دڵی سنووری خاک
Wednesday, 24/09/2014, 12:00
پێشکەشە بە ئاوارەکانی شاری کۆبانی ، نازناوی دڵی کوردستان .
دڵێکی ڕەسنی خاک
پارچەکانی
لە نێو خاکە
ئاوارەبوو
لە لایەک
چەقۆی نەفرت
دلی حەسرەت
لەت لەت دەکات
لە لایەک
زۆحاکی بەخت
هێلانەی دل
وێران دەکات
لەلایەک
داگیرکەری
ساماڵی خاک
سامانی خاک
ئەو دیو دەکات
ئەی منداڵانی کۆبانی
لە هەر کوێ بن
لە نێو برینی
دڵمانن
لە هەر کۆێ بن
هێزی بینایی چاومانن
لەهەر کوێ بن
خۆرپەی دلی باوەرمانن
لە هەر کوێ
تروسکەی خۆر
هەڵبێت و
هیلی سووری رۆژی هەڵات
دیاری بکات
لە هەر کوێ بن
چاوی ئیمەن
سۆزی برینی
دڵ ئێمەن
لە بەردەم
چاوی خاکە
پارچەکانی
برینی دڵ
دەکولێتە
نەوەکانی رێبازی نوێ
دەگرێتە خۆ
بەڵام چەقۆی
دەستی نەفرەت
لە هەر هەلێک
پارچەیەک
لە زامی دڵ
ئەبزوێنی
ڕۆژێک لە شەنگالی
کۆسپ و
رۆژێک لەگەرمیانی
خەم و
رۆژیک
لە کۆبانی
چرای خەن و
هەنگاوی مەرگ
لاپەڕەی
داستانی خوێن
سەر لەنوی
هەڵ ئەدرێتەوە
تاکەی..... تاکەی
بێ چار بین
تاکەی.... تاکەی
بێ وڵا ت و ئاوار بین
ئەی پێشمەرگە
دەست و بازوی
هێزی پۆڵا
لە هەر کوێ بن
لە کام پارچەی
دڵی خوێن بن
بەبێ هیمای
ڕەچەڵەک و
ئاین و
سنووری خاک
ئێوەن هەموو
ڕەنگی سووری
ڕۆژ هەڵاتن
بو یەک ئاڵا و
بۆ یەك دڵ و
بۆ یەک سنوور
ئیوە شکومەندیی
شۆڕشێکی بێ سنوورن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست