کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد جووندیانى لە سیاسەتەوە بۆ كاسبكارێكى جەردە

Sunday, 20/09/2009, 12:00


خوێنەرانى بەڕێز سەرەتا جەژنى ڕەمەزانتان پیرۆز
زۆرن ئەوانەى لەكووردستان موئەسەسەو حزبیان كردووە بە بازاڕێك بۆ كەسابەت و خۆ دەوڵمەند كردن كەسوكارو بنەماڵەیان لەپەنا دیوارى حزبدا لەوەڕاندووە كەووتونەتە درووست كردنى تەكەتوول و پیاو پیاوێنەو خزم خزمێنە بوونەتە خاوەن سەرمایەى خەیاڵى و كۆمپانیاو ڕەتڵە سەیارەو قافڵەى مۆنیكاو شتى تریش ئازاد جووندیانى یەكێكە لەو مەسئوولانەى نامەسئولانە هەوڵى داوە بۆ گەشەسەندنى تەكەتوول لەناو (ینك) دا هەندێك پێیان وایە ئەندازیارى تەكەتوولاتى ناو یەكێتیە خووشكەزاو ئامۆزاو خاڵۆزاى نەماوە مەسئوولیەتیان لەناو دەزگاى ڕاگەیاندندا پێنەدرابێت مووچەى زۆر و نەسریەى باش و ئۆتۆمبێل و كرێ خانوو ئەملاولاى تریشیان بۆ دابین نەكرابێت دڵزار عارف كەخووشكەزاى جووندیانیەو لێپرسراوى پەیوەندییەكانى گەلى كووردستانە و لاوازترین كەسە لەعەلاقاتى ناوخۆى تەلەفزیۆن و دەرەوەى تەلەفزیۆندا هەمیشە خەریكى زانیارى هێنان و بردنە بۆ خاڵى و سەرچاوەى چەندین كێشەو مەشاكیلى دەزگاكەیە و كەسیش ناوێرێت بڵێت بەرى چاوت بەكللە لەگەڵ جەمال حسەیندا جووتیان كردووەو پێكەوە بەجووت ئافرەت بۆ خاڵى خۆیان ئامادە ئەكەن و خاڵچێتى ئەكەن حەزیان لەكێ بێت ئەبێتە نێچیریان و ئەیخەنە تەڵەوە و تەسلیمى ئازاد جووندیانى ئەكەن بێشەرمانە ڕۆژانە ئەمە پیشەو كردەوەى ئەوانەیە لەتەڕ ئەخۆن لەووشك ئەنوون كەچى كارمەندى داماوى واش هەیە تائێستا (400000) دینار مووچەیەتى ئەم غەدرە نابەرامبەرە نەخواو نەسستمى دەزگاكەش قبووڵى نییە بەڵام لەبەرئەوەى ئەم جووتە قەزەمە و ئاغاكەشیان ئۆكەى كردووە دەبێت وابێت ڕێك بووە بەمونەزەمەى حزبى بەعسى جارانى سەدام حسێن ئەبێ حزبى بیت ئابوونە بدەیت بەشەق وەكوو عەسكەریى 8 سەعاتى ڕێك دەوام بكەیت دووانەكەویت باج هەڵواسیت جگەرە نەخۆیت ئەمانە بۆخەڵكى داماو قانوونە بەڵام بۆ خۆیان فشەیەو قانوون نیە جەمال حسەین پیاوێكە مەبدەئو بیروباوەڕ فشەیە لەلاى ڕۆژێك ئیسلامیە و ڕۆژێك یەكێتیە و ڕۆژێكیش گۆڕانەو لە 80%ش لەوانەیە دەنگى بە گۆڕان دابێت بەزۆر كەسیشى ووتوە خۆت ئازادیت دەنگ بەكێ ئەدەیت ووتارێكیشى لەئاوێنە نووسى و پاكانەى بۆ باڵى ڕیفۆرم كرد ووتارێكى مەلابەختیارى مباشرى لەكەلارەوە بچڕاند لەبەرئەوەى تێیدا هێرشى قوورسى كردە سەر باڵى ڕیفۆرم لێ ئەمە تەلەفزیۆنە یان !؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە