کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


Saturday, 09/05/2009, 12:00

1412 بینراوە


ڕەهێڵ محمود خورشید مافى مرۆڤ وەكو چەمك جوانترین چەمكە لە ناو چەمكەكانى دنیاى ئەدەبیاتى دیموكراسى ، بەڵام لە هەرێمى كوردستان بێنرخترین چەمكە بە تایبەتى لە بوارى پراكتیدا ، لە ژیانى ڕۆژانەماندا جگە لەوەى گوێمان لە گەندەڵى دەزگا حكومى و حزبیەكان دەبێت زۆر گوێمان لە گەندەڵى نوسینگە و بەڕێوەبەرایەتیەكانى سەر بە وەزارەتى مافى مرۆڤ دەبێت كە خۆى بە پارێزەرى مافى مرۆڤ دادەنێت لە هەرێمى كوردستان . لە هەر جێگەیەكى ئەم دونیایەدا پێشیلكاریەك ڕوو بدات لە هەر بواریك دا بێت دەسەڵات داران لێپێچینەوەى لە سەر دەكەن بەڵام ئەوەى لە وڵاتى ئێمەدا ناكرێت دواى ئاشكراكردنى گەندەلێ كۆمەڵى كەسى دەسەڵاتدار خۆدزینەوەیە لە لێپێچینەوە لەگەندەڵی و گەندەڵكاران . ئەفسوس ئێمەى گەرمیانى پشكى شێرمان بەركەوتووە لەم دیاردە ناشرینە . ئەم دیاردەیە دواى ئەوەى لە ناو حزبەكانمانەوە دزەى كردە ناو فەرمانگەكانمان بە تایبەتى ئەوانەى سەر بە وەزارەتى مافى مرۆڤن خەڵكى بێ هیوا بوون لەوەى فەرمانگەیەكیان هەبێت لەم ناوچە دوورە دەستەى حكومەتى هەرێم كۆمەڵى گەندەڵى و گەندەڵكارى تێدا نەبێت . كۆمەڵانى خەڵكى گەرمیان كۆمەڵى كارى نایاسایى و ناڕەواى مافى مرۆڤى گەرمیان ئاشكرا
بوونە و دەیخەینە بەردەستى بەڕێزتان بۆ ئەوەى ئاگادار بن چى ڕوو دەدات لەوێ ، مافى مرۆڤى گەرمیان كە مافى خەڵكى گەرمیانى پێشێل كردووە و دەیكات . لە ساڵى 2004 دواى ئاشكرا كردنى كۆمەڵى گەندەڵى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیان لە وەزارەتى مافى مرۆڤ لیژنەیەكى لێكۆڵینەوە پێكهێنرا بۆ بەداداچوونى ئەو گەندەڵیانە بەڵام دوایش بە بەرگرى چەند لایەنێك بە سەلامەتى رزگاریان بوو بەتایبەتى بەڕێز جەنابى بەڕێوەبەرى گشتى ئاوارەى ئەو كاتە بەرگرى لە گەندەڵیەكانى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیانى دەكرد بە تایبەتى بەڕێوەبەرەكەیان . خەڵكى گەرمیان گەندەڵیەكانى مافى مرۆڤى گەرمیان بخوێننەوەوە :

بە ڕەزامەندى وەزارەتى مافى مرۆڤ بۆ ماوەى سێ ساڵە مافى مرۆڤى
گەرمیان هێڵێكى ئێنتەرنێتى ڕاكێشاوە و مانگانە بڕى (60000)
دینار پارە دەدات بە كۆمپانیاى زانیار ئەلكترونیك و هێڵى
ئێنتەرنێتەكەش لە ماڵەوەیە بۆ چاتكردن بە كار دەهێنرێت .
هێڵێكى موبایلى ئاسیاسیڵ و هێڵێكى میدیا تلیكوم لە مافى مرۆڤى
گەرمیان هەیە كەس نازانى لە لاى كێ یە و كێ سوودى لێ دەبینێت ، یە
تایبەتى ئاسیاسێلەكە وە میدیا تلیكۆمەكەش ئەگەر دواى دەوام تەلەفونى
بۆ بكەى دەبێت بڵێى ماڵى فڵانە خانە ؟؟؟.
كۆمەڵێك لە فەرمانبەرانى مافى مرۆڤى گەرمیان و نوسینگەى خانەقین و
كفرى لە بەر بێزاربوونیان لە بەڕێوەبەرى مافى مرۆڤى گەرمیان بۆ
چەندین جار داواى گواستنەوەى ڕاژەكانیان كردووە .
وازهێنان و ڕاكردنى كۆمەڵێك لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرابەتى
مافى مرۆڤى گەرمیان بۆ فەرمانگەكانى تر . (بە چاوى خۆتان ببینن مافى
مرۆڤى گەرمیان چەند فەرمانبەرى هەیە و بۆ ئەوەندە فەرمانبەرى كەمى
هەیە ؟) .
كۆبوونەوەى دەسەڵاتەكان لە لاى خودى بەڕێوەبەرى مافى مرۆڤى
گەرمیان ئەمەش بۆتە هۆى بێزارى كارمەندانیان بە تایبەتى نوسینگەكانى
كفرى و خانەقین .
بەڕێوەبەرى مافى مرۆڤى گەرمیان دكتاتۆریانە كار دەكات بەبێ ئەوەى
پرس بكات بە فەرمانبەرانى فەرمانگەكەى .
هەر كاتێك رێكخراوێك سەردانى بەڕێوەبەرابەتى مافى مرۆڤى گەرمیان
دەكات بۆ ئەنجام دانى پرۆژەیەك بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ناوبراو ئەنجام
دانى ئەو پرۆژانە خۆى و بە كەسانى خزم و برادەرى خۆى ئەسپێرێت چونكە
بەدڵنیاییەوە پارەی تێدایە .
بەكارهێنانى ئۆتۆمبیلى ژمارە (16 ، 17) لە دواى دەوامى رەسمى
بۆ كارى شەخسى ، كە چى بەپێى رێنماییەكانى سەرۆكایەتى هەرێم و
حكومەتى هەرێمى كوردستان نابێت ئۆتۆمبیلى میری دواى دەوام بە
كاربهێنرێت .
بەكارهێنانى ئۆتۆمبیلى ژمارە (17) لە كاتى دەوامى رەسمى بۆ
كارى شەخسى . .
بەكارهێنانى ئۆتۆمبیلى ژمارە (17) لە دواى دەوامى رەسمى لە لایەن
براكانى خێزانەكەیەوە بۆ كارى شەخسى .
بەكارهێنانى ئۆتۆمبیلى ژمارە (17 ، 16) لە لایەن فەرمانبەرانى
تەلەفزیونى ئایندەوە كە دامەزراوەیەكە سەر بە وەزارەتێكى ترە .
بە كارهێنانى بیناى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیان بۆ
كۆبونەوەكانى ئەندامانى دەستەى هەنگاو لە دواى دەوامى رەسمى كە
ڕێكخراوێكى ئەهلیە و باوەڕپێكراو نیە لە لاى خەڵكى گەرمیان چونكە
لە كۆمەڵى بەرپرسى حكومى و حزبى گەندەڵ پێك هاتووە .

وەرگرتنى پارچە زەوى لە كەلار لە (225) خانووەكەى مێرسى كۆر بە
رێگەى ناوى وەهمی . هەروەها وەرگرتنى لەو پارچە زەویانەى بۆ كەس و كارى
هەژار و ئاوارەى خەڵكى خانەقین دانرابوو لە خانەقین بۆ خۆى و كەس و
كارى بەڵام دواى ئەوەى خانوویەكى لە خانووەكانى دادگاى كەلارى وەرگرت بە
واستەى (ئەندام پەرلەمانێكى) پەرلەمانى هەرێمى كوردستان لە لاى
وەزیرى دادى ئیدارەى سلێمانى بۆ ژنەكەى كە فەرمانبەرێكى دادگاى كەلارە
دواى وەرگرتنى بەڵێنامە لێى وازى لەو پارچە زەویەى خۆى لە خانەقین
هێنا .
وەرگرتنى بڕە پارەیەكى زۆر لەو ئاوارە هەژارانەى خانەقین كە كەل و
پەلەكانیان بۆ دەهات و لە لایەن مافى مرۆڤى گەرمیانەوە دابەش دەكرا
بەرامبەر بە كرێى گواستنەوەى كەل و پەلەكان كە لە سلێمانیەوە ئەهێنرا
بۆ ئاوارەكانى ئەو سنورە ، كەچى بە بێ ئاگادارى وەزارەت دووبارە
وەزارەتیش پارەى گواستنەى كەل و پەلەكانیان بۆ خەرج دەكرد .
دواى پرسیاركردن لە شارەوانى خانەقین و كەلار دەركەوت چەند
فەرمانبەرانبەرێكى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیان لە خانەقین و
كەلار زیاد لە پارچە زەویەك وەرگرتووە كە چى بە پێى رێنماییەكان
فەرمانبەر نابێت لە یەك پارچە زەوى زیاتر وەربگرێت . .
ئامادەبوونى لە دەوامى رەسمى بە ئارەزووى خۆى یان نەهاتنى بۆ دەوام
بە بێ وەرگرتنى مۆڵەت لە سەروى خۆیەوە .
كڕینى كەرەستە و شتى تر بۆ فەرمانگە بە پارەى فەرمانگە بە بێ
پرسكردن بە لیژنەكانى ناو بەڕێوەبەرایەتى .

لە مانگى (كانونى دووەمى) 2009 لە كاردانەوەیەكدا لە بەرامبەر
گەندەڵیەكان هەموو فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیان
داواكارى گواستنەوەى ڕاژەیان ئاراستەى بەڕێوەبەرەكەیان كرد .

هەر لە مانگى (كانونى دووەمى) 2009 دواى ئەوەى بەڕێوەبەرى گشتى
دیوان لە وەزارەتى مافى مرۆڤ ئاگادار دەكرێتەوە لە كێشەكانى مافى
مرۆڤى گەرمیان ، بەڕێوەبەرى گشتى دیوانیش سەردانى بەڕێوەبەرایەتى
ناوبراو دەكات بۆ ئەومەبەستە ، بەڵام كێشەكان هەروەها بێ چارەسەر
ماونەتەوە وەزعى مافى مرۆڤى گەرمیان بەردەوام ڕوو لە گرژیە .

فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیان لە سەر ئەو
گەندەڵیانەى بەردەوام بەڕێوەبەرەكەیان ئەیكات لە بەر برادەرى چاویان
لێداخستووە چیتر لەمەو دوا بێدەنگ نابن ئەوەى بۆتە هۆى ناشرینكردنى
فەرمانگەكەیان تەنها بەڕێوەبەرەكەیانە و كەسی تر نا ، گەندەڵى گەورە
لە ئاشكرا بووندایە .

ئەمانەو چەندان گەندەڵى تر كە هێشتا ئاشكرا نەبوونە و بە نهێنى
ماونەتەوە ، چاوەڕوان دەكرێت ئاشكرا بن ئەگەر كێشەكان هەر وا بە
هەڵواسروى بمێنێتەوە .

ئەمانەى دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەى خەڵكى گەرمیان ئاگادار بن لە بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤى گەرمیان كە خۆى بە پارێزەرى مافى مرۆڤى ناوچەكە دەزانێت چى ڕوو دەدات و لەوێش گەندەڵى هەیە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)