کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەلامەتی ژیانی كاوە گەرمیانی و هاورێکانی لەئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان و مەحمود سەنگاویە

Wednesday, 25/07/2012, 12:00






بەپێی تۆمارێکی دەنگی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی مەحمود سەنگاوی بە نزمترین ئاستی ئاخافتن هەرەشە لە سەرنوسەری گۆڤاری گەران دەکات لەسەر بلاوکردنەوەی وێنەکەی لەبەرگی هەمان گۆڤاردا .
ئێمە بەپێویستی دەزانین لیرەدا رای بگەیەنین ژیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی و هاورێکانی لە گۆڤاری گەران لەئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی گەرمیان و کوردستانە ، هەر زیان و فشارێکیان ، پی بگەیەنرێ دەزگا ئەمنیەکان بە گشتی و خودی مەحمود سەنگاوی بەتایبەتی لێی بەرپرسە .
هاوکات داوا دەکەین بەرامبەر ئەو تۆمەت و ئاست نزمە ئاخافتنەی ئەوبەرپرسە باڵایەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەزگا ئەمنیەکان و دادوەران لێپێچینەوە و دۆسیەی لەسەر بکەنەوە ،. چونکە ئاخافتنەکانی بەرونی دیارە ، کە سوکایەتی و وناوزڕاندنی ئەو ڕۆژنامەنوسە و بنەمالەکەیتی ، وەئێمە دلنیای هەموو لایەک دەکەینەوە ، ئەم بەلگە دەنگیە ئاراستەی ناوەندە سیاسی و پۆلیسی سوێدی لەنزیکترین کاتدا دەکەین .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە