کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ هیزیك نیە خۆی لەپیش هیزی جەماوەررابگریت؟.

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


ئەوەی ئیستا لەرۆژهەلاتی ناوەراست روو دەدات هەرەەسی قەلا سەختەكانی زۆرداری و خوینریژی و تاكرەوییە. رووداوەكانی تونس و میسر ئاماژە بەوە دەكەن كە تاچەند گەلانی ئەم دوو ولاتە لەژیر زەبری سیاسەتە نایەكسانیە توندرەو و خۆسەپینەكانی ئەم دوو حكومەتەوە نالاندویانە و نەیانتوانیوە هەناسەیە بەئازادی و پر بەسیەكانیان هەلكیشن؟.
ئەوەی روویداوە لەئەنجامی ئەوپەری تورە بون و بیزاری و نائومیدی ئەم دوومیللەتانەوە سەرچاوەی گرتووە و گەیشتۆتە ئاستی قولپدان و تەنانەت تەقینەوەش.ئەم رووداوانەش راستیەك دان پیادەنیین كە حاشا هەلنەگرە ئەویش ئەوەیە هەق ئەستینریت و نادریت لەماوەی حكومرانی ئەم دووكەلەدكتاتۆرەدا گەلیك هەنگاوی جەماوەری لەریی خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرینی جۆراوجۆر ئەنجام درابوو بەلام بەبی هۆ و ئەنجام و ئاكام گەیشتن؟. هەروەها ئەو پارت و لایەنانەی كەناوی پیرۆزی معارەزەیان لەخۆنابوو لەم دوو دەولەتەدا نەیانتوانی ببنە رووناكیەك تیشكی هیوای رزگاری بۆمیللەتە ستەمدیدەكەیان بەدی بینن. ئەبینین لیرەدا میللەت لەمعارەزەش تەواو نائومید بوو جامی سەبریان پر بوو و لیی رژا, ئالیرەدا دەبینین گەنجان و لاوانی هۆشمەند و رۆشنبیر بۆ بەدەستهینانی رۆژیكی پرشنگدار و پربەهاو ئازادی و كامەرانی بەكۆشش و هەولدان و خەباتی بەردەوام توانییان هیزیكی لەبن نەهاتووی جەماوەریی لەبەرامبەر دەستەلاتە سەركوتكەر و دكتاتۆرەكانی ولاتەكانیان بهیننە نیو شەقام و پییان رابگەیەنن كەسەردەمی ئەوان بەسەرچووە و سەردەم سەرمی راپەرینی جەماوەری و ئازادی گەلانە هەر بەوەشەوە نەوەستان بەلكو توانیان لەماوەكی زۆركورتدا چۆك بەدكتاتۆریەت دابدەن وایان لیبكەن ولات بەجی بهیلن و رووی ئەوەیان نەمینیت لەنیو ئەو ولاتەدا بمیننەوە كە پیشتر بانگەشەی نیشتمان پەروەری و پاراستنی بەرژەوەندیەكانی گەل و نیشتمان و نەتەوەییان دەكرد؟.
ئەوەی روودەدات نەلاساییكردنەوەیە نە مۆدیلە بەلكو دەرئەنجامی ئەو زولم و زۆر و ناعەدالەتی و گەندەلی و چەوساندنەوە و قۆرخ كردنی دەستەلاتە لەلایەن تاك حیزب و بنەمالەوە,.هەلبەت سیاسەتیكی لەم جۆرە و بەردەوامبونی ئازارەكان و كەلەك بونی لەناو ناخی میللەت كاردانەوەی لەوە خراپ تر و توند و تیژتری لیدەكەویتەوە ئەگەر میللەتیكی هۆشیارو مەدەنی نەبیت. جا لیرە دا زۆر گرنگە دەستەلاتداران و حكومەتكانی ناوچەكە و جیهانیش ئەم راستیە تیبگەن كاتیك میللەت جامی سەبری پربیت ئیتر هیچ هیز و توانایەك لەبەرامبەر رك و كینە و تورەییدا خۆی ناگریت و هەر هەموو قەلا سەخت و توند و تیژەكانیش لەئاستیدا چۆك دائەدەن یاخود وەك شووشە هەپرون بەهەپروون دەبن؟....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە