قه‌دی سپی و سه‌لکی سووره، که توره که‌ره توره ده‌می ئاسنه‌و کلی داره، که‌ره مشاره که‌ره مشاره
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
یه‌كی له‌و هۆکاره خراپانه‌ی به‌سه‌ر که‌لتوورو فه‌رهه‌نگی کوردیه‌وه دیاره ، له‌ئه‌نجامی دوژمنانی درێژخایه‌ن وداگیرکه‌ران، ئه‌وه‌یه، گه‌لێ مرۆڤی ماستاو چی وبێ هه‌ڵوێستی وای تیا هه‌ڵکه‌وتوه، که له‌زۆر کاتدا گه‌یشتونه‌ته لوتکه‌ی به‌رپرسیاری و خانه‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌وه، به‌م هۆیه هه‌تا توانیویانه دۆزی گه‌له‌که‌مانیان به قووڕدا بردۆته خواره‌وه. ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیانه له‌به‌ر ناهۆشیاری وترسیان له‌وه‌ی که پله‌و پۆستیان له‌کیس نه‌چی، کۆمه‌ڵێکی وه‌ك خۆیان ئاسایی له‌چوار ده‌وریان خڕ کردۆته‌وه‌و وه‌ك کۆڕاڵ ڕۆڵێان پێ ئه‌بینن. خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ناله‌باریه‌ش، چه‌ندین که‌سایه‌تی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وجوامێر له‌ته‌ك ئه‌مانه‌دا بوونیان هه‌بوه‌و توانیویانه هه‌ندێ له‌لاسه‌نگی باروو دۆخه‌که به‌لای باشه‌دا بگۆڕن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیانه هه‌میشه که‌مینه بوون، لێ گرنگی وڕۆڵیان زاڵ بوه‌و له‌زۆر کاتدا بێ بوونی ئه‌مان کاره‌سات ڕویداوه‌و دواتریش هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کان خراونه‌ته سه‌رشانی ئه‌مان.
کاك نه‌وشیروان یه‌کێکه له‌و نمونه زیندوانه، که له‌وه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دانی لێ جیڕ ئه‌کرێته‌وه، چ له‌لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه، چ له‌لایه‌ن دوژمنانیه‌وه، ئه‌وه‌نده باس له‌ئاکارو کاره باشه‌کان وده‌ستکه‌وته‌کانی ناکرێن! جا بۆ، ئه‌وه وه‌ك ووتمان ئه‌و لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌ی فه‌رهه‌نگی تێکشکێنراومانه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه. له‌وه‌تی کاك نه‌وشیروان هه‌یه هه‌موو ژیانی خۆی بۆ گه‌له‌که‌ی ته‌رخان کردوه‌و ڕۆژێ له‌ڕۆژان خیانه‌ت وسیخوڕی بۆ هیچ که‌س نه‌کردوه. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌یارو هاوسه‌نگه‌رانی خه‌ریکی بۆسه‌دانانن بۆی، ڕه‌نگه هیچ که‌سانی تر ئه‌وه‌نده حه‌ز به‌نه‌مان و په‌راوێزخستنی ئه‌م که‌سایه‌تیه نه‌بن. به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م دیارده‌یه کاتێ گه‌لێ به‌زه‌قی ده‌رئه‌که‌وێ که واز له‌یه‌کێتی دێنێ وئه‌یه‌وێ له‌ده‌ره‌وه چاکسازی بکا، که‌چی هاوسه‌نگه‌رو براده‌رانی دوێنێ هه‌ر جاره‌و به‌شتێ تاوانباری ئه‌که‌ن و چاڵی بۆ هه‌ڵئه‌که‌نن. ئه‌وه‌تا ڕۆژێ به سه‌رکرده‌ی به‌زیوو، ڕۆژێ به تۆرا وخیش کردوو، ڕۆژێ به ته‌فره ده‌ری هاوڕێیان، ڕۆژێ به سه‌نگه‌ر چۆڵکه‌ر، ڕۆژێ به هاوپه‌یمانی به‌عسیه‌کان و موخابه‌راتی سووری. ئه‌مانه هه‌مووی بۆ لێدان وکه‌م کردنه‌وه‌ی به‌های سیاسی وپێگه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردی‌دا. لێ ئه‌م بوختان و موهاته‌راته بستێك بڕیان نه‌کردوه‌و له‌داهاتووشدا ئینجێك بڕ ناکا.
ئه‌و که‌سانه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و که‌وتنه وێزه‌ی کۆمپانیای ووشه‌و به‌چه‌ندین قسه‌ی بازاڕی ناشرین ویستیان له‌نرخی که‌م بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌سه‌رتاوه ، ئه‌م کۆمپانیایه که‌خۆی وه‌ك ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری هاته کایه‌وه، هه‌ستان به هۆنینه‌وه‌ی چه‌ندین ناو‌و ناتۆره‌ی ناشرین، له‌وانه، کۆمپانیای فشه، وه‌یان ده‌زگای خشه، پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌و شوێنه‌ی ئه‌م ده‌زگایه کاری لێ ئه‌کاو، به‌هه‌مان نه‌ریتی ناشرین ودوور له ڕه‌وشتی نووسین وڕۆژنامه‌گه‌ری ، ئه‌و گرده‌یان ناو نا، گردی فیتنه‌و گردی درۆ‌و ،له‌هه‌موشیان بێئاکار تر، ئه‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵی مه‌سعود په‌رست ودۆلار په‌رست، که ناوی لێنا، گرده حیزه‌که.
به‌مانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان وئینجا ده‌ور گه‌یشته سه‌ر لیستی گۆڕان ، که‌کاتێ هه‌ڵبژاردن هاته کایه‌وه‌و ئێدی زانیان ئه‌وانه‌ی ڕابردوو وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاویان لێهات . که‌وتنه ئه‌و بالۆره‌یه‌ی که گوایان ئه‌م لیسته له 3 بۆ 4 کورسی زیاتر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئه‌یلولدا ناهێنێ وئه‌م لیسته‌یان وه‌ك (باند وتاقم) ناوزه‌ند کرد‌و خودی تاڵه‌بانی ئه‌یووت چ پێوستی به‌هه‌ڵبژاردن ناکات، گه‌ر نه‌وشیراوان ئه‌یه‌وێ، ئه‌وا 6 کورسی ده‌ده‌مێ. که‌چی له‌مه‌شدا کورتیان هێناو لیستی گۆڕان بوون به‌زۆرینه‌و یه‌کێتیه‌که‌ی تاڵه‌بانی بوون به‌که‌مینه، به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی وئه‌و شوێنانه‌ی که ڤایرۆسی ته‌زوویر نه‌یگرتبونه‌وه. بۆیه دوای هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ئاکامه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه، ئێدی یه‌کێتی تووشی په‌له‌قاژه‌ی دۆڕاندن بوون وبه‌چه‌پ وڕاستدا که‌وتنه ده‌کردن وگواستنه‌وه‌و ڕاوه‌دوونانی هه‌وادارن وده‌نگده‌رانی لیستی گۆڕان.
هه‌نووکه‌ش هه‌مان که‌سایه‌تی و هه‌مان داڕێژه‌ری حه‌کیمانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت وچێڵه، که‌بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌که به‌رده‌وام دژی کاکه نه‌وه به‌کار دێ، که چۆته قۆناغی ڕق و کینه‌و ناتوانێ چی دی بیشارێته‌وه، ڕۆژانه ئه‌و چه‌ند که‌سانه‌ی که خزانێراونه‌ته نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بانگیان ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌ڵێن گۆڕان به‌لێشاو ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو یه‌کێتی، تا دوێنێ ، باند وتاقم وچه‌ند که‌سێك بوون ، ئه‌مڕۆ بوون به‌لێشاوو وچی و چی. له‌هه‌مان کاتیش‌دا بزووتنه‌وه‌که به لێکترازانی یه‌کڕیزی گه‌لی کورد ئه‌شوبهێنن و داوا ئه‌که‌ن به‌یه‌ك لیستی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن.
له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، ئێستا هه‌مان که‌س که‌خۆی ئاشبه‌تاڵ پێکه‌ری کۆمه‌ڵه بوو، ویستی کۆمه‌ڵه له ڕێگای ئاشه‌وه ته‌سلیم به پارتی بکا، دێته‌وه کایه‌و له‌ڕێگای په‌یامێکی ترسنۆکانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نزیکی و بونێکی کۆمه‌ڵه‌ی لێبێ، داوا ئه‌کا واز له‌گۆڕان و کاك نه‌وشیروان بێنن وکاك نه‌وشیروان به‌خائین وه‌سف ئه‌کا، ئه‌مه له‌کاتێکدا و له‌کۆنگره‌ی دووه‌مدا، ته‌نها کاکه نه‌وه بوو، که‌دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی کۆمه‌ڵه بێ. ته‌نها ده‌نگ بوو دژی هه‌موو ئه‌وانی تر بێ که‌ئه‌م ڕێکخراوه نابێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. که‌چی ئه‌یانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی گۆڕانخوازان و هه‌مان سینارێۆی جاران دووباره بکه‌نه‌وه. بۆیه له‌کۆتاییدا ئه‌م مه‌ته‌ڵه ئه‌پرسین و بابزانین کێ ئه‌یزانێ:
مه‌لای ئاشه و خه‌ڵکی شاره
که‌ره به‌ختیاره، که‌ره به‌ختیاره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست