کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پشتگیری لە داخۆازی رەوای مانگرتوانی زیندانەکانی باکوری کوردستان‏

Monday, 05/11/2012, 12:00


بەناوی خالقی بێ هاوتا


کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ، زانایانی ئایینی ، مرۆڤ دۆستان و چالاکانی مافی مرۆف ،حیزب و رێکخراوە مەدەنی و سیاسیەکانی کوردستان


-----------------
خەباتی بێ وچانی ئاشتیخۆازانەی خەڵکی شەرەفمەندی باکوری
کوردستان لە پێناوی بە دیهێنانی ماڤە زەوتکراوە نەتەوەییەکان روونە و لە بەرچاوە کە بە جوانترین میتودی مەدەنی راوسەرنجی ئازادیخۆازانی جیهانیان راکێشاوە ، وەک ئاگادارن چۆن ڕۆڵەخۆنەویستەکانی گەل لە چالاکانی مافی مرۆڤ و خەباتی مەدەنی و کەسایەتی سیاسی و حقوقی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بە شێوەییکی نایاسایی و بەدوور لە هەر بەهایەکی ئایینی و مرۆڤایەتی کەوتونەتە بەر شاڵاوی ڕەشبگیرانەی دەسەڵاتی تۆرک و بە کۆمەڵ کۆمەڵ ڕاپێچی سیاچاڵەکانی حکومەتی رەگەز پەرەستانی کەمالیستی دەکرین بەس بە تاوانی ئەوەی کە کوردن و دەخۆازن وەک گەڵانی دیکەی جیهان بەسەربەستی و مافی یەکسانی بژین ، ڕۆحی شەڕئەنگیزی و بەردەوامی ئۆپراسیونەکان و پێشێلکردنی ماڤە گستیەکان بە تایبەت هەڵسوکەوتی نایاسایی و سیاسەتی گۆشەنشین کردنی بەرێز عەبدۆڵا ئۆجەلان پتر لە یەک ساڵ بە مەبەستی نۆچدان و گۆشار خستنە سەر هێزی گەریلا و دەیان کردەوەی تری دژە مرۆڤانە کە هەمووی دەخرێتە بازنەی تواندنەوە و جینوسایدی نەتەوەیی بەم بۆنەوە پتر لە 50 رۆژە بەندکراوانی کورد لە زیندانەکان دژ بە سیاسەتی بەڕبەڕی حکومەتی ئاکەپە دەستیان داوەتە مانگرتن لە پێناوی ئامانجە گشتیەکان و لەم پێناوەشدا کەوتوونەتە لیواری مەرگ و نەمان لە لاییکی دیکە هاوڵاتیانی باکور بە پشتیوانی لەداخۆازی مانگرتوان بە ڕێپیوان و نافەرمانی مەدەنی بە بەستنی دوکان و بازار چالاکانە خاوەنداری لەو هەڵویستە نیشتمانیە مەزنە دەکەن دژ بە سیاسەتی پاوانخۆازی و پاکتاوی دەسەڵاتی ئاکەپە
بەم بۆنەوە ئەرکی سەرشانە و بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و مێژوویی کوردستانیانە
لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بە هێزی پێنووس و راگەیاندن و سازدانی کۆڕ و کۆنفرانش بە تایبەت ڕێپیوان هاوکاری و پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵکی ڕاپەریوی باکوری کوردستان بکەن شایەنی باسە ڕۆڵی بەرزی مامۆستایانی ئایینی لە خۆتبەکانی نۆێژی جۆمعە لە نێو جەماوەردا زۆر کاریگەر و ئەکتیڤە کەمتەرخەمی لە هەمبەر ئەم ئەرکە نیشتمانیە دەمانخاتە ژێر گەورەترین پرسیاری ئایینی و نەتەوەیی و مێژووی بە تایبەت لەم دۆخە هەستیارەدا کە دووبارە بوونەوەی پیلانی مامەلە کردنی سیاسی وڵاتانی ئەقلیمی و نێودەولەتیمان لەسەرە ، ئێمە وەک کۆمەڵی لەئەندامانی بنەماڵەی نەقشبەندی هەستی نیشتمانی ودەنگی مرۆڤ دۆستی خۆمان دەخەینە پاڵ داواکاری نەتەوەیی مانگرتوان وجۆش و خرۆشی جەماوەری بە ڕوومەتی باکوری کوردستان و گۆێڕایڵی دەسەڵاتی تۆرک لە هەمبەر داواکاری مانگرتوان و پراکتیزەکردنی مافە نەتەوەییەکان بە تایبەت ئازادی بی شەرت و مەرجی بەرێز عەبدۆڵا ئۆجەلان و وتووۆێژی راستەوخۆ بە کلیلی چارەسەری ناهەمواریەکان و تەنیا ئەڵترناتیڤی ئاسایش وئاشتی و بنەبڕکردنی شەڕی نیوان پارتی کریکارانی کوردستان و حکومەتی تۆرک دەزانین


ئەحسەن جەمال شێخ عسمان نەقشبەندی
سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە