سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم درۆی کلکدار وشاخدارده‌کات
Tuesday, 08/01/2013, 12:00
میله‌تی کورد چه‌نده‌ها ساڵه ناڕازیبوون وگله‌یی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی داگیرکه‌ر به‌تایبه‌تی ئینگلیز ده‌کات وگوناهی دابه‌شبوونی کوردستانی بۆ چواربه‌ش وله‌نێو چوارده‌وڵه‌تدا ده‌خاته ئه‌ستۆ۰
ئێستا بۆمان نیه چیتر گازنده ئاراسته‌ی که‌س بکه‌ین، چونکه ئه‌مجاره به ئه‌مری مه‌سعودبه‌رزانی نه‌ک ته‌نها سنوور ده‌خرێته نێو دووپارچه‌ی کوردستانه‌وه به‌ڵکو وه‌کو سنوور نێوان فه‌له‌ستین وئیسرائیلدا ته‌لبه‌ندده‌کرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی دوژمنایه‌تییه دژی کورد ویه‌کگرتنی کوردستان.
ئه‌م هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زاره‌ی به‌رزانی که له‌سه‌ر داوای تورکه، خزمه‌تکردنی ئه‌جندای تورک دژ به کورد وکوردستانی ڕۆژئاوا پاڵی به‌هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ناوه ئه‌م کرداره چه‌په‌ڵ وخیانه‌تکارییه پرۆتستۆبکه‌ن وبه‌هه‌نگاوێی به‌دناو له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن. بۆیه به‌رپرسانی هه‌رێمه گه‌نده‌ڵه‌که ده‌ستیان داوه‌ته درۆکردن وپاساوهێنانه‌وه بۆ ئه‌م جاشایه‌تییه.
له‌کاتێدا هه‌موومان گوێمان له‌به‌رزانی بوو که‌ده‌یگوت سنوور ناکرێته‌وه تاکوو کورد یه‌ک نه‌بن، گوێمان له گله‌وگازنده‌ی کوردی ڕۆژئاوابوو له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رزانی وبه چاوی خۆمان ڕێپێوانی کوردانی ڕۆژئاوا وته‌قه‌کردنی جاشه‌کانی به‌رزانی وبریندارکردنی گه‌نجێکی کورد بوو، ئێستا ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که خۆی قسانده‌کات وهه‌ر خۆی خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
نوێترین به‌یاننامه به ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه قسه‌کانی مه‌سعود به‌درۆده‌خاته‌وه وده‌ڵێت سنوور قه‌ت دانه‌خراوه، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا پاساودێنێته‌وه بۆ ئه‌و داخستنه وتۆمه‌تی قاچاخچێتی چه‌ک وماده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌خاته ئه‌ستۆی کوردی ڕۆژئاوا. به‌رپرسێکی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌درۆ ده‌خاته‌وه وده‌ڵێت ۷۰۰مه‌تر ته‌لبه‌ندکراوه۰
ئه‌م کرداره نائه‌خلاقی ونامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی کوردستان شایانی له‌عنه‌تی مێژووه، شایانی قسه‌ی شێره ئافره‌تێکی کورده که ئاراسته‌ی مه‌سعودی کردووه که ده‌ڵێت میله‌تی کورد به‌شه‌ره‌فه وقه‌ت بۆ پاره ودۆلار خۆ نافرۆشێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست