ویستیان بە 60 خولەك یەكیتی و پارتى رازی كەن ..!!!
Friday, 29/06/2012, 12:00
بەراستى زور سەیرە خەلكى داماو و غەدر لیكراو چاوەرى ئەوەى لە دەستەى بەرگرى لە بودجە نەدەكرت كە وەك كاریكى ساوایانە هەستا بە خۆپیشاندانیكى 60 خولەكى .. پیشتر هەمو دلخوش بون كە دەستەیەكى كارا پیك هینرا كە بەرگرى لە بودجە بكات و خەلكى هەمو چاوەروانى شتى باشى لى دەكردن و هەموان چاوەرى خۆپیشاندانى هەتا هەتایان لى دەكرد . كەچى دواى یەك حەفتە لە بانگەواز و بیاننامە و هاتو هەر خۆپیشاندانیكى 60 خولەكیان ساز كرد و تەنها توانیان 500 كەسیك كۆبكەنەوە . بەراستى تا بیرى لى كەیتەوە پیكەنیناویە كە بیانەوى بە 60 خولەك سیستەمى حوكمرانى لە هەریمى كوردستان بگورن یان بیانەوە بە 60 خولەك بودجە بگەریننەوە .
جا خۆ بزوتنەوەى گۆران لە تەبل و هەرا و بەكارهینانى دەستەواژەى دیكتاتور و هاویشتنى دەبەى ئاو و جی هیشتنى پەرلەمان و بایكوت كردەنى بەرلەمان لە ماوەى 3 سالە ئەم كارانە دەكات كەجى یەكیتى و پارتى گۆی لى ناكرن یان هەر حیسابشیان بوناكەن . ناحەقیان نیە كە گۆیان لى ناگرن جونكە سیستەمى دیكتاتورى هەر وا دەبیت بیویستە گۆی لە كەس نەگریت .
دەستى بەرگرى جەماوەرى لە بودجە ویستیان بە 60 خولەك و لە بەردەم پەرلەمان و بى ئامادەبونى هیچ ئەندام پەرلەمانى كوردستانى و تنها قسەكانیان بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە كرد كە پیش جەند سالیك لەمەو بەر ئەو ئەندام پەرلەمانانە كردبویان و تەنانەت شەریانیش كردبو . ناكریت دواى ئەو هەمو هەرشانە كە دەستەكە كردبوى بو سەر دەسەلاتى دوو حیزبەكە تنها بە خوبیشاندانیكى یەك كاتژمیرى و بە جەند كەسیكى كەم و جەند وتافیكى دوبارەكراو و بەیاننامەیەكى رابردو كە سالى پارش ئەو وشانە وترابو . كەچى دەسەلاتە خۆمالیكەى خۆمان نەیدەویست گۆی رایەلى بن و تەنانەت دەسەلاتى كوردی نایگەرەكە بەهیچ شیوەیەك چاكسازى لە ناو سیستەمى حوكمرانى یان دەستیكى پاك و بى لوش كردەنى بە هەزارەها دەفتەرى دولار ئەنجام بدات . ئاشكرایە و هیچ پیویستى بە بەلگەى ئیستا نیە چونكە ماوەى 20 سالى رابردو خۆى لە خۆیدا بەلگەى حاشا هەلگرە .
ئەمشالیس بودجە رویشت و بى هیچ ریگریەك یەكیتى و پارتى لە كۆتایدا توانیان بەسەر ئۆپۆزسیون و هاولاتیانیش كەون و دیسانەوە دەفتەرە دولار بە دەفتەرە دولارى تر دەلیت (بالەك) كەواتە بانكەكانى جیهانیش پر بو لە دەفتەرە دولارى مەسئولەكانى هەریم . دەبا دەستى بەرگرى جەماوەرى لە بودجەش هەر داواى جاكسازى و گۆرینى دەسەلات بكات و بزانین كى گۆیرایەلیان دەبیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست