کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش ڕەخنەم لە كوردستان پۆست ھەیە!

Sunday, 15/05/2011, 12:00






ڕەخنەم لە كوردستان پۆست!، ئەی كوردستان پۆست تۆ بۆ بەشان و باڵی لەك لەكچیەكان و نەتەوە فرۆشەكاندا ھەڵنادەی و باسی شكۆ و توانایان لە بەرفراوان كردنی خاكی وڵاتم ئەگەر بەمەترێكیش بێت ناكەی،یان بە باڵا و شەكانەوەی ئاڵای كوردستان لە وڵاتان ھەڵنادەیت، كە خەریكە چاوی پێادڕەوان بەبەردەمی سەفارەتەعێراقیەكاندا كۆێر دەكەن و لەترسی شەكانەوەی پەرچەمەكوردیەكان بەناچاری ڕێڕەوەكانیان دەگۆڕن، سەرفرازی دزەكان بۆ نەوەی دواڕۆژ بەخەبات نانووسیەوە، ئەوتوانا لە بن نەھاتوەی لێپرسراو و ڕۆشنبیر و ئازادی خوازانەی بۆ ماڵ و خزم و كەسوكاریان بە شێوەیەكی دروست دەرناخەیت و بەبەراوژوی بە گەلی كوردی نیشان دەدەی. تۆ كوردستان پۆست! مەگەر نازانی خەباتی ئێمە لە بڵند كردنی چەند باڵاخانەیەك و كردنەوەی چەند باغچەیەكدا بۆلاوان كۆتای دێت، خەباتی ترمان لە پێش نیە و نەماوە، مەگەر یەك دوو قاوەخانەی تر نەبێت بۆ تێكەڵ كردنی كوڕو كچان، بەدانانی سندوقی كۆندۆم لە توالێتەكان. كوردستان پۆست تۆ زۆر بێ ئاگای و پێش خۆت نابینی و تەنھا لە ھەوڵی بێنرخ كردنی تێكۆشانی ئەوتێكۆشەرانەدای كە ڕێڕەوی تێكۆشانەكەیان گۆڕاوە بەرەو گیرفانەكانیان.
ھەرتۆی بوی بەھۆی ڕق لێبوونەوەی من و سەدان خەڵكی تر، لەو شەھیدانەی گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد، چوونكە گەیشتوینە ئەو بڕوایەی كە ئەوانیش ھەلی ئەو ژیانەیان مابا بێگوومان درێخیان لە خواردنەوەی خۆێنی چەوساوەكانی گەلەكەم نەدەكرد و ئەوانیش بەكەلەسەر و ئێسقانی ئەنفالەكان باڵاخانەو دیوەخانەكانیان ئاوەدان دەكرد. بەڵام پۆزشم بۆ شەھیدان و ئەو خۆێنەی لەم سەردەمەدا بەھەدەر درا،فیداكاریان بو بەھۆی پڕكردنی چەند كەسانێكی ترسنووك كە ھەردەم لە بەرەكانی جەنگ خۆیان لەژێر تەڵاشەكاندا شاردۆتەوە، ھەر تۆ بووی بەھۆی ئەوەی ئاوات بخوازم كە ئەم لێپرسراوانەی ئێستامان تەنھا لەپۆستەری نەمراندا بینیبا. كوردستان پۆست گەر تۆ نەبای ئەوە من و چەند ھەڤاڵێكی تر بە نیاز بووین ڕۆژنامەیەكی ئەلكترۆنی دەربكەین و وەك چاوی سێ لە خەڵكی نەبەرھەڵستكار و نەدەسەڵات كار بكەین، بەڵام ئێمە توانیمان جێگامان لە ناوتۆ دا ببێتەوە جاری وا بۆوە نوسینەكان لەگەڵ ئێوەش یەك نەھاتۆتەوە بەڵام بێ جیاوازی ھەربڵاوتان كردۆتەوە ، بۆیە نەمان ویست سەری خۆێنەری كورد زیاتر لەوەی كە ھەیە ئاڵۆز بكەین، جیا لە میدیا كانی تر كە بەبێ تەزكیە ناتوانن ھەنگاوێك ھەڵبھێنن، كەواتە تۆ جێگای ھەر ھەموو چین و تۆێژەكانی، بۆیە مافی خۆمە ڕقم لێت بێت، ئەوكاتانەی ڕەخنەت لێدەگرم جیا لە میدیاكانی تر بە فیشەك وەڵامم نادەیەوە و نام كوژی! ئەمەش مانای بێ ھەیبەتی و بێ سامی تۆ دەكات.
تۆ بوی بەھۆی چاو بوونەوەی نەوەیەك جا ئەگەر بەبەرامبەریش كارتان كردبێت وەك دەڵێن و بۆتان ھەڵدەبەستن! ئەوە حەڵاڵتان بێت، دیارە ھەمدیسان بێ ئاگان و نازانن ڕقمان لەو كوردەیە كە بەحەڵاڵی لوقمەی ڕۆژی خۆی پەیدا دەكات و لەسەر خۆینی میللەتەكەی ناژی، كەفی ماستاوەكەی كوڵكن نیە، تۆ زۆر سەیری! سەرت لەخەڵكی كورد شێواندوە، نەیارانت ئازادیان بۆ چەند ساڵی تر بەرقەرار كردوە، چش لە نەوەی دوای خۆیان بەڵام تۆ وازیان لێناھێنی داوای دواڕۆژی ڕوونتر دەكەی، بۆیە وا بەربوینە گیانت و وەك دڕەندەیەك ناوزەند و لیست بەندت دەكەین، رەخنەكانم لێت ئەوەندە زۆرن ھەرگیز تەواو نابن ، چاوەڕێ دەبین ڕۆژگار دەیسەلمێنێ ئاخۆ من دەبم یان تۆ ....

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە