Friday, 29/10/2010, 12:00
[پاش دروستبونی فه‌وجه‌که‌مان ، چالاکییه‌کانمان سنورێکی فراوانتر گرتوو ، کاره‌کانی (ئه‌نفال)دیارترینیانه ، ڕزگارکردنی (شه‌ده‌ڵه) (سورداش)(قه‌ره‌داغ) ، له کاره گرنگه‌کانی فهوجهکهمانه ، ئه‌وه‌شم له یاد نه‌چێت ، ففهوجهکهمان ده‌ورێکی باڵای هه‌بوو له ڕزگار کردنی شاخی (گۆجاڕ) دا.]
هاوکاری ژماره 1000 ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22/08/1988 ، به‌م جۆره خالیدی خوله سور ، لێپرسراوی فه‌وجی (96)ی جاشه سووکه‌کانی عێراق ، بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوکاری ده‌په‌یڤێ !
.
بڕوانه‌که‌م ، بێجگه له کورد ، گه‌لێکی تر هه‌بێت ، خۆفرۆش و تاوانباره‌کانی ڕوویان بێت ، به ئاشکراو بیسهڵمینهوه ، ده‌ست بکه‌نه‌وه به سیاسه‌ت کردن و پۆستی باڵای له حیزب و ده‌وڵه‌ت دا وه‌ربگرن ، گهرسهرنجێکی تاونبارانی هۆلۆکۆستی جووه‌کان بده‌ین ، ئه‌بینین ئه‌وانه به په‌له پڕۆزێ ، ناو‌و پیشه‌ی خۆیان گۆڕیوهولهیهکێک له وولاته دووره‌کانی جیهاندا خۆیان حه‌شار داوه ، دوایش زۆر ئه‌سته‌م بووه ، بۆ زه‌ڕه‌بینی دادگای جووه‌کان ، به کۆششێکی زۆر دۆزراونه‌ته‌وه . حیزبه کوردیه‌کان ، له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ، تۆۆی دووبه‌ره‌کی و ڕه‌ق و قینه له ڕیزه‌کانی گه‌ل دا ، ئه‌چێنن ، به‌ش به شیان ئه‌که‌ن ، تاکو ئاسنتر سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ، پشک پشک بکه‌ن ، به مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون ئه‌وه‌تا ، خائینان و جاشه‌کانی کهڵبهسور به خۆێنی هه‌ژاران ، به‌ش به‌ش ئه‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر جاشی پارتی بوویت ، ئه‌وه چه‌نده‌ها پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ترت شه‌هید کردبێت .. ئه‌وه حیسابی بۆ ناکرێت ! گهرجاشی (ێ.ن.ک) بویت .. ئه‌وه خوێنی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و شیوعی وئاڵای شۆڕش و حسک ، حه‌ڵاله.
ئاخر بۆ ئه‌بێت شه‌هید کردنی ، (عبدالله ئاغا) و (ئه‌نوه‌ری عه‌لی نه‌جار) و هه‌زاره‌های تر، جیاواز بێت له شه‌هیدکردنی کاک ئارام و سیروان تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن خاوێی ی و مامه ڕیشه و ئازادی فه‌قێ عه‌لی و ڕه‌ووف به‌گ و کاروانی درێژی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی تر.
پێموایه ، ڕووی ڕاستی ئه‌م حیزبانه بۆ جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان ، رونترو ڕۆشنتر ئه‌بێته‌وه ، دیاره مه‌به‌ستم زۆرینه‌یه (ئه‌گینا هه‌ر کاسه‌لێس و ههڵپهست و چڵکاوخۆر) بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر تهلاتێن ئه‌که‌ن . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و داخه ئه‌و تاوه‌نبار و ئه‌نفالچیانه ، جار جاره له میدیای ئازاده‌وه سه‌رێک ده‌رئه‌هێنن ، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ره‌وه ، په‌لاماری زوڵم لێکراوان بده‌ن ، جێ پێیه‌ک بۆ داکۆکی چاواشهکارانهیان خۆش بکه‌ن . زۆر دڵ ته‌نگ بووم ، کاتێک (کوردستان پۆست) نامه‌ی خالیدی خوله سوری بڵاو کرده‌وه، ئه‌و که‌سه جاش بووه ، هه‌ر له‌ساڵی 1977 ه‌وه گه‌رچی ماوه‌یه‌کی که‌م ، چوه‌ته ده‌ره‌وه ، به‌ڵام دیسانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر جاشهیاتیهکهی خۆی، سه‌رۆکی فه‌وجی(96)جاشهسوکهکان بووه، ئه‌م جاشی بابولبابه ناکرێ و ناشێ ، خۆڵ بکاته چاوی ئازادی خوازان ، خۆ ئه‌یتوانی له ڕێگای میدیای(گۆڕان)ه‌وه داکۆکی له خۆی بکات ، هه‌ر چۆن له کاتی بانگه‌شه‌ی ههڵبژدنهکاندا ، له (که‌ی ئێن ئێن)ه‌وه سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ، دژی گه‌نده‌ڵی ، ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نوسی. ئاخر کوردستان پۆست ئه‌نوسێت [له‌شه‌ری دووه‌می جیهاندا ئه‌و نه‌رویجیانه‌ی له‌گه‌ل داگیرکه‌ران و سوپای ئه‌ڵماندا بوون ، دوای شه‌ڕ بۆ ڕیسوابوون ، سه‌ری هه‌موویانیان پاک تاشی، ئێستا ئه‌وه‌ی دوای نه‌وه‌ی ئه‌وانه به بێرێزی سه‌یری ده‌کرێن] ئیتر بۆ ئه‌بێت ، بوار به (جاش) بدرێت له‌م مینبه‌ره سه‌ربه‌رزه‌وه داکۆکی له خۆی بکات ؟!. ئه‌بێت ئه‌وه به ته‌واوی لای جه‌ماوه‌ر ئاشکرابێت ، که هه‌ر که‌سێک جاشه‌یه‌تی کردبێت ، چه‌کی دژی میله‌ته‌که‌ی هه‌ڵگرتبێت ، که‌وڵ سوری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ران بوبێت ئه‌وه تاوانباره ، ئه‌مانه هه‌م خیانه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌م تاوانی کوشتنیان له پاڵه ، هیچ پاساوێک نییه ، که بارزانی یان تاڵه‌بانی یان هه‌رکه‌سێکی تر ئه‌وانی هان دابێت !، ئه‌م که‌سانه به ویست و ئیراده و عه‌قڵی ته‌واوه‌وه ، تاوانیان ئه‌نجام داوه ، ئه‌کرێ و ئه‌بێت ، لایه‌ن و که‌سانی هانده‌ریش، به تاوانی هاندان و یارمه‌تی دان ، ئامۆژگاری کردنی تاوانباران ، دادگایی بکرێن.
(خالیدی خوله سور) دوای گه‌رانه‌وه‌ی ، هه‌مدیسان له ناوه‌ڕاستی (1980)بووه خاوه‌نی مه‌فرزه‌ی تایبه‌ت ، سه‌ر به ئیسخباراتی شیمال ژماره(74) ، ماوه‌یه‌کیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه کارتۆنیه‌که‌ی به‌عس بووه . جێگری خالید ، بۆ فه‌وجی ژماره 96 جاشهسوکهکان (ئه‌حمه‌د حهمهعیزهت) بووه، ناوبراو ساڵانی حه‌فتا له‌گه‌ڵ مندا له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی(سه‌ید سادق)بووهئهوکاتانهش به ئێستاشه‌وه کادری پێشکه‌وتووی (پارتی دیموکراتی کوردستان) بوو ، هه‌ر ئه‌مه خۆی ئه‌و ئیدعای (خالید حه‌مه سور) ڕه‌ت ئه‌کاته‌وه ، که گوایه ئه‌م جاشی(ی.ن.ک) بووه !، ئاخر چۆن ئه‌بێت تۆ سه‌رکرده‌کانی (ینک) بنێرنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به جاش و له‌و سه‌نگه‌ره‌وه (پ.م) پارتی شه‌هید بکه‌یت ، که‌چی جێگره‌که‌ت دڵسۆزترین کادری پارتی بێت ؟! . مه‌سه‌له‌یه‌کی تر، هێرشه‌که‌ی ساڵی 1980 ی ڕژێم بوو بۆ سه‌ر (حاجی مامه‌ند) و (پاڕه‌زان) له شارباژێر ، من وه‌کو پێسمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌وسای (کۆمه‌ڵه) ئه‌و قسه‌ی کاک حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، پشت ڕاست ئه‌که‌مه‌وه که له به‌رگی یه‌که‌می کتێبی ڕۆژمێری پێسمه‌رگه‌یه‌ک دا ئه‌ڵێت : (ڕۆژی 06/09/1980 له جوارتاوه جه‌ند هه‌لیکۆپته‌ری ڕژێم هێرشیان هێنایه سه‌ر (پاڕه‌زان)ی سارباژێر ، ئه‌وه بو- گه‌رده - ی خێزانم و- عه‌تا و پشتیوان ی کورم گیران ، خه‌ڵکی دێ ووتیان چاوساغه‌که‌یان خالیدی خوله سور بووه.) ئه‌و کاته حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، لێپرسراوی هه‌رێمی یه‌کی ی.ن.ک بووهه‌روه‌ها (خالیدی خوله سور) فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 96ی جاشه سوکه‌کان ، به پێی گێرانه‌وه‌ی خه‌ڵکی (قهوێله) و ده‌وروبه‌ری ، ده‌ستی له کوشتنی ئه‌م پێشمهرگانهشدا هه‌یه: شێخ جه‌عفه‌ر، له‌گوندی (چواله) ، حه‌مه ئه‌مین هارونی خه‌ڵکی گوندی (گرده تازێ)ی شاره‌زور ، جه‌مالی برا خاس هه‌سه‌نی ، جه‌لال دۆڵه سوری)..
)
ئازیزان ، وابیست و دوو ساڵ و دوو مانگ ، به‌سه‌ر ئه‌و جاوپێکهوتنهی (خالیدی خوله سور)) له (هاوڵاتی) دا تێئه‌په‌ڕێت ، وه‌ک دیتان چۆن له سه‌نگه‌ری (به‌عس) ه‌وه شانازی به کۆمه‌ڵ له ناوبردنی هه‌ژارانی کوردستانه‌وه ئه‌کات . ئێستا و به به‌رواری 29/20/2010 ، له سه‌نگه‌ری (گۆڕان) خوازانه‌وه . له هه‌مان سه‌نگه‌ری مام ڕۆسته‌م و نه‌وشیروان مسته‌فا و قادری حاجی عه‌لی و زۆری تر له‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی که به‌گژی مه‌حاڵدا چوون ، هه‌مان جاشی خاوه‌ن مه‌دالیای ئازایه‌تی (نۆته‌ی شجاعهی سه‌دام) پاڵه‌وانی ئه‌نفالچی .. دووای بیست و دوو ساڵ و هه‌ندێ .. به‌م جۆره قه‌ڕه‌وڵی ئار.پی.جی .. له نوسه‌ری بوێر‌و هه‌ق بێژ ، داکۆک که‌ری خوێنی شه‌هیدان و نزوله‌ی که‌س و کاری ئهنفلکراوهکان (ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی) ئه‌گرێت ، به‌م جۆره ئیمێل بۆ ده‌رسیم ئه‌کات: [ تۆ به چی هه‌قێ هاتووی به من دهحهپێی ، ئایا تۆ منت بینیوه ده‌مناسیت ده‌تناسم ده‌زانی من کێم هاتووی به هه‌وه‌سی خۆت مناڵانه باسی من ئه‌که‌یت
هه‌تیو وا مه‌زانه وه‌ک قاسم ئاغا و ئه‌وانی تر و ده‌ستم کورته و وا مه‌زانه نازانم له کوێیت و له کوێ نیت به هه‌موو موقهدهساتم خۆت و خێزان و مناڵه‌کانیشت قوربانی یه‌ک ئار.پی.جی ئه‌که‌م تۆ چ سهخیفێکی هاتووی باسی من ئه‌که‌یت و پرسیاری من له خه‌ڵک ئه‌که‌یت کێ ڕێگای پێ داویت قسه‌کانت له کلک زه‌ردو جه‌لالیه خوێریهکنی وه‌ک خۆت ئه‌چێ که‌ی باوی ئه‌م قسه قۆڕانهماوه. جارێکی تر پێت ئه‌ڵێمه‌وه له‌باسی کردنی من دوربکه‌وه من شێخم و سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکم هه‌موو دنیا ئه‌مناسێ به خوا له مه‌ریخیش بیت ده‌ستم پێت داگات بۆیه ئه‌مجاره دوا جاره باسی من بکه‌یت ...(ناوه‌نی چاک) خۆی له من به دوور گرت جاتۆ چیت گه‌ر شتی دروستت ده‌وێت فهرموووهک (لڤین) موقابهلهم بکه نه‌ک له خۆته‌وه قسه‌ی حیزم بۆ هه‌ڵبه‌ستی ئه‌گه‌ر پاره‌شیان پێت داوه بۆ ئه‌م فشه فشه فه‌رموو من چوار هێنده‌ت ئهدهمێو باسی خیانه‌ته‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی بکه تۆش ئه‌ته‌وێ له ڕێگای منه‌وه تیرله بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بده‌یت که نه‌یخۆیت تاڵه
ئهنجارهشیان ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه چیتر نا...]
بۆ زانیین: خالیدی خه‌له سور له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی هه‌یه ، ژماره 174ه له ڕیزی 433 تاوانبارندا.
تێبینی : بۆ زانینی زیاتر تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی _ نوسه‌ری بوێر کاک ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی بکه‌ن ، هه‌روه‌ها چاوێکیش به کتێبی (ئه‌نفالی کورده ده‌وڵه‌تی عێراق)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست