مایكل رۆبن: ده‌بێ بارزانی تێ بگات ئۆباماش وه‌كو كیسنجه‌ره 14/1/2010 لڤین پرێس، هه‌ولێر:
Thursday, 14/01/2010, 12:00
مایكل رۆبن لێكۆڵێرهوه پسپۆڕی ئه‌مریکایی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو كه ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه داوا له بارزانی ده‌كات له‌وه تێبگات كه ئه‌مریكا پشتگیری ناكات، باشترین نموونه‌ش ئه‌وه‌ی هنری كیسنجه‌ر كردی له ساڵی 1975 به‌رامبه‌ر شۆرشی كوردی رۆبن ده‌ڵێ:" ئۆباماش هه‌ر وه‌كو كیسنجه‌ر واقیعیه، پێشم سه‌یره كورد ئه‌وه‌نده پشت به ئه‌مریكا ده‌به‌ستێ.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ده‌ڵێ: ئه‌مریکا به‌زی به كوردێتهوه بۆیه له به‌رامبه‌ر پرسی كه‌ركوك بریاری ته‌وافقی ده‌دات كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نیه، ئۆباماش پێویستی به به‌غدا یه و ،كورده‌كانیش هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئه‌مریكا نین.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌مریكیه به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه كورسیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه‌م ده‌بێته‌وه چونكه خه‌ڵك به گشتی له پارتی و یه‌كێتی توڕهنن، سه‌باره‌ت به جیاوازی گۆڕان و یه‌كگرتوو له پارتی و یه‌كێتی مایكڵ رۆبن ده‌ڵێ:" جیاوازی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی جیدی‌تر له گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوانن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هه‌ندێك له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی بینیوه كه گه‌نده‌ڵی نا رۆشنی تێدایه و ده‌ڵێ:" به هۆی ئه‌و گرێبه‌سته نهوتیانهوهبه چه‌ندین ملیۆن دۆلار بۆ دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه بڕوات".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست