یەكێك لەو پێنج ناوە هەڵبژێرە , سەربوردەیەكى سەیر!
Thursday, 11/02/2010, 12:00
خوێنەران لەم نووسینە بەسەرهاتێكى حەقیقى و شێوازێكى نوێ ى گەندەڵى بەرپرسانى یەكێتى دەخوێننەوە , كاتێك لە گرنگترین و حەساسترین و ناوجەرگەى قەرەباڵغترین شوێنى سلێمانى پارچە زەویەكى بەهادارو فراوان دەبێت و كە ئێستاش لەسەر كێبركێ ى زۆرترین ڕێژەى پارەى بەرپرسان چۆڵە و هیچ شتێكى لەسەر بنیاد نەنراوە , لە چەند ڕۆژى ڕابردووش دا یەكێك لە بازرگان و خوا پێداوێكى سلێمانى بەمەبەستى كڕین و دروستكردنى باڵەخانەیەك , سەردانى زەریبە و شارەوانى سلێمانى دەكات و دڵنیایى دەكەنەوە كە دەتوانێ بیكڕێت و بەڵام لە بەرامبەردا وەكو مافى شارەوانى بڕێك پارە وەردەگرن و دواجار كابراى بازرگان ڕازى دەبێت و دواى كڕین و بۆ وەرگرتنى مۆڵەت بۆ ئەوەى بیكاتە باڵەخانەیەكى نمونەیى سەردانى شارەوانى دەكاتەوە و لە وێوە پێى دەڵێن بۆ مۆڵەتى دەبێ سەردانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بكەیت , كاتێك بازرگانەكە دەپرسێت بۆچى سەردانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بكەم خۆمن زەوى دەكڕم ئایا زەویەكە هى ئەوانە ؟ پێى دەلێن نەخێر بەڵكو پەیوەندى بەوانەوە هەیە , كاتێك بازرگانەكە سەردانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى دەكات كەسێك لەوێ لیستێكى دەخاتە بەردەمى و پێى دەڵێ بفەرموو یەكێك لەو پێنج ناوە بە دڵى خۆت هەڵبژێرە , كە لیستەكە ناوى هەریەكە لە (كۆسرەت ڕەسوڵ و د.بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد) ى تیایە , كاتێك بازرگانەكە دەپرسێ ئاخر ئەمانە چین و بۆچیە ؟ پێى دەڵێن ئاخر بۆ ئەوەى ببیتە خاوەنى ئەم پارچە زەویە و بۆئەوەى مۆڵەتى باڵەخانەكە وەربگریت و ئەو پڕۆژەى دەتەوێ سەربگریت ئەوا دەبێت یەكێك لەو پێنج بەڕێزە بكەیتە شەریكى خۆت ! كاتێ بازرگانەكە دەپرسێ باشە ئەگەر یەكێكیانم هەڵبژارد و كردم بە شەریكى خۆم لەچ ڕوێكەوە هاوكاریم دەكەن ؟ پێى دەلێن لە هیچ ڕوێكەوە , تەنانەت لە خێرو بێرەكەى نیوەى ئەبەن . پێشى ئەڵێن بۆ ئەوەى زووتر كاروبارەكانت لە فەرمانگەكان بڕوات دەكرێ د.بەرهەم بكەیتە شەریكت . ئیتر لەوێوە بازرگانەكە بڕیارى نەكڕینى پارچە زەویەكە دەدات , ئیتر بەم هۆیەوە سەدان پارچە زەوى لە شوێنى حەساسى سلێمانیا بە چۆڵى ماونەتەوەو ناهێڵن هیچ كەس سودى لێوەربگرێ و هیچ بازرگانێك ناوێرێ دەستى بۆ بەرێ بۆ سودى خەڵك ئەمەش هۆكارێكە بۆ دواكەوتویى و كاولى سلێمانى لەچاو شارەكانى تر , ئەمەیە شێوازى نوێى گەندەڵى بەرپرسانى یەكێتى .
تێبینى : ناوى بازرگانەكەو بەروارى ئەم ڕووداوە و تۆمارى دەنگى گێڕەرەوەى ئەم ڕووداوەم لا هەیە , ئەگەر هەر كاتێك یەكێك لەو بەرپرسانە ووتى ئەم مەوزوعە وا نیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست