کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حۆریه‌کی ته‌جه‌للا

Friday, 30/11/2012, 12:00






له‌وه‌ته‌ی خواوه‌ند نیگاری نه‌خشینی ڕووی تۆی کێشاوه
وێنه‌کێشی وڵاته‌که‌م چۆکیان بۆ جوانیت داداوه
وتیان ته‌لیسمی لێوانی وه‌ک زه‌رده‌ی مونالیزایه
ئێمه‌ی به‌نده چۆن ده‌توانین ، بکێشن ئه‌و سیحری خوایه
ئه‌م ده‌ست و قه‌ڵه‌مه‌ی عیززه‌ت شێوه‌و ڕ‌ه‌نگی په‌ڕی تیایه
ته‌نها به‌هه‌یئه‌ت ئینسانه ، ده‌نا حۆری ته‌جه‌للایه
بۆیه منیش به‌ڕاماوی وشه‌ شک نابه‌م له دوتوێم
ده‌ترسم گه‌ر بۆت بنوسم به‌ غه‌زه‌بی خوا بسوتێم.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە