره‌كه‌ى هێنابێت‌و بێته‌ شوێنى من، به‌ڵام خه‌ڵك ئازاده‌ له‌وه‌ى كه‌ سیڤى خۆى پێشكه‌ش بكات باشترین سیڤى و باشترین كه‌سى گونجاوبێت‌و مه‌رجه‌كانى تێدا بێت هه‌ڵده‌بژێردرێت".
باس له‌وه‌ ده‌كرا عه‌لى حه‌مه‌د به‌گ قایمقامى قه‌زاى رانیه‌و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ دیارى كراون بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كه‌ى ئیدارى پشده‌ر‌و بیتوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ قایمقام ویستوویه‌تى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام عه‌لى حه‌مه‌دبه‌گ گوتى "من داواى ئه‌و پۆسته‌م نه‌كردووه‌‌و ئه‌و پۆسته‌ تائێستا باسى لێوه‌ نه‌كراوه‌ ئه‌و پۆسته‌ش به‌قسه‌ى من‌و ئه‌و دیارى ناكرێت له‌ سه‌روو بریارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر منیشیان به‌ شیاوزانى‌و داوایان لێكردم ره‌تى ناكه‌مه‌وه‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە