با له سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین
Thursday, 30/07/2009, 12:00
که‌سمان نازانین کێ له‌جێگه‌ی ژنه‌که‌ی مه‌سعود ده‌نگی دا ؟ به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین زۆر که‌س له کوردستان مه‌سعودی به سه‌رۆکی خۆی قبوڵ نییه، تکایه مه‌پرسن بۆ؟ نێچیری هه‌رزه له‌گه‌ڵ ژنه حه‌شه‌رێکه‌یدا ده‌وت بۆ مه‌لها ده‌چێت هه‌ر هه‌ڵده‌به‌زێوه، کوڕه جه‌ربه‌زه‌که‌ی مه‌سعود ڕۆژی پێشوتر به‌جلی به‌ڵه‌که‌وه ده‌نگی دا به باوکی، که‌چی له‌گه‌ڵ باوکه گرگنه‌که‌شیدا جارێکی تر ده‌نگی دایه‌وه، خۆشبه‌ختانه هه‌ردوو وێنه‌که له زاگرۆس تێڤێوه په‌خشکرا، که‌چی نه‌خرایه قاڵبی ساخته‌وه، تاڵه‌بانی هه‌رچی ئابڕوو بوو بۆ مه‌سعودی نه‌هێشت. تۆ سه‌یرب که‌ن له‌کوێدا تاڵه‌بانی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ مه‌سعود کرد هه‌ر له‌وێدا مه‌سعود شکستی گه‌وره‌ی هێنا.
له بیرتانه تاڵه‌بانی ده‌یوت:
ده‌نگ بده‌ن به‌کۆنترین پێشمه‌رگه.
به‌شێرێک له لۆکه دروستکراو.
به‌پڵنگی مقه‌با.
به‌و تێکۆشه‌ره‌ی له کۆنیدا ژه‌نگ لێیداوه.
به‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی گولله‌ی له‌کوردستاندا نه‌ته‌قاندوه.
به‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌س له کاتی وێنه‌گرتندا تفه‌نگی له‌شان ده‌کرد.
ده‌نگ بده‌ن به‌و قاره‌مانه‌ی کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوشتوه.
ده‌نگ بده‌ن به‌و گرده پیاوه‌ی، که بۆته به‌ڵا بۆ کورد و دۆزه‌که‌ی.
ده‌نگ بده‌ن به‌ترسنۆکترین که‌س، به‌میکرۆبترین ده‌عبا، به پیاوێکی گرگن، که ته‌نانه‌ت خۆشی خۆشناوێت.
ده‌نگ بده‌ن به مه‌سعودی خاینزاده.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری خۆفرۆش ده‌ڵێ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هه‌رێمه پاکترین هه‌ڵبژاردنه له‌عێراق. منیش ده‌ڵێم ڕاست ده‌کات ئه‌م پیاوه پوته، کوردییه‌که‌ی جوانه، بابچێت زمانی پاکاته‌وه. ئاخر ده‌به‌نگ فه‌یلییه‌کان تۆیان هه‌یه، بۆیه کیشه‌که‌یان به به‌ربه‌ست گه‌یشت.
عه‌دنان موفتی ئه‌و پیاوه ناسازه‌ی هه‌موو که‌س سوکاییه‌تی پێده‌کات له‌پیش هه‌موو که‌سه‌وه پیرۆزبایی نارد بۆ سه‌رۆکی فه‌رمانده، چونکه عه‌دنان قه‌یسی لای وایه سه‌رۆک ده‌رمانی ده‌رده و ئه‌و ده‌توانێ که‌رکوک ئازاد بکات زۆر ئازایه سه‌رۆک.
مه‌سعودی گزگل ده‌ڵێ من ئاگام له‌و هه‌موو ته‌قه‌یه نه‌بووه، که له هه‌ولێرکراوه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ڕاست ده‌که‌یت تۆی که‌ڕ و کوێر چی ده‌بینی و گوێت له چییه؟
دووساڵه تورکیای فاشی بۆردمان ده‌کات تۆ هیچ نابینی و ناته‌وێ بیبینی و گوێت لێی نییه، ئیتر ئێستا ئه‌و هه‌موو ته‌قه‌یه له‌بن ده‌ستدا چۆن ده‌بینی هه‌ی گرده‌پیاو،
چه‌نده شانازییه به‌نده خه‌ڵکی سلێمانیم و ده‌نگم به‌فه‌ریکه پیاوێکی وه‌ک تۆ نه‌دا.
تۆ نه‌ک هه‌ر سه‌رۆک نیت، به‌ڵکو من به‌شاگردی ئاوده‌سته‌کانیشت ڕاناگرم.
سه‌رۆکی فه‌رمانده ئیستا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پرسیاره گه‌وره‌کان نه‌که‌ن، که چۆن تۆی ده‌به‌نگ ئه‌م هه‌موو ده‌نگه‌ت هێنا، ده‌ڵێن کورد و عه‌ره‌ب شه‌ڕده‌که‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به تۆی ده‌به‌نگ بڵێت: چۆن ئه‌م گه‌له ئه‌م هه‌موو ناهه‌قی و سه‌رسه‌رێتیه‌ت لێ قبوڵ ده‌که‌ن، که‌چی مێدیا درۆزنه‌کانتان به شێوه‌یه‌کی تر باس له هاتنه‌که‌ی ده‌که‌ن.
مه‌سعود تۆ %70ی خه‌ڵک ده‌نگی بۆ داوی، ئه‌گه‌ر شه‌ریفی و ئه‌و ده‌نگانه ڕاسته به تۆ دراوه، فه‌رموو به‌شه‌قامێکی سلێمانیدا پیاسه‌یه‌ک بکه، بزانه جه‌مال ڕینگۆ چیت لێده‌کات، دوو ڕۆژه مه‌کته‌بی سیاسی (ی ن ک) و (پ د ک) کۆبونه‌وه ده‌که‌ن ده‌ڵێ: له‌و ووڵاته‌ی ئێمه نه‌گه‌نج هه‌یه و نه‌ئافره‌ت ئه‌م هه‌موو پیاوه پیره‌مێرده کۆده‌بنه‌وه ده‌له‌رزن، هه‌ر یه‌که دووکیلۆ بۆیاخیان له‌سه‌ر و سمێڵیان داوه،.
پیاوه په‌مه‌یه‌که فایلی ئه‌وانه بڵاوده‌کاته‌وه که له یه‌کێتی جودابوونه‌ته‌وه، پێمه‌که‌نن چونکه ئه‌م گیپنه له 31 ئابدا هه‌زار شه‌قی خوارد، ده‌ستی جاشه کلک زه‌رده‌کانی ماچ ده‌کرد، تا هێنایان بۆ لای کۆیه به‌ریان دا و په‌یمانی دانێ، هه‌تا ماوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی خائینزاده ئیش بکات، ئێمه‌ش به پیاوه په‌مه‌ییه‌که ده‌ڵێین: له پیشدا فایلی ئه‌وانه‌ی وازیان له یه‌کێتی هێناوه: فایلی مه‌لا حیکمه‌ت و مسته‌فا چاو ڕه‌ش و سه‌عدی پیره و حامی حاجی غالی و شالاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری و ئاسۆ ئه‌ڵمانی و ده‌یانی تر بڵاوبکه‌نه‌وه، ئه‌و ده‌م فایلی دروستکراوی تر بڵاوبکه‌نه‌وه.
دوێنێ تاڵه‌بانی ده‌ستی مه‌سعودی ماچ کرد پێی ووت: شه‌رت بێ ئه‌م دڕکه له‌ژێر پێی سلێمانی ده‌رکه‌م، پێێان وت: ئاسان نییه، جه‌لال تۆ حساب بۆ ئه‌و هه‌موو بایه ناکه‌ی که لێت ده‌رده‌چێ، ئیتر هیچت پێ ناکرێ.
له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی یه‌کێتی دوای ئه‌و هه‌موو شکسته تاڵه‌بانی جوێنی به هه‌موویان دا‌و که‌ف له ده‌مێوه ده‌هاته ده‌ره‌وه، مه‌لا حیکمه‌ت ویستی قسه‌بکات، ڕاست کیشابووی به‌ده‌میدا ووتبوی: ئه‌زمه‌ی پیاوه تۆ لای من دانیشتوی، تۆ و ئه‌رسه‌لان پلایس وه‌رن یه‌که یه‌که ته‌له‌فون بۆ مه‌سعود بکه‌ن و داوای لێبوردنی لێ بکه‌ن، که له‌سلێمانی وا سوک و ڕسوا کرا، له‌درێژه‌ی کۆ بونه‌وه‌کاندا ووتبووی ئه‌و 56 کورسی یه‌ی وه‌رمان گرتوه 24 غه‌شه و کورسیشی ده‌ملیۆن دۆلار له‌سه‌رمان که‌وتوه وا سوک بوین که‌س له دنیادا له لێواری مه‌رگ واسوک نابێت له سیاسه‌ت کردندا، ئه‌وه جوابم بۆ مه‌سعود ناردووه، به‌ڵکو که‌مردم له‌ی قاچه‌کانی باوکێوه یان ئدریسی تۆقیوه‌وه جێگه‌یه‌کم بۆ دانێن، ده‌زانم لێره له‌سلێمانی بم نێژن هه‌موو ڕۆژێ له جیاتی زیاره‌ت ده‌بمه ئاوده‌ستخانه‌ی ئه‌م شاره وا سوک ڕسوا و چروک بووم.
ئه‌زمه‌ڕ
سلێمانی چوارباخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست