دووپشکی عەڕەب و ماری تورک
Thursday, 01/11/2012, 12:00
بیستوومە دەڵێن:
لە جەهەننەم دا دووپشکی وای تێدایە لە مرۆڤ پەنا بۆ مار دەبا!!!...
داستانی هێرشکردنە سەر سەددام و لە داردانی ئەو دڕندەیە ئەگەر بڵێم قازانجی بۆ کورد نەبووە دەبێتە بێ ئینسافی. هەمومان دەزانین کە لە دەسەڵاتی بەعس بە تفەنگی .مەسعود و جەلال تاڵەنابی نەدەڕووخا. هەروەها دەزانین کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی یەکەم جار بەرژەوەندی خۆیان لەبەر چاوە و پاشان گی کورد.
گوایە مەرحومی مەلا مستەفا بارزانی کە لەسەر کێشەی کەرکوک دەگەڵ سەددام حوسێن دا نەسازاوە و ئەویش بۆتە هۆی ساڵی 1975 ئاش بەتاڵی پێ راگەینن و رووپەرێکی دڵتەزێن بە پەڕاوی مێژوی خەمباری کورد زێدە بن.
ئەوە 23 ساڵ بەسەر دەسەڵاتی دەسەڵات پێدراوانی باشوری وڵات (هەر چەند 45% خاکی باشور دە چەنگی داگیرکەر دایە) تێدەپەڕی گەنووکەش مرۆوی کورد بکۆخێ دەڵێن:
"ئەزمونەکەمان ساوایە و دەبێ بە هەمومان بیپارێزین!"
وڵاتێکی بچوکی وەکو "بڕۆنیئی" سەرجەم دانیشتوەکانی 45000 کەسەو پارڵمانی ئەووڵاتە 12 نەفەرن. بڕۆ چاو لە ژیانی ئەو خەڵکە بکەن چۆن حەوڵیان داوە تا لە نەتەوەیەکگرتۆکان کورسییەک بۆ خۆیان تەرخان بکەن...لە حاڵێکدا خاوەنی ژێرخان و سەرخانی بە هێزی ئابوری نین.
جەببار یاوەر فرەبێژی بەناو و وتەبێژی هێزی پێشمەرگەو (هەرکات وێنەکەی لە سەر شاشەی تی ڤی دا دەبینم گریانم بۆی دێ ئەوەندە کز و لاوازە بلی دەڵێی دەوەدەزوویە! پێشمەرگە وای لێ هاتووە کە هەر کەس دێ بازرگانی بە ناو و بە هێزی پێشمەرگە دەکات. وێنەی ئامرازێک بۆ مەبەستەکانیان بەکاری دێنن. ئەوڕۆ کە وەکی فەرمانبەریان چاولێدەکەن بە دانی مووچەی مانگانە دەبێ ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان تێپەڕ کەن) شێخی مەنشور، جەعفەر وەزیری سەربەژێری پێشمەرگە جار نا جار وەکی فەرماندەی هێزێکی زەبەلاحی ناتۆ یا وڵاتێکی خاوەن بۆمبی ئەتۆم لێدوان دەدا!!!...
لە هەمان حاڵدا رۆژانە دەبینین نووری مالکی چۆن هەڕەشە لە کەرکوک و باوچە دابڕاوەکانی دیکە دەکا. جموجۆڵی هێزی دیجلە بۆتە حیکایەتی گیسکی هەیاس و کا... جەبباریش دەفەرمێ "جارێ لێدوان نادەین!" (خەنجەری بەر پشتوێندی بۆ رۆژی مەبادا راگرتوە!)
هیچ سەرۆک کۆمارێک، هئچ پادشایەک، بەرپرسی باڵای هیچ وڵاتێکی سەربەخۆ وەک کا...مەسعود بارزانی بە فرۆکەی تایبەتی خۆی ئاوا سەفەر ناکا. بەر و بومی سەفەرەکانی بۆ نەتەوەکەمان چۆنە؟ خودا بۆ خۆی دەزانێ! لە پەنای دەستمان لە بەغدای (لە بەغدای سەرۆک کۆماری کورد کە لە خئدای بە زیاد نەبێ) دووپشکی عەڕەب کلکی لە نەرڤی پشتی داناوە کە چی پەنا بۆ ماری حەوت سەر دەبا و کۆنگرەی 4ی "ئ.ک.پ." ی کورد کوژ بەشدار دەبێو رەجەب ئەردۆغانمان بۆ دەکاتە فریشتەی رزگاری و موژدەی رزگاریمان دەداتێ!!!...
خوێنەری بە حورمەتی کورد: من ناڵێم بەرپرسانی دەسەڵاتی باشوور بەڕادەی دەگیرکەری تورک و فارس و عەڕەب رقیان لە بەرێز ئۆجەلان و تەڤگەری رزگاری کوردە بەڵام بە راشکاوی دەڵێم: ئەوەندەش بێ مەیل نین کە جارێ وا زوو کێشەی کورد لە باکور چارەسەر نەبێ و زیندانی ئیمرالیش شوێنی ژیانی بەرێز ئۆجەلان بێ. دەنا بۆچی کە سەربازێکی تورک لە شەڕدا دەکوژرێ پرسە و ماتەمینی دەنێری بەڵام لە بۆ کوشتارێکی وەک "رۆبۆسکی" دەڵێی گوێچکەت مسی تێکراوە و رووبەندی چاویشت هەر نیو میتری خۆت دەبینێ؟
کێ دیتویە لە ماوەی ئەو 13 ساڵەدا کە ئاپۆ لە ئیمرالییە بۆ تاقە جارێک وێنەیەکەی لە سەر شاشەی تی ڤی کانتاندا بە دی بکرێ یان تەنانەت وەکی هەواڵ و خەبەرباسی بکرێ کەواتە ئێوە بە شێوەی پێویست ئەرکی نەتەوەیی خۆتان ئەنجام نەداوە....
چون گوێ لە مستن!...
/ 20.10.2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست