کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەڵوێستێکی جوامێرانەی ٣ گەورە هونەرمەندی کورد

Wednesday, 17/04/2013, 12:00


هەڵوێستێکی جوامێرانەی ٣ گەورە هونەرمەندی کورد
هەڵوێستێک کە شایەنی ڕێزلێنانە

لە چوارچێوەی پشتگیری و هاوکاری یەک ڕیزی گەلەکەمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان مامۆستا سڵاح ڕەئوف ئاوازێکی نوێی دانا کە بەدەنگی هونەرمەندانی گەلەکەمان خاتوو (ئەمەل سەعید کوردە و هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام) بە دووێت تۆمارکرا ، شایەنی باسە ئەم ئاوازە بۆ پشتگیری کردنی گەلی ڕۆژئاوایە و مامۆستا سڵاح دەیەوێت ڕایگشتی کوردی زیاتر بەلای ئەم پارچەی وەڵاتەکەمان ڕابکێشێت ،ئاواز و دابەشکردنی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا سڵاح ڕەئوفەوەیەو ڕێزدار (هەڵمەت هۆشیار) وە هۆنراوەی بۆ دانراوە .
ئەم بەرهەمە لە لەندەن لە ئیستۆدێۆی ( ن ج ) بەئەنجام گەهێنراوە کاری میکس و ماستێرین لەلایەن ڕێزدار (نیهاد جاف) ەوە بەئەنجام گەهێنراوە . ڕێزدار (بیلال سەنگەسەری) کاری تۆمارکردنی ڤیدێۆیی لە ئەستۆ گرتووە .
ئەم بەرهەمە لە چەند ڕۆژانی داهاتوودا لە کەناڵەکان بڵاو دەبێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە