کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دادگا دەنگی تۆمارکراو هەیە، کە حاکم قادر لە گەندەڵیی و کاری زەوی داگیرکردنەوە تێوەگڵاوە

Sunday, 15/04/2012, 12:00


لە مانگی یانوەری ئەم ساڵ ،برادەرێك پەیوەندی پێوەکردم کە یارمەتی بدەم لە مەسەلەیەكدا،منیش ئامادەیی خۆم پێراگەیاند بەپێی توانا .برادەرەکەم کێشەی زەوی و زاری هەبوو لە ناوچەی درگەزێن و دارەتوو سەر بە سلێمانی . ئەم برادەرە خوشكێکی لە کوردستان دەستی گرتووە بەسەر ئەو زەوی و زارانەی کە لە باوکیانەوە بۆیان ماوەتەوە.هەرچەند زەوییەکان کێشەی بەشداری تیایە و ئاسان نییە بە تەنها کەسێکی خێزانەکەیان بەشی براو خوشکەکانی تر وەربگرێتەوە ، بەڵام بە یارمەتی حاکم قادر و عومەر فەتاح و لەرێی زانا حەمە ساڵحەوە کارەکانی رایی کرابوو ، ،ئەمانیش تا پێیان زانی بوو کار لەکار ترازابوو . ئەوەی من بینیم کێشەکە ، کێشەی یاسابوو بۆیە منیش رێنمای و رێگای یاسام پیشاندا و بەباشیشم زانی کوردستانپۆست ئاگاداری ئەم مەسەلەیە بێ لە بەرئەوەی خوشکی هاورێکەم ، بەتەلەفۆن هەرەشەی کردبوو کە ئەگەر واز لەو برە پارەیە نەهێنن ئەوە بە پشت و پەنای حاکم قادر و ئاسایشی سلێمانی ناهێڵێ بەساغی بگەرێتەوە بۆ هەندەران ، بە حوکمی ئەوەی گوایە کاربەدەستە لە یەکێتی ژنان و دەستی ئەروا و ئەوکارانەیان پێکەوە کردوە لە گەڵ حاکم قادر.
بۆیە وەك ئەرکێکی ئەخلاقی بابەتەکەم گەیاند بە کوردستانپۆست و دوای ئەوەی بۆ خۆم گۆم گرت لەو تۆمارە دەنگییەی کە خوشکی هاورێکەم هەرەشە دەکات بە حاکم قادر .بەڵام لە بەر ئەوەی کێشەی خێزانی بوو تۆمارە دەنگەکەی پێ نەدام تاکو بڵاوی بکەینەوە ، هەر بۆیە بە هاورێکەمم گووت بۆ خۆی لەسەر ئەم مەسەلەیە شتێك بنوسێ تاکو لە کوردستانپۆست بڵاوبکرێتەوە ئەوەبوو لە ژێر ناوی (بەشێ لە خەرمانی گەندەڵی یەکانی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی) ووتارەکەی بڵاووکرایەوە.ئەوەی شایەنی باسە ئەو تۆمارە دەنگی یە ئێستا لای دادگای سلێمانییە و پارێزەری هاورێکەم پێشکەشی دادگای کردووەو ناوی حاکم قادریشی تیا هاتووە. لەوانەیە هەموومان بزانین کە قایمقامی قەزای سلێمانی لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا و درا بەدادگا ، کەیسەکەشی بریتیبوون لە چەند دۆسێیەك لەوانە دۆسێی بەرتیل وەرگرتن و مامەڵەی نایاسایی بەزەوی و زراری چەندین گوند و ناوچەی فراوان و گۆرینی نەخشەی چەند ناوچەیەك و کرین و فرۆشتن بەو زەوی و زارانەوە کە دابەشدەکراون . هەندێ لەو ناوچانەش بریتین لە (ناوچەی تانجەرۆ ، قرگە ، گوندەکانی دۆڵەرووت ، درگەزێن ، ناوگردان ، کانی گۆمە و رێگای زرگوێز ، بەردەکەر ، کەڵەکن) چەند ناوچەیەکی تر . دوای دەست بەسەرگرتنی زانا حەمە سالح ، ئاشکرابوو کە چەند بەرپرسێکی تری حکومی وحزبی لە ناویەکێتی کە ئەندامی سەرکردایەتین لەم کارەوە تێوەگلاوون .لەوانەش حاکم قادر وشێخ جەعفەر و عومەر فتاح و چەند بەرپرسێکی ئاسایشی گشتی و سلێمانی و چەند کەسێ کە هێشتا هەر نەگیراون و هەندێ بەرپرسی ناو یەکێتی ژنانیش کە پێشتر ووتارێك لە کوردستانپۆست بلاوبووە لەم بارەیەوە وبەڵام بەداخەوە تائێستا دۆسێکانیان ئاشکرانەبووە .هەر بۆیە کۆی مەسەلەکە بەسیاسی بووە و بەزوترین کات زانا بووە قوربانی ئەو نهێنیانەی کە وەك دەرکەوتووە هەندێکیانی کردۆتە سەر کاغەز و ئەوانیتریشی لەگەڵ خۆی بۆ ناو گۆر برد.
بە هەر حاڵ کورستانپۆست زۆر دەمێکە لەسەر مافیاکانی ناو یەکێتی زانیاری و ووتار بڵاودەکاتەوە و تاوانەکانیان ئەکاتە بەردەم خوێنەر . کوشتنی زانا حەمە ساڵح بە پلانێکی دارێژراوی مافیاکانی ناو یەکێتی و بەتایبەتی حاکم قادر کراوە ، بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بە دادگا نەدات و ناوی ئەوانە نەهێنێ کە لەو کارە قێزەوەنەوە تێوەگلاون . رووی رەش وراستەقینەی زۆر لەو بەناو لێپرسراوو کاربەدەستە حکومیانە ئاشکرائەبوو ،کە بە شێوەیەك مامەڵەیان بە خاکی کوردستانەوە کردوە و ئەیکەن وەك ئەوەی زەوی باوباپیرانیان بێت ،بەتایبەتی ئەوکاتەی کە سەرۆك وەزیرانی دووساڵی رابردوو لە لیستی یەکێتی بووەو زیاتر هەلی ئەوەیان بۆ رەخساوە کە بە ئارەزوی خۆیان زەوی وزاری کوردستان تەخشان بەخشانی پێوەبکەن و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پۆستە ئیداریەکانیان و پۆستە حزبیەکانیان بەکار بهێنن .هۆکەشی بەزۆری بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە کە ئەم بەناو شۆرشگێرانە هیچ ئینتمایەکی ئەخلاقی ونەتەوەییان نی یە بە خاکی کوردستانەوەو بۆ ئەوە کاتی خۆی چەکیان هەڵگرتووە تا ئەمرۆ گیرفان پرکەن وبەبێهودە خوێنی هەزاران هەزار گەنج و لاوو قارەمانی ئەم گەلە بەش مەینەتەش بەهەدەر چوو .زۆر جاریش ئەم کارانە دووبارە بونەتەوە لە مێژووی یەکێتیدا ،هەر کە دنگۆی ئاشکرابوونی گەندەڵی و تاوان وجاسوسی و کاری قێزەوەن دوروست دەبێ ،دەیان سیناریۆ وچیرۆك ئەهۆننەوەو دەیان کەسی تێوەگلاویش ئەکەن بەقوربانی بۆ ئەوەی ماسی یە گەورەکان ئاشکرا نەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە