هه‌ندێک زانیاریی وورد له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌کانی لیستی (کوردستانی) نیگه‌رانی
Monday, 01/06/2009, 12:00
له نێوان ناوه پێشنیازکراوه‌کانی لیستی کوردستانی یه‌که‌مدا که بڵاوکرایه‌وه و ئه‌م لیستی کۆتاییه‌دا جیاوازی هه‌یه و هه‌ندێک له کاندیده‌کان ناویان سڕراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ڕوون نیه ئایا دوو حیزبه‌که خۆیان له‌دوا چرکه‌کاندا ناوه‌کانیان گۆڕیوه یان له کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و ناوانه ڕه‌تکراونه‌ته‌وه؟ گه‌ر له کۆمسیۆنه‌و بێت ئه‌وه ئاماژه‌ی خراپه له باره‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه چونکه ڕوون و ئاشکرایه که له‌به‌ر چ هۆیه‌ک کاندید ناوی ده‌سڕڕێته‌وه له لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه، هه‌ندێک له‌و ناوانه ئه‌م که‌سانه‌ن:
شۆڕش ئیسماعیل، گوڵاڵه‌ی ڕانیه، شادیه، د.په‌ریخان چه‌له‌بی،ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی، د.شه‌ونم دگل، حاکم حه‌سه‌ن، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی کوڕه مامی مه‌سعود بارزانی و پارێزگاری سه‌رکه‌وتوی هه‌ولێر له دوای ڕاپه‌ڕین! ، جه‌لال حاجی عه‌لی .
1- حاکم حه‌سه‌نێک ناوی هاتوه له لیستی پارتیدا، ناوی باوکی نه‌هاتوه به‌ڵام ئێستا له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی لقی 4 حاکم حه‌سه‌نێک هه‌یه، گه‌ر ئه‌و بێت ، ئه‌م حاکم حه‌سه‌نه کاتی خۆی له زه‌مانی به‌عسدا یه‌کێک بوو له دادوه‌ره به‌عسیه‌کان و ساڵانێکی زۆر له پیشه‌که‌ی خۆی دابڕابوو ساڵانێکیشه دوکاندار بووه له هه‌نده‌ران و خه‌ریکی عه‌تاری بووه، له پاره‌وه هاتۆته‌وه کوردستان ، زۆر هه‌وڵیدا بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تی داد له‌به‌ر فایله‌که‌ی وه‌رنه‌ده‌گیرا دواجار به‌هۆی که‌ریم جومعه‌وه له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی لقی 4ی پارتی له سلێمانی جێی بۆ کراوه‌ته‌وه و کراوه به حاکم.
د.شه‌ونم دگل که وه‌زیری په‌روه‌ره‌ده بوو له حکومه‌ته‌که‌ی سلێمانیدا به‌عسیه‌کی ناسراوه و پێویست به لێدوان و به‌ڵگه هێنانه‌وه ناکات.
جه‌لالی حاجی عه‌لی جهلالیهکی کۆنه و که‌سێکی لووت به‌رزه و ساڵانێک خه‌ریکی بازرگانی و قۆنته‌راتچێتی بوو نووسینگه‌یه‌کی هه‌بوو به‌رامبه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، ده‌رچووی زانکۆی سلێمانیه له حه‌فتاکاندا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه ئێستا، که‌سێکه ڕقی له هه‌موو که‌سێکه که له کۆمه‌ڵدا پێشکه‌وتوو بێت و دیار بێت به تایبه‌تی خاوه‌ن بڕوانامه به‌رزه‌کان ، نوزه درێژه و له ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لاوازه .
2- دوا لیستی کوردستانی ناسراو به لیستی نیگه‌رانی په‌له په‌لی و ناڕێک و پێکی پێوه دیاره، له‌وه ده‌چێت له دوا چرکه‌کاندا ڕێکخرابێت، گه‌ر وورد بیته‌وه لێی ده‌بینیت ته‌نانه‌ت وێنه‌ی نوێی کاندیده‌کانیان نه‌توانیوه په‌یدا بکه‌ن په‌نایان بردۆته به‌ر وێنه‌ی کاندیده‌کانی ئه‌و لیسته له به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆندا لێکراونه‌ته‌وه و به په‌له پڕوزێ به‌و لیسته‌وه نوسێنراون، دیقه‌ت بده‌ن له ده‌رزی و جێ ده‌رزی کۆنی وێنه‌کان، یان به دوو که‌س یه‌ک ده‌موچاویان هه‌یه، بڕوانه کاندیدی ژماره 28 که شه‌ونم محه‌مه‌د غه‌ریب تاهایه و کاندیدی ژماره 40 که شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب عه‌بدولحه‌میده یه‌ک وێنه‌یان هه‌یه! ئه‌مه له کوێی دونیادا و له کام هه‌ڵبژاردندا ڕوو ده‌دات ! ئه‌و وێنه‌یه کێ خاوه‌نیه‌تی؟
ساڵی له دایک بوونی فرسه‌ت ئه‌حمه‌د درۆیه و ته‌زویره، ئه‌م پیاوه پیره گه‌نجه خۆی کردۆته له‌دایکبووی 1964، فرسه‌ت له کاتی مه‌جلیس تهشریعیهکهی به‌عسدا فرسه‌تی هێنا و له خزمه‌تدا بوو وه‌ک ئێستای ،خوات بێ فرسه‌ت تۆ چقهت ده‌رکردوه، تو ویژدانت تۆ 4ساڵ له به‌رهه‌م ساڵح و 5 ساڵ له تارا ته‌حسین بچوکتری، پێویسته پێچینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌زویر کردنه بکرێت و بدرێته دادگا و ناوی ڕه‌ش بکرێته‌وه گه‌ر کۆمسیۆن بێلایه‌نه!
2-هه‌ندێک لێپرسراوی باڵا ده‌ست که گله‌ییه‌کی زۆریان لێده‌کرێت و به ناوهێنانیان خه‌ڵکی توڕه ده‌بن له لیسته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیدا جێیان گرتوه وه‌ک: به‌رهه‌م ساڵح و خوله سوور که ئێستا نازناوی میم موکهعهبیان داوه‌تێ له هه‌ولێر چونکه ناوه‌که‌ی وایه : مه‌حمود محه‌مه‌د مه‌حموده ! ئه‌رسه‌لان بایز و عه‌بدولسه‌لام بارزانی و که‌مال که‌رکوکیش که له لیسته‌که‌دا به ناوی محه‌مه‌د قادر عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د خۆی ناساندوه ، له‌هه‌مان تێڕوانینه‌وه که‌م نین ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که ساڵانێکه له په‌رله‌مانی کوردستاندان و خه‌ڵک لێیان بێزاره وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی کات به‌سه‌رچوو سهیریاندهکرێت، جارێکی تر پارتی و یه‌کێتی کاندیدیان کردونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان، ،ئه‌مانه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و لیستی کوردستانیهیان بی به‌ها کردوه ، وه‌ک که‌مال که‌رکوکی ،فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، شیروان حه‌یده‌ری، عه‌ونی به‌زاز، سۆزان شیهاب، لیستی گۆڕانیش نه‌یتوانیوه خۆی له‌م لایه‌نه‌وه بپارێزێت ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک له عوسمان بانیمارانی، کوێستان محه‌مه‌دیان جارێکی دی کاندید کردۆته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م دووانه زۆر جیاوازن له ڕووی که‌سایه‌تی و هه‌ڵوێسته‌وه له‌وانی تر..
3- هه‌وڵدراوه چه‌ند که‌سێک بهێنرێته نێو کاندیدهکانیهوه که بنه‌ماڵه‌کانیان ناسراون و به‌ڕێزن ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر باشه گه‌ر له‌و پێوه‌ره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ین که که‌سه کاندیدکراوه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵانه لێهاتوو بن و شیاو بن بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێتی، وه‌ک:
تارا ئه‌سعه‌دی که
سانسۆرکراوه.....، گه‌شه کچی شێخ دارای حه‌فید
سانسۆرکراوه... ، گه‌ر ناوه‌کانی تر وه‌ک ئه‌م ده‌ستنیشانکردنه بووایه کارێکی باش ده‌بوو، له کاندیدکردنی ئه‌م دووانه‌دا یه‌کێتی سه‌رکه‌وتوه. جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكارانه له هه‌رێمی كوردستان ، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ره و به پێشنیار و پشتگیری یه‌کێتی کاتی خۆی دانرا به به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای وه‌رگرتنی خوێندکاران ،
سانسۆرکراوه، ........... به‌ڵام خۆزگه ئه‌م سێ خاتوونه خۆیان تێکه‌ڵ به‌م دو مافیایه نه‌ده‌کرد و دوور ده‌بوون لێیان.
ڕێک به پێچه‌وانه‌وه لیستی نیگه‌رانی هه‌ندێک ژنی له خۆ گرتوه به شێوه‌یه‌کی تر که نه‌ده‌بوایه ئه‌وانه کاندید بکرێن ، نێشتیمان موڕشید که بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسامی خه‌ڵکی شه‌قلاوه، هه‌روه‌ها کاندیدکردنی دوو ژن له یه‌ک خێزاندا ، د. هاله سوهێل وادی که له لیسته‌که‌دا بووه‌ته هاله سههیل وارس کشاف(دیقه‌ت بده‌ه‌ن له ناوی سیانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه که چۆن کوردێکه) و بێریڤان اسماعیل سەرهەنگ که دش و براژنن، هاله کچی سهیل وادیه که کۆنه ئه‌فسه‌ری به‌عس بووه و به جاسوسیه‌ت هاتۆته نێو یه‌کێتیه‌وه.
4- لیسته‌کان هه‌وڵیانداوه چه‌ند که‌سێکی به نێو وده‌نگ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا بخه‌نه نێو لیسته‌کانیانه‌وه بۆ جوانکردنی لیسته‌کانیان گوایه ئه‌کادیمیان له‌گه‌ڵدایه، به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له ده‌ستنیشانکردنی هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌دا، وه‌ک ئه‌وانه‌ی ناسراون که به هۆی حیزبی بوونیانه‌وه له خوێندنی باڵا وه‌رگیراون له زانستی سیاسه‌ت و یاسادا و ، هه‌روه‌ها له نێو کاندیده‌کاندا ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بینرێن وه‌ک:
د.ڕه‌فیق سابیر ڕاسته ڕوناکبیره به‌ڵام پێش ئه‌م کاندیدکردنهشی کاتی خۆی تاڵه‌بانی به ماندێلای کورد چواندوه، ده‌بوایه کوفری وا نه‌کات چونکه ماندێلا و تاڵه‌بانی وه‌ک دووری ئاسمان و زه‌وی وان له‌یه‌که‌وه، ئه‌م ووته‌یه‌ی هۆنراوه جوانه‌که‌ی که بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی دانا بوو که د.ڕه‌فیق ناسرا بوو پێی لکه‌دار کرد، ماندێلا ڕه‌تیکرده‌وه بچێته سه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورک له‌به‌ر کورد که‌چی ته‌ڵه‌بانی چه‌پکه گوڵ داده‌نێت و ده‌ست به سنگه‌وه کڕنووش ده‌بات بۆ ئه‌تاتورک له گۆڕا، بۆیه ده‌مێکه ڕه‌فیق سابیر پێگه‌ی ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی خۆی له ده‌ستداوه.
د.ئاراس حسێن حاجی مه‌حمود دارتاش ده‌مێکه له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکه، ده‌رچووی زانکۆی به‌غدایه و ساڵانێکی زۆر بوو پایدۆزی له کوردستان کرد بوو له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا باسی کورد و کوردستانی نه‌ده‌کرد ، تا دوایی هاته‌وه سلێمانی وله‌سه‌ر پێشنیاری ئاوهڵزاوهکهی که د.نزار حه‌مه‌مین ده‌ربه‌ندفه‌قه‌ره‌یه و گوێ ڕایه‌ڵی به‌وه‌فای حیزبه بۆیه وا وا بۆ 10 ساڵ ده‌چێت جێگری سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانیه و که‌س نازانێت پێش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بیهێنێته‌وه بۆ زانکۆ له کوێ بوو، ئه‌م نزاره د.ئاراسی کرده جێگری سه‌رۆکی زانکۆ، وا ئێستاش ڕاگری کۆلیجی کارگێڕیه، له بواری ڕوناکبیریدا که‌سێکی ناسراو نیه به‌هۆی واڵاکردنی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتیه‌وه هاتۆته پێشێ.
حاکم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین که دوای دادگایکردنی سه‌دام خه‌ڵکی ناسیی و پێش ئه‌وه نه‌ناسراو بوو، که‌سێکی به‌ڕێزه به‌ڵام ئه‌ویش ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره یه‌که‌م ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌رم و نیانیه‌ی که له‌گه‌ڵ سادامدا ده‌ینواند له کاتی دادگایکردنه‌که‌یدا، دووهه‌م ڕه‌خنه که ڕووبه ڕووی ده‌بێته‌وه خۆ تێوه‌گلانی بوو له میهره‌جانی ئێڵه‌کانی جاف‌دا و وتار خوێندنه‌وه و چالاک بوونی بوو له‌و بۆنه دواکه‌وتوه‌دا که به فیتی تاڵه‌بانی به‌ڕێوه ده‌چێت بۆزیندووکردنهوهی که‌لتوری خێڵه‌کی له کوردستاندا ، سێهه‌م خاڵ ئه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره مه‌سعود بارزانی کردویه‌تیه سه‌رۆکی ئه‌و لیژنه یاساییه‌ی که گوایه به‌دوادا چوون ده‌کات ده‌رباره‌ی فایلدار و سه‌رۆک جاشه‌کان تا ئێستا هیچی دیار نیه و هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ هاوڵاتیان بڵاونه‌کردۆته‌وه که گه‌یشتۆته کوێ و چۆن کاره‌کان ده‌ڕوات، ته‌نها به نهێنی ماوه‌ته‌وه لای خۆی هیوادارین له په‌رله‌مندا بوێرانه ئه‌و باسانه واڵا بکاته‌وه.له هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ش تاڵه‌بانی سه‌نته‌ری پیرخدری شاهۆ و بابانه‌کانی دامه‌زراندوه.
هه‌روه‌ها پزیشک د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره محه‌مه‌د که له ساڵی 1997دا له پارتی یاخی بوو چووه ئه‌وروپا و مافی په‌نابه‌ری داوا کرد و هه‌زاران جوێنی به پارتی ده‌دا و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرتن، هه‌ر که گه‌یشته ئه‌وروپا یه‌که‌م کاری پرسیار کردن و سۆراخکردنی سۆزانیه‌کان بوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که له ئه‌وروپا بوو کاری وای کرد شه‌رمه بۆ مرۆڤێک به تایبه‌تی پزیشک بیت و خاوه‌ن خێزان بیت وا پێت هه‌ڵبخلیسکێت و ئێستاش پارتی پارتان ژماره 9 ی لیسته‌که‌ی بداتێ و بیکاته نوێنه‌ری میلله‌ت.
4- پارتی و یه‌کێتی تووشی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده بوون ئه‌وه ساڵانێکه پۆستی وه‌زیری و باڵیۆز و چه‌نده‌ها پۆستی تر ده‌ده‌نه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانی خۆیان گوایه وه‌ک وه‌فا و پێ‌زانین بۆ گیانی ئه‌و شه‌هیدانه ، دێن کچ و کوڕ و برای شه‌هیده‌کان ده‌که‌نه کاندید بۆ شوێنێکی گرنگی وه‌ک په‌رله‌مان، به‌ڵام باشترین وه‌فا بۆ ئه‌و شه‌هیدانه ئه‌وه ده‌بوو که ئه‌و خائین و جاش و مه‌فره‌زه خاسه و موخابهراتانهیان له خۆیان دوورخستایهوه که ڕۆژانه ڕۆحی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه سه‌دان جار ئازار ده‌ده‌ن، نه‌ک تووش کارێکیان بکه‌ن که به‌وان هه‌ڵنه‌سوڕێت.
هه‌ژار حه‌سه‌ن کوێستانی، دانا سه‌عید سۆفی، سۆزان شیهاب، په‌روین خان خێزانی خه‌سره‌و شێره، شلێر خان براژنی شه‌هید ئارام.
5- خزم خزمێنه‌و برا و خوشکیش پشکی باشیان هه‌یه له لیستی کوردستنیدا: سه‌میره گۆران خوشکی خه‌سره‌و گۆران چونکه براکه‌ی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو له به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانیدا له موسڵ! حسێن ئیسماعیل شوانی برای عوسمان شوانی گومرگی جاران و وه‌زیری پلاندانانی ئێستا، دانا سه‌عید سۆفی برای بورهان سه‌عید سۆفی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ماکۆک مام غه‌فور کوڕی مامه غه‌فه پشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتی (وه‌ک باس ده‌کرێت گه‌نجێکی ووریا و زیره‌که له‌وانه‌یه ته‌نها که‌س بێت له‌م ڕیزبه‌ندیه‌دا له جێی خۆیدا بێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بدرێتێ). ناییف فارس حه‌مه‌د باوه که کاتی خۆی باوکی ئامیر هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بوو، ده‌نگۆی زۆر هه‌یه که ساڵانی دوایی فارس باوه ده‌ستی تێکه‌ڵ کرد بێت له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی عێراقیدا، هه‌ندێک بۆچوونیش هه‌یه که به‌شداری ئه‌و پلانه بووه له ڤییه‌نا له ساڵی 1981 دا بۆ تیرۆرکردنی مه‌سعود بارزانی (که که‌ریمی داده مهنه تێیدا ته‌قه‌ی له مه‌سعود بارزانی کرد و دوایی پارتی که‌ریمی داده مهنهی کوشت له تۆڵه‌ی ئه‌و ته‌قانه‌دا- محه‌مه ڕه‌زا که ئه‌ندامی لقی 5ی پارتی بوو له به‌غدا ساڵانی دوای به‌یانی ئادار له دیمانه‌یه‌کدا ئه‌م ڕاستیه‌ی ده‌رباره‌ی که‌ریمی داده مهنه درکاندوه).
ئه‌مه به‌رکوڵێک بوو ده‌رباره‌ی کاندیده‌کانی لیستی نیگه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ، هیوادارم که‌سانی به ئاگاتر له من زیاتر ڕوون کردنه‌وه و به‌دواداچوون بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م کاندیدانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست