کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌رۆکێک ئه‌گه‌ر به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ بڕواته‌ هه‌رشوێنێک ئاڵاکه‌ی هه‌میشه‌ له‌ته‌نیشتی ده‌بێت!

Sunday, 17/11/2013, 12:00

2172 بینراوە


سه‌ردانی به‌رزانی بۆ تورکیا وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ کوردستانی داگیرکراوی به‌شی باکور،هۆکاری گرنگی ئه‌وه‌یه‌ ،
1/هۆکاری ئابووری ،تورکیا له‌گه‌ڵ کوردستانی باشو له‌میانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا زیاتر له‌12ملیارد دۆلار ئاڵوگۆری ئابوری کراوه‌،وه‌به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ وپارته‌که‌ زیاتربووه‌و ده‌بێت هیچ په‌یوه‌ندی به‌پرسی کوردو کوردستانه‌وه‌ نییه‌!
2/هۆکاری قه‌یرانی سیاسی نێوان ئێران وتورکیا، ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین ئێران وتورکیا چه‌نده‌ په‌یوه‌ندی سیاسی توندووتۆڵیان هه‌یه‌ هه‌میشه‌ قه‌یرانی سیاسیان هه‌یه‌ ،ئه‌م نمایشه‌ش وه‌ک مانۆڕێکه‌ پیشانی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌دات که‌چه‌نده‌ ده‌ستی ده‌ڕوات له‌کوردستانی باشور،ئه‌ویش په‌یوه‌ندی توندووتۆڵی له‌گه‌ڵ ‌هیزێکی وه‌ک پارتی که‌ خاوه‌نی ئابوریه‌کی به‌هێزه‌ و ده‌سته‌لاتێکی کاریگه‌ره‌ له‌ ناوچه‌که‌ ،بۆخۆی ئه‌م نمایشه‌ کارکردی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێران بۆسه‌ر سوریاو کوردستانی باشوور.
3/خۆڵکردنه‌چاوی خه‌ڵکی کوردستان له‌کوردستانی باکور ،بۆ ئه‌وه ی هێزی شۆڕشگێری ناوخۆی ناوکوردستانی باکور تاوانبار بکه‌ن که‌هێزێکی توندڕه‌ون و ڕێگه‌ی دوبلۆماسیه‌ت له‌گه‌ڵیاندا مه‌حاڵه‌ ،ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بۆ عه‌بدوولا ئۆجه‌لان ناهێننه‌ ساحه‌ی ئامێد وئه‌وپێشوازییه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن؟
4/ کێشه‌کانی ناوخۆی سوریا ،ئه‌ویش به‌رانبه‌ر به‌هێزێک که‌ سازش ناکات له‌گه‌ڵ پارتی وتورکیا (په‌یه‌که‌)ده‌یانه‌وێت سه‌ربجی جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته‌ ڕاکێشن به‌م نمایشانه‌ و بێهێزکردنی .
له‌ کۆتاییدا مه‌سعود بارزانی ناتوانێت و نابێت به‌قسه‌که‌ری کوردستانی باکور،له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م سه‌ردانه‌ تیجاریانه‌ نابێته‌ جێگه‌ی قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌یسێک که‌ساله‌های ساله‌ به‌رده‌وامه‌ !

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)