کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیەی مامۆستای زانکۆ (رابون مەعروف) دەگەیەنرێتە وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی سویدی

Thursday, 07/02/2013, 12:00


رۆژی 2013-02-07 نامەیەکمان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە ی سوید بۆ بەرپرسی رۆژهەلاتی ناوەراست و دۆسیەی عیراق کرد ، هاوکات هەمان نارەزایەتی و پێشێلکاری مەترسیدار لەسەر ئازادی بیرورا لەکوردستان ، بەچەندین لینکەوە سەبارەت بەهەمان دۆسیە بۆ ٢٠ پەرلەمانتار و بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی سوید ئاراستە کرا
گوفران ئەلنەدەف بەرپرسی ڕۆژهەلات لەوەزارەتی دەرەوە ی سوید سوپاسی ناردنی ئەو زانیاریانەی کردین ، هاوکات دوێنێ بەتەلەفۆن پەیوەندیمان بە(لەیلا دڕار) بەرپرسی دۆسیەی عیراق لەوەزارەتی دەرەوە کردو کۆی ئەو پێشیلکاریانەی لەسەر سیناریۆی دادگایی کردنەکەی شەهید سەردەشت و دەرکردنی مامۆستای زانکۆ (رابون مەعروف) کرا کەچۆن ئیستا دەسەلات فێرە ئەو یاریە ترسناکە بووە بە هۆکاری جیای تر ، سزای سیاسی و دادگا لەخەلکانی ئازادیخواز دەگرن
لەیلا درار بەلینی پێداین بەوردی سەیری دۆسیەکە دەکات و وەلامێکمان دەداتەوە لەم بارەوە.

گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
2013-02-07
Te 0046735366757

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە