کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مایکرۆسۆف گورزێکی جەرگبڕی لە تورکیا وەشاند

Thursday, 01/03/2012, 12:00



 

دوێنێ بۆ یەکەمین جار سیستمی Windows 8 وەك تاقیکردنەوەیەك خرایە بەردەست خەڵکی و چەندین فیچەرو نوێگەرایی لەخۆ گرتوە. لێرەدا باس لە فایل و جۆری کارکردنی ئەو سیستمە نوێیە ناکەم لەبەرئەوەی پسپۆری من نیە، تەنها ئەوەی بەندە حەزم ئەکەم باسی لێوە بکەم ، ئەوەیە لەم سیستمە نوێیەدا چەندین زمانی نوێیان بۆ زیاد کردوە، خۆشبەختانە یەکێك لەو زمانانەش ، زمانی کوردیە.

لەدوای دەرچوونی Windows XP وە ، هەوڵدرا کەزمانی کوردیش بخرێتە نێو لیستی زمانەکانی ترەوە، لێ هەر لەو کاتەوە بەووتەی کوردێك کە لە مایکرۆسۆفت وەك ئەندازیارێک کاری ئەکرد، دەوڵەوتی تورکیا نیگەرانی خۆی بۆ کۆمپانیاکە دەربڕیبوو، وە لەهەمان کاتیشدا هەڕەشەی بایکۆتکردنی ئەو جۆرە سیستمەیان ئەکرد لە بازارەکانی تورکیا گەر بێتو زمانی کوردی تیادا بێ.

بۆیە ئەم فشارو هەڕەشە ئابووریانەی تورکیا تا سەر نەیتوانی بڕیار بەدەستانی کۆمپانیای مایکرۆسۆف ناچار بکەن کە پەراوێزی زمانی کوردی بکەن لەسیستمە نوێکانیان.. ئاخۆ تورکیا فێرە بەهەمان شێوە هەڕەشەی لە فەرەنسا کرد کاتێ ساکۆزی وویستی لەڕێگای پەرلەمانی فەرەنساوە بەناساندنی جینوسایدی ئەرمەنەکان بفەرمێنێ،، ئەگەر چی لە دوا ساتەکاندا پەرلەمانی فەرەنسا توانی جینوسایدەکە بناسێنێ، لێ نەیتوانی بڕیارێك دەربکا لەوەی کەئەم کارەساتە وەك ئەوەی هۆلۆکۆست نەچوە بواری سزادان و زیندانی کردن لەوەی کەسێ حاشای لێ بکا.

دە با دیکتاتۆر و ڕەگەزپەرستەکانی تورکیا باش بزانن کە زمانی کوردی هیچی لەهی ئەوانی تر کەمتر نیەو پێوستە ئەو ڕاستیە باش بزانن کە کوردیش خاوەنی زمان وکلتورو ئادێنتی خۆیەتی و پێوستە ڕێزی لێبگیرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە