ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌ربه‌ندیخانی یه خۆشه‌ویسته‌کان
Friday, 08/03/2013, 12:00
هاوشارییه ئازیزه‌کانم ،له‌هه‌رکوێ یه‌ک که‌هه‌ن...
له‌ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی 22 هه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌رینی مه‌زنی شارهکهمانتان لێ ده‌که‌م..
سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌کێک بوم له ڕابه‌رانی دیاری ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که ،، به‌ڵام له ماوه‌ی 21 ساڵی ڕابردوودا ، به تاکه دێڕێک و به ووشه‌یه‌کیش نه باسی خۆمم کرد‌و نه له‌سه‌ر خۆشم شتێکم ووت یان نووسی ..!
چونکه هه‌میشه‌و ئه‌مێستاش پێم وایه ، تێکۆشان و قوربانی دان ،، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که قه‌ناعه‌ت و ویستی ئینسانه‌که‌یه واجبێکی ئه‌خلاقی و ئینسانی و نیشتیمانیشه .. بۆیه هه‌رچیم کردوه بۆ گه‌له‌که‌م جگه له شانازی ، هیچ ده‌سکه‌وتێکی مادیم نه‌بوه‌و هه‌روه‌ک له خه‌باتا له پێشی پێشه‌وه بوین ، تاکه ده‌سکه‌وتی ئیمه ته‌نها ماڵ وێرانی و زیانباری و له‌ده‌سدانی ئازیزان بوه بۆ نیشتیمان..
هاوشاری یه ئازیزه‌کانم
22 ساڵه‌و راپه‌ڕین ڕویداوه‌و من بێ ده‌نگم،، به‌ڵام کاتێ ده‌بینم مێژوه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ئاوه‌ژوو ده‌کرێت ،، ئیتر بێده‌نگی مانایه‌کی نامێنێت جگه له ته‌سلیم بوون و ده‌م مردوویی ..!
بۆیه ئه‌مسال بۆ یه‌که‌مجار ، وه‌ک هه‌قێکی خۆم ، ڕاستی یه‌کم بۆ مێژوو باسکردوه ، که ئه‌مه لینکه‌که‌یه‌تی:-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9d73b1b3 ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ مێژوو: یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕینی ده‌ربه‌ندیخان کێ بوو ؟!
هاو شاری یه ئازیزه‌کانم
ئێمه هه‌موومان خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین و شانازی یه‌کانی ڕاپه‌ڕینین ،،، ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ، به ده‌یان سه‌ردارو فڵان و عه‌لان ، خۆپیشاندانێکیش ناکرێت چ جای ڕاپه‌ڕین و دژ به کێش ، به ئه‌ژدیهایه‌کی وه‌ک و به‌عس..!
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو نه‌شێوێت ،، بۆئه‌وه‌ی منێکی پاش ده‌یان ساڵ خه‌باتی نهێنی و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ی گرتووخانه ته‌ڕو تاریکه‌کانی به‌عس ... منێکی کرده‌ی نه برده ،، شت گه‌لێک که ، شانازیان پێوه ده‌که‌م ،،ڕێزم لێ‌گرتوون ،، بۆ حورمه‌تی خۆم و مێژوهکهم ، نه دزیم کرد ، نه گه‌نده‌ڵی ، نه بۆ ڕۆژێکیش ریزی به‌شمه‌ینه‌تانی گه‌له‌که‌مم چۆڵکرد ،، بۆیه له‌و نووسینه‌دا بۆ یه‌که‌مجار و پاش 22 ساڵ بێده‌نگیم شکاندوه..
دهربهندیخانیانی ئازیز
سوپاستان ده‌که‌م به حورمه‌ته‌وه له نووسینه‌که‌تان ڕوانیوم ،، برایه‌کیش ته‌له‌فۆنی بۆکردم و گله‌یی یه‌کی دۆستانه‌ی هه‌بوو که باسی ده‌وری که‌سانێکی دیارم نه‌کردوه که پاشتر شه‌هید کراون و له ژیاندا نه‌ماون ...
کاکی برا ،، هه‌موو هاوشاری یه ئازیزه‌کانم ..
وه‌ک و ووتم ،، ئیوه خۆتان خاوه‌نی سه‌روه‌ریه‌کانی ڕاپه‌ڕینن ،، ئاخر باسی که‌سێکیش بکه‌یت هه‌زاران گله‌و گازندهت دێته سه‌ر ،،، ئازا‌و قاره‌مانه‌کان زۆرن و منیش ته‌نها و نووسینه‌که‌شم کورت و قه‌ڵه‌مم بێ بڕشت !
من هاتوم باسی یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌م کردوه - (که ئه‌ویش حه‌قێکی بێ ئه‌ملاو لای خۆمه) ئه‌گینا له‌وه بترازێت ئه‌وه‌نده یه‌که‌مه‌کان زۆرن له بواره‌کاندا ،، لێره جێگای نابێته‌وه...
باسی چی بکه‌م ؟
باسی گرتنی یه‌که‌م ڕه‌بایه بکه‌م که(شه‌هیدی قاره‌مان حه‌مه‌ی ئه‌ولکه‌ریم و هاوڕیکانی گرتیان) .؟
باسی یه‌که‌م شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ (ێباحی حسێن به‌گ) بکه‌م که هه‌زاران ئومێدی برده ژێر گڵ .!
باسی (شه‌هیده‌کانی خانه‌قی) بکه‌م که هێشتا ماندویی یان نهحهسابوهوه..
باسی یه‌که‌م ئاڕبیجی بکه‌م له کێ ته‌قاندی ،، باسی یه‌که‌م بیکه‌یسی بکه‌م که کوره هه‌ژارێک گرتی ..
باسی یه‌که‌م ژنانێ بکه‌م که له ژێر عاباکانیانه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان ده‌گواسته‌وه..!
باسی ئه‌و نامانه بکه‌م که کێ ده‌یبرد بۆ سه‌ره‌ک جاشه‌کان ؟!
باسی ده‌یان و سه‌دان قاره‌مانی وه‌ک ئیوه بکه‌م . که ته‌نها خۆتان شاره‌که‌تان ڕزگارکردووبهس ...!
ئه‌و شاره‌ی خۆمان ڕزگارمان کرد‌و له ده‌ستی هار ، دهرمانهێناو دامانه ده‌می ماره‌وه ..!!
هاوشاری یه ئازیزه‌کانم
چاوتان ماج ده‌که‌م ، له ده‌سخۆشیتان مه‌منونم ، گلهیتان ئه‌خه‌مه سه چاوم ،، ئه‌وه‌م لێ قبوڵ بکه‌ن که
(فه‌زای ئهونووسینهی من زۆر له‌وه بچوکتره ، هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی شه‌هیده‌کان تیا بده‌ن له باڵ)
له کۆتایدا سه‌رباری دانه‌واندنی سه‌رم بۆ گڵکۆی شه‌هیدان ،، ئه‌وه‌ی شانازی گه‌وره‌ی منه
خیانه‌تم به ڕابردووی خۆم و ئومێدی هاوڕێ شه‌هیده‌کانم نه‌کرد ...
هه‌موو ده‌ربه‌ندیخانی یه‌کیش ده‌زانێت وه‌ک خۆم و وه‌کو خێزانیش
چیمان دی ،،چیمان کرد ،، چیشمان برد
.
.
.
سه‌رداری مه‌حمووی حه‌مه مراد هۆڵه‌ندا
8-3-2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست